٨\١١\٢٠١٠
به‌دواچوون
و دیدی کۆمه‌ڵناسیانه:
دادگایینه‌کردنی
سه‌رۆک جاشه جینۆسایدچییە‌کان
به‌شداریی راسته‌وخۆی
کۆمه‌ڵکوژیی کورده.

ئاسۆ بیاره‌یی
دەستپێک.
داداگایی نه‌کردنی کورده جینۆسایدچیه‌کان و ده‌ها سیخور و ئه‌نفالچی،
که ئه‌مرۆ له باشووری کوردستان له ناو پارتی و یه‌کیتی و لایه‌نه‌کانی
تردا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و بگره هه‌ڕه‌شه‌ش له هاوڵاتیان ده‌که‌ن،گه‌وره‌ترین
زیانی به سه‌روه‌ری سیسته‌می دادگا له باشووری کوردستان ده‌ده‌ن و له
هه‌مان کاتیش‌دا بروای خێزانی قوربانیه‌کانی ئه‌نفال له لایه‌ک و
خاوێنی ئامانجی ئه‌و پارتییانه ده‌خاته به‌ر گه‌وره‌ترین پرسیاری
مێژووییه‌وه. بگره له ڕوی رژێمی یاسایی نیشتمانی و جیهانیه‌وه، به
تایبه‌تی(پارتی) ده‌خاته ئه‌و سه‌نگه‌ره‌وه که به درێژایی مێژووی
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد له باشوور هه‌مان ئامانجی داگیرکه‌رانی
کوردستانیان بووه له پاکتاوکردنی نه‌ژادی کوردی و سه‌رخستنی داگیرکه‌رانی
کوردستان. بێ ده‌نگی و خۆ دزینه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی داداگاییکردنی ئه‌و سه‌رۆک
جاش و سیخوڕه کوردانه ده‌بێته مۆدێلێک له پارچه‌کانی تری کوردستان، که
ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک سه‌رۆک هۆز و که‌سانی هاوکارله گه‌ڵ داگیرکه‌راندا، که
گه‌وره‌ترین تاوان به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام بده‌ن و له هه‌مان کاتیش‌دا
له کاتی گۆڕانی ئه‌و رژێمانه‌دا هه‌مان پله و پایه و پێگه‌ی سیاسی،
کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری خۆیان هه‌بیت.
تاوتوێکردنی داداگایی نه‌کردنی تاوانباران.
پارتی و یه‌کیتی که دوو زلهێزی سیاسین و دوو سه‌رۆکی ده‌سڕۆشتیوویان له
ناوچه‌که‌و له‌گه‌ڵ ولاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریکا پێوه‌ندییان هه‌یه، ئه‌گه‌ر
بێ ده‌نگ بن به‌رامبه‌ر تاوانی ئه‌و ئه‌نفالچیه‌کان، ده‌که‌ونه هه‌مان
سه‌نگه‌ری داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌ک ئه‌نفالچی
و تاوانبارانی شه‌ڕ سه‌یریان ده‌کرێت بۆ؟ چونکه ئه‌وان به پله‌ی یه‌که‌م
رێزی قوربانی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خۆیان ناگرن و به سووک سه‌یری ده‌که‌ن،
پتر مانه‌وه ئه‌و چه‌ند سه‌د سه‌رۆک جاشه و سیخوره به‌عسیانه‌یان
لامه‌به‌سته که له کاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ن.
نموونه:- ئه‌گه‌ر پارتی یان یه‌کێتیش، حه‌شامه‌تی ئه‌و جاش و سیخورانه
ده‌نگیان بۆ نه‌ده‌ن، بێگومان نابنه خاوه‌ن ئه‌و بنکه جه‌ماوه‌رییه بۆر
و تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵه. هه‌ردوو زلهێز ده‌بوو و ده‌بێت به ئاوایه‌ک و
گیانێکی مۆدێرنه‌وه ته‌ماشای پاشه‌ڕۆژی یه‌کبوونی گه‌لی کوردیان
بکردایه. ئه‌گه‌ر بارزانی دووه‌م(مه‌سعود) گۆیی به‌سه‌روه‌ری یاسا له
باشوری کوردستان بدایه، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی رێزی بیست هه‌زار شه‌هیدی له
شۆڕشێ نوێ‌دا بگرتایه، هه‌رگیر ئامێزی خۆی ئاوه‌ڵه نه‌ده‌کرد بۆ
دوژمنانی ناوخۆیی گه‌له‌که‌ی و نه‌ی دەووت دەوڵه‌تی کوردی نامومکینه و
پۆستی سه‌رۆک کۆماری وڵاتێکی عه‌رەبی نه دەگۆڕییه‌وە به دۆڕاندنی به‌رژەوندی
کورد و ناوچه داگیرکراوەکان.
