٤\١١\٢٠١٠
دادگای تورکیا دژ
به سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له بره‌ودایه.

جه‌لال چوارتایی
یه‌کێک له کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی داگیرکه‌ران بریتی‌یه له شێواندنی
ڕاستیه‌کان ، واته هه‌رچی دیارده‌یه‌کی قێزه‌ون هه‌یه که به‌رهه‌می
خودی خۆیانه ده‌یخه‌نه سه‌ر گه‌لی داگیرکراو و سته‌مدیده ، باشترین
نموونه‌ش بۆ شێواندنی ڕاستیه‌کان بریتی‌یه له داگیرکه‌ره سه‌رسه‌خته‌که‌ی
تورک که له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دڕندانه و هۆڤیانه نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه
، ته‌نانه‌ت هه‌ر دیارده‌یه‌کی نابه‌جێشی بیستبێت یاخود به‌دی کردبێت
له جیهاندا ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ توتی ئاسا کردوویه‌تی به ده‌هۆڵ و ڕووی
ده‌هۆڵه‌که‌شی له کوردان کردووه.
کاتێک باسی تیرۆر که‌وته ڕۆژه‌ڤی ئه‌وروپاوه په‌نجه‌ی تاوانی تورک
ئاڕاسته‌ی کوردان کرا ، کاتێک بکه‌ره نادیاره‌کان بۆ کوشتنی که‌سایه‌تیه
ناوداره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌کاردا بوو ئه‌وا ڕشانه‌وه‌ی تورکه‌کانیش
به‌ره‌و ڕووی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرایه‌وه ، به هه‌زاران
گوند له باکووری کوردستان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌کسان کران که‌چی تاوانی
گوند سوتاندن به ته‌وێڵی شۆڕشی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا ده‌لکێندرا
، کاتێک منداڵانی کورد بێ سه‌روشوێن ده‌کران ئه‌وا له چاوتروکاندنێکدا
تۆمه‌ته‌که‌یان ده‌خسته ئه‌ستۆی پارتی کرێکارانی کوردستان ، واته ئه‌و
سیاسه‌ته‌ی که پێی ده‌گوترێت {بشی کوژه و تاوانباریشی بکه } .
تورکه‌کان بۆ سه‌رگرتنی ئه‌م چه‌واشه‌کاریانه‌ش خاوه‌نی ئه‌زمونێکی
هێجگار زۆر بوون و زۆربه‌ی چه‌واشه‌کاریه‌کانیش له ڕێگه‌ی ئه‌و که‌سانه‌وه
به‌ڕێوه ده‌برا که به گوته کوردی عه‌یاره 24 و به کرده‌وه‌ش هه‌یهات
و هه‌یهات ! ئه‌مه جگه له به‌کارهێنانی ئه‌و که‌سه به‌کرێگیراوانه‌ی
که به ڕووخسار له‌ژێر په‌رده‌ی ئایندا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و به
کرده‌وه‌ش هه‌موو ڕێنماییه‌ک له ( موساد و سیا )وه وه‌رده‌گرن.
کاتێک نه‌ته‌وه‌که‌مان زۆر هوشیارانه ده‌ستی تاوانی تورکه‌کانی ئاشکرا
کرد هه‌ر له بکه‌ری نادیاره‌وه تا ده‌گاته لێواولێوکردنی به‌ندیخانه‌کان
له منداڵانی کورد ، له وێرانکردنی گونده‌کان تا ده‌گاته شێواندنی
سروشتی کوردستان ، له له‌نێوبردنی ئاژه‌ڵی جوتیاره‌کانه‌وه تا ده‌گاته
هه‌له‌که‌سه‌مای به‌کرگیراوانی نوخۆ . ئه‌و کات دیدی تورکه‌کان که‌وته
سه‌ر ئه‌و دژه‌کوردانه‌ی که به‌نێوی ئاینی ئیسلامه‌وه له زه‌لکاوی "موساد
و سی‌ئای‌ئه‌ی"دا مه‌له ده‌که‌ن که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م به‌کرێگیراوانه‌ش
شێخ یوسف قه‌رزاوی کۆنه‌په‌رست بوو که له یه‌که‌م گوته‌یدا په‌نجه‌ی
تاوانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و شۆڕشه ئازادیخوازیه‌که‌ی درێژ کرد و گوتی
پ‌ک‌ک تیرۆریسته. بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :
http://islamtoday.net/albasheer/artshow-12-135230.htm
قه‌رزاوی که سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی جیهانه ، له‌ژێر په‌رچه‌می
ئاین و به‌نێوی ئه‌هلی سوننه‌وه ئه‌م فتوایه‌ی ده‌دا ، که‌چی هه‌ر له‌و
کاتانه‌شدا به‌شێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی دژ به ئه‌هلی سوننه ده‌وه‌ستانه‌وه
و له به‌هێزکردنی ته‌شه‌یوعدا جێگه‌یان ده‌گرت . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی
خواره‌وه :
http://www.valiasr-aj.com/fa/page.php?bank=khabar&id=359
یوسف قه‌رزاوی بۆ دژایه‌تیکردنی کوردان سه‌رۆکی
زانایانی ئیسلامی جیهانه، که‌چی وه‌کو ناوه‌ڕۆکی خودی خۆیشی هه‌موو فه‌رمانێک
له موسادی ئیسرائیلیه‌وه وه‌رده‌گرێت، بڕوانه ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه
:

پاش ئه‌وه‌ی وڕێنه‌کانی شێخ یوسف قه‌رزاویش هیچ ده‌ردێکی تورکه‌کانی
چاره‌سه‌ر نه‌کرد ئه‌و کات هانا برایه به‌ر قڕکردنی سیاسی ، واته
گرتن و دادگایی کردنی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره کوردانه‌ی که هه‌ڵبژێردراوی
گه‌لن و ده‌نگی ملیۆنان که‌سیان به‌ده‌ست هێناوه . ئه‌و کوردانه‌ی که
دادگایی ده‌کرێن بریتین له‌و که‌سانه‌ی که ده‌خوازن به شێوه‌یه‌کی
دوور له خوێن ڕشتن کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت و ژیانێکی ئازاد و
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کوردان ده‌سته‌به‌ر بکرێت .
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که ده‌نگی ملیۆنان که‌سیان به‌ده‌ست هێناوه
یان ئه‌وانه‌ی که له ڕێگه‌ی بکه‌ری نادیاره‌وه هه‌زاران
ئازادیخوازیان تیرۆر کردووه ؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که ئاشتی و ئازادیان کردۆته به‌رنامه‌ی ژیان
یان ئه‌وانه‌ی که ده‌ستتێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزم و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی
ناوچه‌که‌دا ده‌که‌ن بۆ زه‌وتکردنی ئازادی مرۆڤه‌کان ؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که باس له ئاوه‌دانکردنه‌وه و ژینگه‌پارێزی
ده‌که‌ن یان ئه‌وانه‌ی که سروشتی کوردستان ده‌شێوێنن و گوند و ئاژه‌ڵ
له‌نێو ده‌به‌ن ؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که ناخوازن ده‌نگی ته‌قه ببیستن و خوێن
بڕژێت یان ئه‌وانه‌ی که سوکایه‌تی به ته‌رمی شه‌هیده سه‌ربڵنده‌کانمان
ده‌که‌ن ؟
ئایا ئه‌وانه تیرۆریستن که داوای خوێندن به زمانی دایک ده‌که‌ن یان
ئه‌وانه‌ی که له‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌رچاو ده‌که‌ون ؟
http://www.firatnews.com/index.php?rupel=nuce&nuceID=19169
http://www.youtube.com/watch?v=uZSRVRdY-mQ
http://www.helwist.com/Nuseran/Sherrku%20Cehani/2010/5%20%209%20%20Weney%20Dltezin.pdf
http://video.search.yahoo.com/search/video?p=turkish+police&n=21&ei=utf-8&fr=yfp-t-701&tnr=21&b=64
ته‌نانه‌ت به‌ر له به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی مه‌لاکانی ئێرانیش به
جۆرێکی وه‌ها زه‌لیلانه ده‌ستی شابانویان ماچ ده‌کرد و خۆیان نیشانی
هه‌ژاران ده‌دا که گوایا هه‌ر جۆره زوڵمکردنێک ناڕه‌وایه ، که‌چی
کاتێک بوونه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات یه‌که‌مین فتوایان بریتی بوو له فتوای
جیهاد دژ به کوردان . بڕوانه ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه:

ئایا ئێستا که بۆ ده‌یه‌مین جار بڕیاری بێ
چالاکی له‌لایه‌ن کوردانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ده‌ستی ئاشتی درێژ ده‌کرێت
ده‌بێت چ هه‌ڵوێستێک له‌لایه‌ن که‌سانی وه‌کو قه‌رزاوی و هاوپیشه‌کانیه‌وه
وه‌ربگیرێت ؟
ئایا هانابردنی کوردان بۆ ئاشتی کارێکی تیرۆریستییه یاخود کرده‌وه وه‌حشییه‌کانی
ده‌وڵه‌تی تورک که ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه دڵۆپێکه له ده‌ریای
تاوانه‌کانیان ؟
http://www.google.se/#hl=sv&source=hp&q=turksh+police&rlz=1R2ADSA_
svSE384&aq=f&aqi=&aql=&oq=&gs_rfai=&fp=1&cad=b
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|