٣\٢\٢٠١٠
دادگایی‌کردنی نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی سه‌ره‌تایه‌ک بۆ هه‌موو هاوشێوه‌کانیان.

عامر سابیر
1) نه‌وشیروان
و تیرۆر و کوردایه‌تی سێکوچکه‌یه‌کیی لێکدانه‌بڕاو.
تاڵه‌بانی ئه‌ڵێ "نه‌وشیروان له‌به‌رچاوی زیاتر له 200 پێشمه‌رگه و
خه‌ڵک (عه‌بدوڵڵا سوور) به‌ده‌ستی خۆی شه‌هید ئه‌کات و چل فیشه‌کی غه‌در
و بێ به‌ڵێنی پێوه ده‌نێ، که‌چی له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانیدا
ڕووداوه‌که به چه‌شنێ ئه‌شێوێنێ که ئۆباڵه‌که ئه‌خاته سه‌ر خه‌ڵکی
تر"، هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ "نه‌وشیروان به نهێنی بڕیاری کوشتنی خه‌ڵکی له
شار و له لادێ ده‌رده‌کرد" (بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆ دووه‌م جار له
کوردستانی نوێ ژماره 5068 له 7/1/2010). وه نه‌وشیروان له (هاوخه‌باتیه‌وه
بۆ ته‌خوین)ه‌که‌یدا هیچ وه‌ڵامێکی پێ نه‌بووه بۆ ئه‌مه، ته‌نها ئه‌ڵێ
"ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی من تاوانبار بکات به کوشتنی چه‌ند که‌سێ له شار و
له لادێ، ئه‌ی کێ به‌رپرسه له کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد به
درێژایی ساڵانی 1961-1975، 1975-1991، 1991-2001".
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێین که هه‌ر کوشتنی چه‌ند که‌سێ نییه، وه‌ک
ئه‌وه‌ی که نه‌وشیروان ئاوا ساویلکانه بچوکی ئه‌کاته‌وه، به‌ڵکو
تیرۆرکردنی ده‌یان و سه‌دان که‌سه به بڕیاری نه‌وشیروان و پاشتریش
بێده‌نگه لێکردنی تاڵه‌بانی. هه‌روه‌ها نه‌وشیروان ئه‌بێت خۆی له‌وه
گێل نه‌کات که جیاوازی زۆر هه‌یه له نێوان ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕی به‌عسدا
به کوشتتان دا، له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌یارانه‌ی هوشیارانه به‌رنامه‌تان
دائه‌ڕشت بۆ تیرۆرکردنیان، ته‌نانه‌ت جیاوازی زۆره له نێوان ئه‌وانه‌ی
له شه‌ڕی وه‌حشیانه‌ی حیزبه‌که‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا به‌کوشتتدان،
له‌گه‌ڵ تیرۆرکردنی ئه‌وانه‌ی که پێتوابوون له خۆت لێهاتووتر و
شایسته‌تربوون، جیاوازی زۆره له نێوان ئه‌وانه‌ی له پێشله‌شکری
پاسداران‌دا به‌کوشتتدان، له‌گه‌ڵ تیرۆرکردنی نه‌یارانی سیاسی
هاوزمانتدا له شاخ و له شار.
نه‌وشیروان ئه‌ڵێ ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگای خوای گه‌وره، نا، نا،
کاکه نه‌وه، خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و دادگایه‌ی ناوێ، به‌ڵکو ئه‌یه‌وێت
له دادگای واقیعی و کراوه و سه‌ربه‌خۆی خۆیدا دادگایت بکات و وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانی بده‌یته‌وه، ده‌هه‌ر وه‌ک خۆت ئه‌ڵێی ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م
که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی تیرۆرت کردووه، ده‌هێنده ئازابه و له هه‌نگاوی
یه‌که‌مدا وه‌ره به‌رده‌م دادگای خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان و که‌سوکاری
(عه‌بدوڵڵا سوور) و ئه‌و پێنج کۆمۆنیسته کرێکارییه‌ی (ئیبراهیم محه‌مه‌د،
ئومێد نیکبین، هاوڕێ له‌تیف، عه‌بدولباست موحسین، محه‌مه‌د مسته‌فا که‌ریم)
که به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی خۆت و ئاگاداری تاڵه‌بانی تیرۆرت کردن.
من خۆم ئه‌وه له ملهوڕێکی وه‌ک نه‌وشیروان ڕانابینم که هێنده
ئازابێت و بێته به‌رده‌م دادگای خه‌ڵکی کوردستان و که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی
تیرۆری کردوون، به‌ڵکو ئه‌بێت خه‌ڵکی کوردستان، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان
و مرۆڤدۆستان و پێشکه‌وتووخوازان و خه‌ڵکی سته‌مدیده، هه‌نگاوی کارا
بنێن بۆ ناچارکردن و ڕاکێشانی ئێوه بۆ به‌رده‌م دادگای به‌رحه‌قی خۆی.
