بەدادگاگەیاندنی هەر کەسێک کە تۆمەتی
کوشتن یان هەر توندوتیژییەکی دەدرێتە پاڵ
لە دادگایەک کە مافەکانی مرۆڤی تێدا
پارێزراوە.. کارێکی مرۆییانە و
شارستانییانەیە بۆ بەرگرییکردن لە ماف و
ئازادییەکان، بەڵام داد و داگایەکانی (مالیکی
و بارزانی) سەرەڕای ئەوەی پڕن لە یاسا و
رێسای کۆنەپەرستانە و تا ئێستاش لە ژێر
حوکمی نامرۆییانە و ناشارستانییانەی
ئایەتی (٤٥)ی سورەتی (مائیدە) بەڕێوە دەچن
کە دەڵێ: (نووسیمان
و واجبمان کرد کە گیان لە باتی گیان و چاو
لە باتی چاو و لووت لە باتی لووت و گوێ لە
باتی گوێ و ددان لە باتی ددان، و هەر
بڕینێ قیاس و لە جیاتی و تۆڵەی وێنەی خۆی
بۆ هەیە،...)
بەڵام هێشتا هەر هاوڵاتییان یەکسان نین
لەبەردەم یاسا و رێکارە یاساییەکان..
چونکە وەک ئاشکرایە هەر تۆمەتبارێک بە
ئاستەم بەرهەڵستکاری ئەوان و حوکمە
چەوسێنەرەکانیان بێ ئەوە دەمودەست راپێچی
دادگای دەکەن بەڵام ئەگەر تۆمەتبارێک لە
خۆیان بێ یان لایەنگریان بێ ئەوە هیچ
یاسایەک ناتوانێ راپێچی دادگای بکا و هەر
خۆشیان پارێزگاریی لێ دەکەن و سەرەنجام بە
پێچەوانەوە تۆمەتێکیش بۆ قوربانییەکە
هەڵدەبەستن.. نموونەی لەو بابەتانەش لە
عێراق و کوردستان زۆر زۆرن و پێویست بە
ئەنگوست بۆ راکێشان ناکا! ئەگەر پێویستیش
بکا ئەوە حیزبەکان رووداوەکە لە ململانێی
سیاسەتبازانەی نێوان خۆیان بەکاردەهێنن
وەک ئەو رووداوەی ئێستای کوشتنی (محەمەد
بدێویی) لە بەغدا!
|