٢٨\٥\٢٠١٠
D.2.1
ئایا ڕه‌وتی سه‌رمایه هینده به‌هێزه؟

و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
به‌ڵێ، سه‌رمایه دزه‌پێکراوه‌کان ده‌توانن کام میری هه‌یه قۆڵبه‌ستی
بکه‌ن و نه‌هێڵن فزه بکات و زیاده‌رۆیی بکات و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆبوون
بدات، ئه‌م کاره‌ش له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات، که ده‌توانرێت هه‌ڵبژێردراوه‌کان
به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕاست بکه‌نه‌وه و نه‌خه‌ڵه‌تابن ملی لارێ
بگرن. به‌و ده‌ستوور و یاسایانه‌یان پابه‌ندییان بکه‌ن، که به خۆیان
دایانده‌نین و ده‌ریانده‌که‌ن. بۆ نموونه به‌ڕێکه‌وت نه‌بوو، که
پارتی کرێکارانی ئوسترالیا، پارتی سۆسیالیستی ئیسپانی بوونه هاورێگه
و چاولگه‌رانی ڕامیارییه‌کانی ئه‌و کاته‌ی( تاتشه‌ر) مه‌دامی پۆڵاین،
تاتشه‌ر له به‌ریتانیا ئه‌و ڕامیارییانه‌ی خسته‌گه‌ر، مانگێک دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی1984
شالیاری داراییRoger Douglas پرۆگرامێکی ڕیفۆرمی ئابووری له جۆری ئه‌وه‌ی
تاتشه‌ر و ڕێگان له‌سه‌ری هاوکار بوون دابه‌زاند NDT winps هه‌مووی
کرایه که‌رتی تایبه‌ت و بووه مایه‌ی زیادکردنی نایه‌کسانی و
زیادبوونی تاوانه‌کان، که تا ئه‌و کاته له نیوزله‌ند نه‌ناسرابوون.[John
Pilger، "Breaking the one party state،" New Statesman، 16/12/94]
نموونه‌یه‌کی تر له دزه‌کردنی سه‌رمایه و به‌کارهێنانی بۆ دسپلینی
کارگێریی که دووچاری به‌رگرییه‌کی به‌هێز بووه‌وه، به باشی ده‌بینرا،
میرایەتی پارتی کرێکاران له 1974-1979 له به‌ریتانیا جه‌نیوه‌ری1974
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاکان له بۆرسه‌ی له‌نده‌ن گه‌یشته 500 خاڵ،
کاریگه‌ری ئه‌و پاره‌یه و مانگرتنی کرێکارانی کانه‌کان Forçan Heath
بوونه هۆی ئه‌وه سه‌رۆکشالیارانی Tory له هه‌ڵبژاردنێکدا بدۆڕێت،
میرایه‌تی تازه‌ی پارتی کرێکاران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانی چه‌پی تێدا
بوون، ئه‌نجومه‌نی شالیاران باسی له گۆرینی که‌رتی تایبه‌تی بۆ که‌رتی
گشتی ده‌کرد، واته به‌نیشتمانیکردنی بانکه‌کان و پیشه‌سازی گه‌وره،
به‌تایبه‌تی کارگه‌ی دروستکردنی پاپۆره گه‌وره‌کان. له دیسه‌مبه‌ردا
به‌های خاڵه‌کان دابه‌زی بۆ150، ساڵی1976 خه‌زێنه ناچار100 ملیۆن
دۆلاری بۆ کرینه‌وه‌ی پاره‌کانی خۆی به‌مه‌به‌ستی پشتگیریکردنی لیره‌ی
ئیسترلینی خه‌رجکرد. [The Times، 10/6/76]
رۆژنامه‌ی تایمز ڕۆژی 27.05.76 ده‌ڵێت “دابه‌زینی لیره بڕی قازانجه‌کانی
به‌رزکرده‌وه، که له‌سه‌ر بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری زۆرکه‌وت،
پاشان بووه مایه‌ی ماڵوێرانی.[Op. Cit.، p. 23]
میرایه‌تی پارتی کرێکاران ڕووی کرده سه‌رمایه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، ناچار
یارمه‌تی کاتیی ته‌نگانه‌ی لهIMF وه‌رگرت، به‌و مه‌رجه بڕێکی بخرێته
خزمه‌تی کۆمپانیاکانه‌وه و ئاڕاسته‌یان بکات و پشتگیری‌یان بکات. ناچار
مه‌رجه‌کانیان په‌سه‌ندکرد، ئێوه چ ده‌فه‌رموون، ئێمه وا ده‌که‌ین،
ئیستاکه پرسیار ئه‌وه‌یه، چ ڕوویدا بوو، که به‌و جۆره کار لهRU نه‌روا؟
ئاسانترین وه‌ڵام ئه‌وه‌یه، که چینی کرێکاران به به‌راورد له‌ته‌ک
سه‌ندیکاکان، که ملکه‌چ بوون، زۆر شۆرشگێڕتر بوو. The Economist ی
1993ده‌ڵێت “ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌نده سۆسیال کۆمه‌کی (کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی)ی
ده‌دا، خه‌ڵکی مه‌مره‌ومه‌ژی گوزه‌رانی پێ‌بکات، وێرای ئه‌و ناهه‌مواریه‌ش،
خه‌ڵکی به هه‌موو کارێک ڕازی نه ده‌بوون و ملیان به تۆتالیرێتی خاوه‌نکاره‌کانیان
نه‌ده‌دا.
سه‌رمایه‌داران له جێگه‌ک سه‌رمایه‌گوزاری ناکه‌ن، که بارودۆخی
ئاسووده نه‌بێت. ساڵی1977 بانکی ئینگلته‌ره نه‌یتوانی حکومه‌تی پارتی
کرێکاران ناچار بکات، کۆنترۆڵ له‌سه‌ر بواری ئاڵوگۆر لاببات یا هه‌ر
هیچ نه‌بێت، که‌می بکاته‌وه. ئه‌و فاکته‌رانه، بوونی مانگرتن و
تێکچوونی باری بازاری کار و هه‌ڵوێستی بانکه‌کان، کاریان کرده سه‌ر هه‌ڵچوون
و داچوونی باری ئابووریی، ئه‌وانه‌ی ده‌بوو پارتی کرێکاران ئه‌نجامیان
بدات، کۆنه‌پارێزه‌کان ئه‌نجامیان دان و ئه‌وه کارئاسانی بۆ قه‌رزی
بانکه‌کان و کۆمپانییه‌کانی دروستکردن، کرد.
لابردنی کۆنترۆڵ له‌سه‌ر بواری ئاڵوگۆر، سه‌ره‌ه‌نجام بووه هۆی جوڵه‌ی
بازار و بزووتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری، که ئه‌و باره تاکو ئه‌مڕۆش لهRU
به‌رده‌وامه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ڕوو بکاته وڵاتانی ده‌ره‌وه. له
ژماره27ی گاردیان 21ی سێپته‌مبه‌ر Victor Keegan وتویه‌تی هه‌ژماری
پاره‌ی- په‌ککه‌وتووه‌کان و خانه‌نشینه‌کان- له وڵاتانی بێگانه
خراونه‌ته گه‌ر، ئه‌مه له چاو جاراندا که پاره له‌وبواره‌دا له
کارپێکردندا نه‌بوو،Robin Ramsay به خه‌ڵکی نارازی و یاخیبوو میرییه‌کی
نیمچه رادیکال توانیان هانی کارگه و کۆمپانیاکان بده‌ن.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|