ئه‌بێت داخوازی دادگایی‌کردنی نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی، ببێته وێردی سه‌رزمانی
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان، تا ناچاریان ده‌کات و وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک
بۆ هه‌موو هاوشیوه‌کانیان له بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، سزای ئه‌و
تاوانانه‌یان وه‌ربگرن که له دژی خه‌ڵکی کوردستان به پاساوی
جۆراوجۆر ئه‌نجامیانداوه.
نه‌وشیروان ئه‌ڵێ "له‌سه‌ر هه‌ریه‌کێ له‌و تاوانانه‌ی تاڵه‌بانی
باسیکردووه، ئه‌تواندرێ په‌لکێشی دادگا بکرێم و ڕووبه‌ڕوی حوکمی له‌سێداره‌دان
ببمه‌وه". به‌ڵێ خه‌ڵکی پێشکه‌وتووخوازی کوردستان و که‌سوکاری
قوربانیانی تیرۆری ئێوه، ئه‌یه‌وێت بێیته به‌رده‌م دادگاکه‌ی و وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانیان بده‌یته‌وه و سزای تاوانه‌کانتان وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان له‌گه‌ڵ حوکمی له‌سێداره‌داندا نییه،
ئیعدام و له‌سێداره‌دان خۆی له‌خۆیدا تاوانێکی گه‌وره‌یه دژ به
مرۆڤایه‌تی، بۆیه ئه‌بێت له کوردستاندا بۆ هه‌تا هه‌تایه قه‌ده‌غه
بکرێت. له‌سێداره‌دان ئه‌توانێ دڕنده و دکتاتۆرێکی وه‌ک سه‌دام بکات
به پاڵه‌وان، ئه‌توانێت کیمیایی وه‌شێنێکی وه‌ک عه‌لی حه‌سه‌ن بکات به
قوربانی، وه ته‌نانه‌ت ئه‌توانێت جه‌لاد و تیرۆریستێکی وه‌ک نه‌وشیروانیش
ڕوو سپی بکات. بۆیه خه‌ڵکی مرۆڤدۆستی کوردستان، پاش وه‌ڵامدانه‌وه‌ت
له دادگاکه‌ی خۆیدا، نایه‌وێت له‌سێداره‌ت بدا، به‌ڵکو ته‌نها ئه‌یه‌وێت
ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی دزێوتان ده‌ربخات و کارکرده‌کانتان ڕیسوا بکات و
ببێته ده‌رسێک بۆ هه‌موو هاوشێوه‌کانتان، وه ته‌نها دوو ده‌یه له‌و
ژیانه‌ی ماوتانه له زینداندا بیبه‌نه سه‌ر، له پاداشتی تیرۆر و
تاوانه ئاشکرا و نهێنییه‌کانتاندا.
2)
کاک نه‌وشیروان ناوی گه‌وره و دێی وێران.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی که تاڵه‌بانی ئه‌ڵێ: نه‌وشیروان له ساڵی
1981دا له‌لای درکاندوویه‌تی که (مارکسیزم گه‌ڕوگول بووه و سۆشیالیزم
باوی نه‌ماوه) نه‌وشیروان له وه‌ڵامه‌که‌یدا (له هاوخه‌باتیه‌وه بۆ
ته‌خوین 5/1/2010) به‌هیچ جۆرێک به‌لای ئه‌مه‌دا نه‌چووه و هیچ وه‌ڵامێکی
پێ نه‌بووه بۆی.
پێش ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ی تاڵه‌بانیش، نه‌وشیروان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
ڕاپه‌ڕیندا شه‌کری له‌م چه‌شنه‌ی شکاندبوو وه وتبووی (من هه‌رگیز خۆم
به مارکسی نه‌زانیوه و باوه‌ڕم به کۆمۆنیزم نه‌بووه) وه کاتێک له
5ی ئازاری 1991 به‌شێک له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی ڕانیه و کۆمۆنیسته‌کان
ئاڵای سوور ئه‌شه‌کێننه‌وه و دایئه‌کوتن، ئه‌و ئاڵا سوورانه، نه‌وشیروان
و یه‌کێتییه‌که‌ی توشی هستریا ئه‌کات و به خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌ی سه‌ر
کوردایه‌تی و ناسیۆنالیزمی ئه‌زانێ و پێی وایه ئه‌و ئاڵایانه ئه‌بێته
هۆی له‌باربردنی پشتیوانی ئه‌مریکا بۆ ناسیۆنالیزمی کورد و زیزبوونی
ئێران.
