چاوه‌ڕوانییه‌کانی په‌نابه‌ران له په‌رله‌مانی تازه و کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم.
جه‌مال کۆشش
زۆرێک له چین وتوێژ وڕه‌گه‌زو به‌شه‌جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا پێشبینی چاوه‌ڕوانکراویان له په‌رله‌مان وحکومه‌تی تازه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه. په‌نابه‌رانیش مافی خۆیانه له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسییان داواکانیان بۆ چه‌ندین باره بگه‌یه‌نه‌وه په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی هه‌ڵگری خواسته ڕه‌واو ئینسانیه‌کانی په‌نابه‌ران، تا ئێستا ئه‌م کێشه‌یه‌ی به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وره‌ی پێشوو گه‌یاندووه‌و له‌ساڵانی ڕابردوشوودا له‌گه‌ل سه‌رۆکی په‌رله‌مان و چه‌ندین وه‌زارات و لایه‌نه سیاسیه‌کان تاوتوێ کردووه، به‌ڵام به‌ئاکامێکی به‌رجه‌سته‌و دیاریکراو، به‌قازانجی په‌نابه‌ران نه‌گه‌یشتووه.
ئیمه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان له‌گه‌ڵ کۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ری، سه‌ربه‌رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له هه‌ولیر وجنیف دا تاوتوێکردو و ئه‌وانیش ناره‌زاین به‌و هه‌وڵویستانه‌ی حکومه‌تی هه‌ریم .
ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا ڕیکه‌وتنیکی، هه‌ندێک ئاشکراوهه‌ندێک ژیربه‌ژیرییان له‌گه‌ل ده‌وله‌تی عیراق وحکومه‌تی هه‌رێم مۆرکردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران.
په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کانیش چه‌ندین جار داوا‌و گرفته‌کانی خۆیان گه‌یاندووه به ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم وئه‌وانیش تا ئیستا به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌وروپا له به‌ریتانیا بۆ به‌رگریکردن له دیپۆرتمان ئاماده‌ن خۆیان ئه‌ڵقه‌یی به‌شیشی چه‌مه‌نتۆیی ببه‌ستنه‌وه و دواتر زیندانی و دادگایی بکرێن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی دانمارکی به 25 هه‌زار که‌سی ده‌ڕژینه سه‌ر جاده‌و ئاماده‌ن خۆیان بخه‌نه ژیر تایه‌ی سه‌یاره‌ی دیپۆرتمانه‌وه‌و کوته‌ککاری پۆلیس بخۆن شؤڕه کیژانیان، ئه‌گه‌ر ئیمه ئاماده‌ین له ئه‌وروپا 19 رۆژ مانبگرین له‌سویسرا و 90 رۆژ مانبگرین له دانمارک، سه‌دان خۆپیشاندان ساز بکه‌ین له فنلاند وبه‌لجیکاو سوید...ئه‌مانه‌ن ئه‌گه‌ر توانبێتیان پرۆسه‌که هیواشتر بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕاگرتنی کرده‌وه‌ی به‌زۆر دیپۆرتمان هیشتا له کوردستانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئیستا ئیدی به‌جددی دۆسیه و چاره‌نووسی ئیمه په‌یوه‌ندی به‌بریاری په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌ریمه‌وه هه‌یه:
وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک ئه‌بیت حکومه‌تی هه‌ریمی تازه، ته‌واوی ئه‌و ڕییکه‌وتننامانه‌ی که خۆی به‌دوور له‌چوارچیوه‌ی ده‌وله‌تی عیراق مۆرکردوون، هه‌ڵبوه‌شینیته‌وه و بۆ میدیاکان ڕایبگه‌یه‌نیت. فرۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولیر وسلیمانی نه‌کاته بنکه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌فڕانه‌ی که په‌نابه‌ره به‌زۆردیپۆرتکراوه‌کانیان هه‌ڵگرتووه. وه وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێ بداته‌وه به‌و داوایانه‌ی که په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان داویانه به‌په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان.
په‌رله‌مان و حکومه‌تی ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رده‌م پرسیاری گه‌وره‌ی داوا ئینسانی و سه‌ره‌تاییه‌کانی ئیمه‌ی په‌نابه‌راندایه.
27.8.2009
|