ئه‌و کایه سیاسیه که پارتی و یه‌کێتی(مه‌لایی و جه‌لالی کۆن) که چه‌ندان
ساڵه کوڕی کوردی پێ ده‌ده‌ن به کوشت، به دادگایی نه‌کردنی ئه‌و سه‌رۆک
جاشانه ئه‌وه ده‌سەلمێنێت، که هه‌ردوو سه‌رکرده و بنه‌ماڵه‌کانیان،
داهێنانێکی نوێیان فێری ڕژیمی به‌عسی فاشی کرد، ئه‌ویش به پاڵنان و
هاندانی هه‌ندێ توێژ و سه‌رۆک بنه‌ماله‌ی کوردی (به تایبه‌یتی کۆلاک و
دەربه‌گی کۆن که دژی ڕیفۆرمی کشتوکاڵبوون) بۆ بوون به جاش و هاوپه‌یمانی
داگیرکه‌ران بۆ قڕکردنی نه‌یارانی یه‌کتر، نه‌ک لاوازی داگیرکه‌ران و
سه‌رخستنی کورد بکه‌ن. نه‌ک له کاتی ته‌نگانه‌دا ئه‌و هێزە جاشانه‌یه
وەک ووزەیه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی به‌کاربهێنن. ئه‌دی یه‌کێکی وه‌ک قاسم
ئاغای تاوانبار یان ته‌حسین شاوه‌یس چۆن ده‌توانن به‌و ئاسانیه ده‌ها
هاوڵاتی سیڤیل له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا به‌به‌ر چاوی کامیراوه ڕاده‌ستی
داگیرکه‌ران بکه‌ن. ئایا به‌راست پارتی یان یه‌کیتی له دڵسۆزییه‌وە ئه‌و
تاوانبارانه‌یان گل دایه‌وە؟ ئه‌وە پرسیارێکه که دەبێ دەسه‌ڵاتدارانی
ناو هه‌ردوو هێز که تا دوێنی له شاخ بوون، بۆ جه‌ماوەری ڕون بکه‌نه‌وە.
پارتی و یه‌کێتی به سه‌رۆکایه‌تی هه‌ردوو سه‌رکردە ،شه‌ڕی مه‌لایی-جه‌لالییان
گواسته‌وە بۆ ناو ڕیزەکانی سوپای داگیرکه‌ران و به یارمه‌تی سوپای ئه‌نفالچی
کوردی پرۆسه‌ی ئه‌نفال گه‌ورەترین زیانی له کورد وەک نه‌ته‌وە و
نیشتیمان دا. هێزە دیرینه‌کانی مه‌لایی- جه‌لالی(پارتی و یه‌کێتی ئه‌مڕۆ)
گه‌ورەترین قازنجیان به هه‌ردوو رژێمی داگیرکه‌ر له ماوەی شه‌ڕی عه‌رەب-فارس‌دا
له سالانی ١٩٨٠ تا ١٩٨٨ گه‌یاند، به تایبه‌تی له‌ویرانکردنی دیهات و
شارۆچکه‌کانی باشوو ر و ڕۆژئاوای کوردستان. له‌سە‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه گه‌ورەترین
زیانیان له پیکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دا له قوڵکردنه‌وەی ناکۆکیه‌کان
و په‌رواێزکردنیان له یه‌کتر، به‌ڵکو چاندنی گیانی دووبه‌رەکی مێژوویی
له نێوانیاندا که تا ئه‌مرۆش باشووری کوردستان پیوەی دەناڵێت. ئه‌و شه‌ڕە
ناشه‌ریفانه‌ی جه‌لالی – مه‌لایی له سایکۆ و دەروونی تاکی باشووری ڕەگی
داکوتیوە، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و دالدە دان و پاراستنه‌ش به مافی خۆیان
دەزانن و بگرە ڕێزی یاساش ناگرن له ڕادەستکردنیان، چونکه ئه‌و
تاوانبارانه به‌رگریان له‌و پارتانه کردووە، له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌ندامی
نه‌یارانی ئه‌و پارتیانه‌یان ئه‌نفالکردووە.
