٧\٢\٢٠١١
دابڕان.

پێشه
دابڕاین و جارێکی
تر یەکتر نابینینەوە بۆ ئەبەدی
دابڕاین و جارێکی دی گێمان لە یەکتر نابێتەوە
دابڕاین و جارێکی تر بۆ ساتێکیش ناوی یەکتر نابیستینەوە
دابڕاین وجارێکی تر هەرگیز گوێمان لا لێدانی دڵی یەک نابێت
دابڕاین و کەسیش شک نابەین پێمان بزانێت
ئیتر هەوری بەهارانیش ناگری بۆ تەنهایمان
دابڕاین و ئیتر خۆشمان خۆمان نادۆزینەوە بەم شەوە زەنگە
ئیتر چی دی ڕەنگی یەکتر ناتوانین بناسینەوە
ئیتر هەرگیز هەناسەی یەک هەڵنامژینەوە
دابڕاین و جارێکیتر بارانی پایز تڕمان ناکات
ئیتر جارێکی تر ناتوانین گێمان لە هۆنراوە جوانەکەی
(نالی) و (حەبیبە) بیتەوە
دابڕاین
بێ ئەوەی دەستی لەرزیومان دەست لە ملانی
یەک بکاتەوە لەو دارستانە پرچ تەڕەدا
دابڕاین لەو شەوەدا مانگە شەو دەست لە ملانی
خۆشەویستەکەی بوو
دابڕاین بێ ئەوەی بۆ کۆتایی گوێمان لە گۆرانیەکەی
بێتەوە (نەسیمەکەی ساردی پایز) ی (مەزهەر)
دابڕاین و. دابڕاین و. دابڕاین
بێ ئەوەی جارێکی تر باسی
خۆشەویستی و سەر گوزشتەی خۆمان بگێڕینەوە..!
ونبوون.
وردە..وردە..وەک
بەفری بەهاران ئەتوێمەوە.
تنۆک. تنۆک.لە سەر
چیا سە ر کەشەکان
بەرەو خوارلێژی ئەبمەوە..
بۆ ناو ئەو جۆگانەی سەری خۆیان هەڵگرتووە
بە بێ ئەوەی یەک ووشەش بدرکێنم..!
تەنانەت.. هەناسەیەکی قوڵیش هەڵ ناکێشم..!
خۆ گوێشم لە لێ دانی دڵیشم نی یە..!
بۆ ساتێکیش دڵم داناخورپێ..
بێ ئەوەی ئاگام لە خۆم بێ
وەک شارەزایەکی چاک
مەلە ئەکەم بێ ماندوو بوون..
لە وێشەوە شۆڕ ئەبمەوە
بەرەو ئەو ڕووبارە سەر کێشەی
کە بێبەزەییانە ڕاپێچم ئەکەن بەسەر
تاشە بەردوو. لە گەڵ ڕاماڵینی خاکا
ئەمبات...ئەمبات...هەر ئەمبات
بێ ئەوەی دڵۆپێ خوێنم لێ بەدی بکرێت..!
ئای چەندە سەر سەختە ئەم ڕووبارە..!
ئەوەی هاتە ڕێگای ڕای ئەماڵێت شێتانە.
ئاخۆ چەندی وەک منی بێ لانە کردبێ
لەم زەمانە...؟
لە وێشەوە بەرەو ئەو دەریایە شۆڕ دەبمەوە
کە هەرگیز خۆمی تیا نادۆزمەوە.
هێندە وونم لە ناو ئەم شەپۆلانەدا
ئاوێتەی بەژن و باڵایان بووم
سەیرە.. زۆر.. سەیرە
خۆشم بە دوای خۆما ئە گەڕێم
کەچی تا ئێستا ڕەنگ و روخساری
خۆم ناناسمەوە ..!
جائیتر ئێوە چۆن بمناسنەوە لە ناو
ئەم دەریا پڕ نەهامەتیەدا..؟
نە بوونی.. خۆم.. نە تۆشی تیا بەدی ناکەم..!
تاکو ئێستا باڵەکانم بەردەوامە..
لەگەڵ شەپۆلی ئەم دەریایە سەما ئەکەم
شێتانە....
داخورپان.
بـه بینینی به ژن و بالات
هه موو گیانم ئه لهرزێنیت
به گوفتاری دهم و لێوت
هه ست و هۆشم ئهبزوێنیت
بهچاوی پڕئهوینت
دڵهی شێتم ئه خورپێنیت
که شێوهت دێته به ر چاوم
وهکو ( مهم ) تۆ ئهم گرێنیت
ئهی ئه زیزی گیان و دڵم
وهره بۆ لام ڕهنگه سبهی من نهبینیت.
ماڵپهڕی پێشه
|