٣\٩\٢٠١١
دادگای فیدرال
رێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی ئوسترالیا و
مالیزیای
سه‌باره‌ت به‌دیپۆرتکردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئوسترالیا -
سدنی 1\9\2011:
به پێ راگه‌یاندنێکی دادگای باڵای فیدرال له ئوسترالیا - سدنی، دۆینێ
31-08دادگای باڵای فیدرال" رێکه‌وتننامه‌ی نیوان هه‌ردوو حکومه‌تی
ئوسترالیا‌و مالیزیای سه‌باره‌ت به دیپۆرتی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌نایاسای
چوونه‌ته ئوسترالیا به‌پێ به‌ندی 198 له یاسای 1958 ئوسترالیا، به
نایاسای له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌تایبه‌تی که حکومه‌تی مالیزیا بریارنامه‌ی
جنیفی نیوده‌وله‌تی له‌باره‌ی پاراستنی مافه‌کانی په‌نابه‌ران ئیمزا
لینه‌داوه".
به‌پێ ئه‌و بریاره‌ی دادگا"حکومه‌ته‌که‌ی جولیا گیله‌رد ناتوانن چیدیکه
په‌نابه‌ران به‌زۆره ملی دیپۆرتی مالیزیا بکه‌نه‌وه".
ئین رینتۆل(Ian Rintoul) چالاکه‌وانی به‌ره‌ی به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران
" سیاسه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی جولیا گیله‌ردی به نه‌ژاد په‌رست وه‌سفکرد
بۆ ئه‌و رێکه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ل حکومه‌تی مالیزیا ئیمزاکراوه له 25
جولای 2011، سه‌باره‌ت به‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌که‌مپه‌کانی
ئوسترالیا راگیراون".
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له رێکخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌کان
له ئاستی جیهاندا "ئه‌و بریاره‌ی داگای بالای فیدرال یان به بریارێکی
عادلانه ناوبرد".
رۆژی 25جولای 2011 رێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئاشکرا له‌نیوان هه‌ردوو حکومه‌تی
ئوسترالیا و مالیزیا ئیمزاکرا و به‌پێ ئه‌و بریاره"800 له‌و په‌نابه‌رانه‌ی
که به‌شێوه‌یه‌کی نایاسای چوونه‌ته ئوسترالیا دیپۆرتی مالیزیا بکرینه‌وه
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا له‌ماوه‌ی چوارسالدا که‌یسی نزیک به4000 هه‌زار
په‌نابه‌ران له‌پرۆسه‌یه‌کی یاسایدا له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه قبولبکرێت".
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری ووتی" ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
دادگای بالای فیدرال سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ چالاکه‌وانانو
رێکخراوه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه به‌رهه‌ڵستیکاره‌کان له مه‌یدانی مافه‌کانی
په‌نابه‌راندا. پێویسته ده‌ست به‌و ده‌ستکه‌وتانه‌وه بگیریت و هه‌نگاوه‌کانی
داهاتوو گه‌وره‌بکه‌ینه‌وه له‌پێناو کۆتایهینانی یه‌کجاری به‌سیاسه‌تی
دیپۆرتوکه‌مپسازیو جیاکاری ئینسانی که بۆته به‌شێک له‌کارنامه‌ی ده‌وله‌ته
سه‌رمایه‌داره‌کانی ئه‌مرۆ".
ده‌شتی جه‌مال ئه‌وه‌شی ووت"پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چیت له‌پال
که‌مپینکردنو خه‌باتو ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریه‌کاندا، گرتنه‌به‌ری
یاساودادگاش ده‌توانرێت رێگایه‌ک بێت بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به‌مافه‌کانی
په‌نابه‌ران".
شایه‌نی باسه هه‌ر له‌دریژه‌ی هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن‌و رێکخراوه په‌نابه‌ریه‌کاندا،
دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا بریاری دا 70 په‌نابه‌ر که هه‌موویان
هاولاتیانی هه‌ریمی کوردستان‌و ناوچه جێناکۆکه‌کان بوون، رۆژی 21-6
دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا بکاته‌وه به‌لام فیدراسیۆن به‌هاوکاری چه‌ندلایه‌نی
دژی دیپۆرتی په‌نابه‌ریو یاساناس، توانی بریاری دیپۆرتی ئه‌و 70 په‌نابه‌ره
له‌دادگا هه‌ڵبوه‌شینیته‌وه. و خۆشبه‌ختانه تا ئیستا زیاتر له 60 په‌نابه‌ریان
له زیندانه‌کان ئازادکراون.
بۆ زانیاری زیاتر تکایه ئه‌م لینکو کرته ڤیدیویانه ته‌ماشاکه‌ن:
http://www.guardian.co.uk/world/2011/aug/31/australia-malaysia-asylum-seeker-deal-rejected
http://www.hcourt.gov.au/assets/publications/judgment-summaries/2011/hca32-2011-08-31.pdf
http://www.abc.net.au/news/2011-06-18/refugee-advocate-labels-gillard-a-racist/2762976
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|