ئه‌نجامگیری.
ئه‌نفالچیه‌کان - : به‌رهه‌می شه‌ڕی جه‌لالی -
مه‌لایی :
• له‌و هاوکێشه نامرۆڤانه‌ی پارتی و یه‌کیتیدا
به سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال و بارزانی دووه‌م (به تایبه‌تی پارتی که زۆربه‌ی
سه‌رۆک جاشه ئه‌نفالچیه‌کانی لایه) له ئه‌نجامی چه‌ند ساله‌ی ئه‌و
کایه شه‌ڕانگیزه‌کانی نێوانیانه‌وه،ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت، که
ئه‌وان دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و حه‌شامه‌ته ئه‌نفالچیه‌بوون، که عه‌ره‌بی
داگیرکه‌ر و فارس و تورکیش به باشترین شێوه بۆ سه‌رخستنی خۆیان به
کاریان هێنان و دەهێنن، نه‌ک ته‌نها له‌دژی خۆیان به‌ڵکو دژی بزوتنه‌وەکانی
کوردی پارچه‌کانی تر و له باربردنی هه‌موو دەنگێک که سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان دەخوازێت. هه‌ردوو سه‌رکرده،له میژووی ئه‌م بزافه نوێیه‌دا
ده‌بوو ئاشته‌وایی و گیانی یه‌کسانی له نێو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا
بچێنن، نه‌ک داهینانی ناوچه‌گه‌ری و په‌راوێزکردنی بنه‌ماله و تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له یه‌کتر. نه‌ک چاندنی ناکۆکی نێوان سۆران و
بادینان.
• له کایه‌کانی هه‌ردوو سه‌رکرده (گه‌مه‌کانی
ناکۆکی جه‌لالی-مه‌لایی) و هێزدا، هه‌موو هێزێکی ده‌روونی و جه‌سته‌یی(سایکۆیی
و فیزیکی)یان له قازانجی خۆیان به‌کارهێناوه،ته‌نانه‌ت تاک و کۆڕه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌یان تووشی دارمانی و که‌سێتی و کۆمه‌ڵایه‌تی هێناوه،
ئه‌و باسه، باسی مه‌لایی-جه‌لالی له مێژه بووه‌ته باسێکی گشتی و هه‌میشه‌یی.
واته نه خۆشییه‌کی ده‌روونی کوشنده که هێز و توانا‌و کارمه‌یی له سه‌ر
ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه کوشتووه. که‌واته شتێک نیه به پیوەرەی ئه‌و
دوو سه‌رکردەیه و ئاکارەکانیان که بنه‌مای ڕەنگی ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی
پێوە دیار بێت و نه‌وەکانی تری کورد ئه‌زمونی لێوە فێربن. چونکه ئه‌وان
زۆربه‌ی بناغه‌کانی شۆڕشی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان له‌و
به‌شه‌ی نیشتیمان دارماندوە و تێکیان داوە. ئه‌و هاندەرەشه که وای
کردوە که مۆرکی نه‌ته‌وایه‌تی لای زۆربه‌ی نه‌وەکانی ئێستا باشووری
کوردستان هیچ واتایه‌ک نابه‌خشێت. لی ئه‌و دوو سه‌رکردەیه خه‌مخۆری په‌روەردە
نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بوون و گوێیان به پرسه گرنگه‌کانی ئه‌وان نه‌داوە،
بۆ نموونه پرۆسه‌ی داداگاییکردنی تاوانبارانی ڕەشه‌کوشتنی مرۆڤی کورد،
چ له‌لایه‌ن کوردەوە یان به‌دەست داگیرکه‌رانی کوردستان.