نه‌وشیروان ئازاده له ده‌ربڕینی بیروڕایدا، وه ئه‌وه گرنگ نییه
که بیروڕای ده‌رباره‌ی مارکسیزم و کۆمۆنیزم ئێستا و پێشتر چۆنه و چۆن
بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌لای (سکرتێری گشتی)یه‌که‌ی ئه‌یدرکێنێ و
له ڕیزه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌شارێته‌وه، ئیتر ئه‌مه هه‌لپه‌رستییه،
ترسنۆکییه، بێ شه‌هامه‌تییه، یاریکردنه به ژیان و مه‌بده‌ئی هه‌موو
ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به مارکسیزم و سۆشیالیزم هه‌بووه و له
پێناویدا بوونه به ئه‌ندام و چه‌ک هه‌ڵگری کۆمه‌ڵه.
با لێره‌دا باسی (پشکۆ نه‌جمه‌دین) بکه‌ین، که ئه‌تواندرێت وه‌ک
نموونه‌ی سه‌دان ئه‌ندام و کادری کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی – لینینی بهێندرێته‌وه،
له به‌شی یه‌که‌می (ئه‌زمون و یاد)ه‌که‌یدا باسی ئه‌کات که له ساڵی
1978 دا به ئومێدی (به‌رپاکردنی شۆڕش و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی
سۆشیالیستی له کوردستان) ئه‌چێته شاخ، به نیازی (دامه‌زراندنی
کۆماری کوردستانی سوور) چه‌کی کۆمه‌ڵه له‌شان ئه‌کات، پشکۆ خۆشحاڵ ئه‌بێت
که کرێکارێکی کارگه‌ی جکه‌ره‌ی سلێمانی (هاوڕێ جه‌مال ناسراو به جه‌مال
دیموکرات) ئه‌بینێ که هه‌ڵسوڕاوێکی چالاکی ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه،
وه دڵنیا و ئاسوده ئه‌بێت که کاری ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه له شاردا که‌سانێک
جێبه‌جێی ده‌که‌ن که له چینی کرێکارن.
نه‌وشیروان مسته‌فا که له کۆنفرا‌نسی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌دا به
نمایشکردن و پیلاندانانی چه‌ندین سیناریۆ و خوڵقاندن و گه‌وره‌کردنی چه‌ندین
موشکیله‌ی لاوه‌کی و به پاڵپشتی تاڵه‌بانی سه‌رۆکی، ئه‌بێته سکرتێری
کۆمه‌ڵه، هێنده خۆپه‌رست و ده‌سه‌ڵاتویست و ناڕاستگۆیه، که ئه‌و
قسانه‌ی لای تاڵه‌بانی درکاندوویه‌تی به 185 ئه‌ندامه‌که‌ی کۆنفرا‌نسی
کۆمه‌ڵه ناڵێت و باسێک پێشکه‌ش ناکات که بڵێ سۆشیالیزم باوی نه‌ماوه
و مارکسیزم گه‌ڕوگوله. نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر ته‌نها تۆزێک ڕاستگۆ و ئازا
بووایه بۆ به‌یانکردنی بیروڕای خۆی به‌ڕاشکاوی له‌و کۆنفرانسه‌دا، ئه‌وا
ته‌نانه‌ت بۆ ڕێکخراوێکی چه‌پی ناسیۆنالیستی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ش شانسی
بوونه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی نه‌ئه‌بوو چ جای بوونه سکرتێر. پشکۆ نه‌جمه‌دین
که یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆنفرانس بووه ئه‌ڵێت "ئه‌و مه‌سه‌له
فیکرییانه‌ی ئه‌وسا له کۆنگره‌دا مشتومڕیان له‌سه‌ر بوو، به ئانقه‌ست
و بۆ موزایه‌ده و پشتشکاندنی گروپی نه‌یار ده‌وروژێنران".
نه‌وشیروان مسته‌فا (ئه‌م دێیه وێرانه) که پێشتر ئه‌مه فه‌رهه‌نگ و
تاکتیکی سیاسی بووبێت، بۆ ئه‌بێت ئێستا باوه‌ڕی پێبکرێت له‌وه‌ی که
گۆڕانێک ئه‌و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌کات، شتێکی جیا له‌وه‌ی تاڵه‌بانی و
بارزانی پێیه؟ نه‌وشیروان به پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی پیاوه‌کانی
که ئه‌ڵێن (قسه له ڕووه) مێژووی پیشانی ئه‌دات که زۆر ئینتهازی و
دووڕوو بووه.
28/1/2010
asabir79@hotmail.com
|