• له‌م ڕۆژانه‌دا کۆمه‌ڵێک پشمه‌رگه‌ی
دێرینی حزبی شیوعی و هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی ئه‌و حزبه و پشـ‌مه‌رگه و هه‌ندی
مرۆڤدۆست له‌کورد عه‌ره‌ب له ده‌روه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان جیهان نامه‌یه‌کیان
ئاراسته‌ی بارزانی دووه‌م بۆ ڕاپیچکردنی قاسم ئاغای کۆیه(که هێلانه‌ی
ناز و ڕێزی له لای پارتی بۆ دامه‌زراوه) بۆ دادگا، کرد. بارزانی و
پارتی که خاوه‌ن ئه‌و داهێنانه‌ن له وه‌رگرتنی ئه‌و تاوانباره، نه‌ک
ته‌نها بێ ده‌نگن، به‌ڵکو هیچ ڕێزێکی ده‌نگی ئه‌و هه‌زارکه‌سیان نه‌گرت
و بگره پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی که پارتییه‌کی ئۆرگیناڵه به
ئاشکرا ووتی ئه‌وان له هه‌ولیر ئه‌و تاوانباره‌یان ده‌رکردوه..(ىروانه
لینکی هاوپێچ)!
• بێ ده‌نگی به رامبه‌ر تاوانی کورده
مرۆڤکوژه‌کان له لایه‌ن هه‌ردوو هێز و سه‌رکرده‌کانیانه‌و، ده‌ستپاکی
وخاویه‌نیه‌تیان ده‌خاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵیک پرسی تره‌وه؟ ئایا بێ ده‌نگی
بیست ساڵه‌ی ئه‌وان ئه‌و نیشان نا‌دات که ئه‌وان راستیان نه‌کردوه له
گه‌ل گه‌لی کورد دا؟
• به‌داخه‌و حه‌شامه‌ت و لایه‌نگرانی
خۆشیان وا تێ گه‌یانده‌وه،،که بوونی ئه‌و ئه‌نفالچیانه، بۆ ئه‌و
قۆناغه پیویست بووه و بگره به‌رگریش ده‌که‌ن. هه‌ندێ کادیر و
کارگێریان به ئاشکرا لیره‌و له‌وێ ده‌ڵێن فلان سه‌رۆک جاش خه‌ڵکێکی
زۆری به‌دوا وه‌یه، له قازانجی پارتی نیه له به‌ر دڵی چه‌ند سه‌د
خێزانی شه‌هیدێک ده‌نگی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سه‌رۆک جاشانه له خۆیان بکات.
به‌ڵێ! ئه‌وه لۆژیک و ژیری پارتییه‌که که خۆی به ڕابه‌ری گه‌لێک ده‌زانێت،
بێگومان ئه‌نفالچیه‌کان پشتیان قایمه‌و چاویش له خه‌ڵکی دڵسۆز سورده‌که‌نه‌وه.
ئاماده‌شن نه‌ک ته‌نها سیخوڕی بۆ عه‌ره‌ب بکه‌ن، به‌ڵکو ببنه نۆکه‌ری
هه‌موو هێزێک که به‌رژه‌وندی خۆیانی تێدا بدۆزنه‌وه
• لێره‌دا پارتی و یه‌کێتی و هه‌ردوو سه‌رکرده‌ی
میراتهه‌ڵگری گه‌مه‌کانی شه‌ری مه‌لایی - جه‌لالی، به‌رپرسی یه‌که‌من
له نائارامی و په‌ڕاوێزه‌بوون و ناکۆکی چینه و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی له یه‌کتر. ئه‌وان به‌رپرسن له دروست نه‌بوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی
و بوونی نیشتمانێکی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بن له دادگای ئه‌نفالچیه‌کان،
ئه‌وان به‌شدارن له کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وان به‌شدارن
له‌ویرانکردنی ده‌ها دیهات و شارۆچکه‌ی باشوری کوردستان، ئه‌وان گه‌وره‌ترین
زیانیان داوه له یه‌کبوونی نه‌ته‌وایه‌تی و پرۆسه‌ی ڕزگاری
کوردستانیان دواخستووه.
• لێره‌دا پارتی و یه‌کێتی(به تایبه‌تی
پارتی چونکه پارتێکه پێوه‌ری بنه‌ماڵه ده‌یبات به ڕێوه و ڕێکخستنه‌کانی
هه‌رمی بنه‌ماڵه‌یین) میتود و شێوازه ڕێگه‌ی به‌جاشبوونیان فێری چه‌ند
توێژێکی گه‌لی کورد کرد و کردیانه دیارده‌یه‌کی ئاسایی ناو کۆمه‌ڵگه.
بۆیه ئه‌گه‌ر بارزانی دووه‌م(مه‌سعود) و تاڵه‌بانی و خۆیان به به‌شداری
جینۆسایدی کورد نه‌زانن، ده‌بێت هه‌ڵوێستی خۆیان ڕون بکه‌نه‌و ه ئه‌و
تاوانبارانه بده‌نه دادگای کوردستان و نێو ده‌وڵه‌تی.
پێشنیار و بۆچوون.
پێداگرتن له دادگایی کردنی ئه‌و کوردانه‌ی(به‌تایبه‌تی سه‌رۆک جاشه‌کان)
که به‌شداریان له تاوانی پاکتاوی نه‌ژادی کورد کردوە کۆمه‌ڵێک خاڵی نه‌رێنی(پۆزەتیڤ)
بۆ گه‌لی کورد هه‌یه:-
• چالاکردنه‌وەی ڕژێمی داداگایی له
باشووری کوردستان و پاراستنی سه‌روەری ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و دامه‌زراوە
نیشتمانیه‌دا کاردەکه‌ن
• نۆژەنکردنه‌وەی بڕوای کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی
به‌و هێزانه‌ی که به نوێنه‌ری خۆیانی دەزانن و رابه‌ری دەکه‌ن
• دادگایکردنی ئه‌و تاوانبارانه له
دادگایه‌کی نیشتمانی کوردی‌دا له ژێر چاودێری دادگایه‌کی نێو دەوڵه‌تیدا،
به‌ربه‌ستێکی له به‌ردەم دووبارە بوونه‌وەی تاوانی له‌و جۆرە دژی
مرۆڤایه‌تی و له‌سه‌ر ئاست کوردستان دروست دەکات. هه‌روەها هوشداریه‌ک
دەبێت بۆ ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی که بخوازن له پاشه‌ڕۆژدا په‌نای
تاوانباری وا بدەن.
• داداگاییکردنی ئه‌نفالچیه‌کان دەبێته
بنه‌ما و سه‌رەتایه‌ک بۆ پته‌وکردنی ئاشته‌وایی گشتی نێو توێژەکانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و نێوان تاکه‌کانی. دەبێته هۆی دروستبوونی ئه‌و هێڵه‌ی
نێوان تاوانبار و قوربانی که ئه‌مڕۆ به هۆی سیاسه‌تی پارتی و یه‌کێتیه‌وە
تێکه‌ڵ بووە.
• دادگایی‌کردنی تاوانباران و مرۆڤکوژان
ڕادەیه‌ک بۆ دەستتێوەرانی پارت و لایه‌نی سیاسی له ژیانی هاوڵاتی کورد
دادەنێت، به‌ڵکو سنوورێک بۆ زەوتکردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن
پارتیه‌کانه‌وە دیاری دەکات. ڕەنگدانه‌وەی مۆنۆپۆڵی پارتیه‌کان که‌مدەکاته‌وە.
هێزی سانسۆریان له فه‌رمانگه، رێکخراوی گشتی و تایبه‌تی که‌مدەکاته‌وە.
• دادگایکردنی تاوانباران، ئابڕوی مرۆڤی
کورد و قوربانیه‌کان( که پتر له ٢٠٠ هه‌زارن) دەسه‌نێته‌وە و داداگای
باشووری کوردستان به‌رەو دادگایه‌کی یه‌کسانی و بێلانه دەناسێنێت.
_________________________
سه‌رچاوە:
دەنگی سه‌ربه‌خۆی- لینکی که‌مپینه‌کان. تکایه
جینۆسایدچیه‌کان داڵدە مه‌دەن و ڕاپێچی دادگایان بکه‌ن! - بۆ بەرێز
سەروکی هەرێمی کوردستان/ مه‌سعود بارزانی.
http://kurdistanan.net
http://www.ahewar.org/camp/i.asp?id=246
سه‌رەتای نۆڤه‌مبه‌ر ٢٠١٠
- سوێد
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ بیاره‌یی
|