٣١\١٠\٢٠١١
داگیرکه‌رێکی خوێن
شیرین.

جه‌لال محه‌مه‌د
گومان له دڕندایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک ناکرێت به‌رامبه‌ر به کوردان ،
ئه‌و داگیرکه‌ره‌ی که ئیمڕۆ له 88 ساڵه‌ی نکۆڵیکردن له نه‌ته‌وه‌ی
کورد و خاوه‌نی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی دێرسیم و ئارارات و گه‌لی زیلانه ،
ئه‌و داگیرکه‌ره‌ی که به بیستنی وشه‌ی کورد به‌له‌سه ده‌بێت و مافی
ژیان بۆ هیچ کوردێک به ڕه‌وا نابینێت .
لێ به‌ڵێ ؛ چه‌نده ئه‌م داگیرکه‌ره دڕنده‌تر بێت به‌و ئه‌ندازه‌یه
خوێن شیرین‌تر ده‌بێت له‌لای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و داروده‌سته‌که‌ی ،
چه‌نده هێرشه‌کانی ئه‌م داگیرکه‌ره ڕوو له زیادی بکات دژ به کوردان
به‌و ئه‌ندازه‌یه سه‌رۆکی هه‌رێمیش ده‌رگای باشووری کوردستان به ڕووی
پڕۆژه تاڵهنکاریهکانیدا زیاتر ئاوه‌ڵا ده‌کات ، چه‌نده وێرانکردنی
کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م داگیرکه‌ره‌دا په‌ره‌ی پێ بدرێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش
سه‌رۆکی هه‌رێم بێ ده‌نگه‌ی لێ ده‌کات ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕوو به
ڕووبونهوهیهکدا به‌ر له هه‌ر که‌سێک سه‌رۆکی هه‌رێم ئیدانه"شه‌رمه‌زار"ی
کوردان ده‌کات .
کاتێک قڕکردنی کوردان له باکوردا گه‌یشته دوا ترۆپکه هه‌ر له‌و کاته‌دا
شاری هۆلاکۆبه‌زێن به ئاڵای تورکیا داپۆشرا و حه‌فته‌ی هه‌نگوینی بۆ
ئه‌ردۆغان سازکرا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه ، کاتێک ژن و منداڵانی
بناری قه‌ندیل له‌توپه‌ت کران له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیاوه
که‌چی هه‌ر له‌و کاته‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌موو پشتیوانیه‌کی بۆ حکومه‌ت
و ده‌وڵه‌تی تورک تازه ده‌کرده‌وه .
به ده‌یان گوند خاپور کران ، به سه‌دان که‌س زینده به چاڵ کران ،
به هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و منداڵی کورد له زیندان کران ، که‌رامه‌تی
نه‌ته‌وه‌ی کورد پێشێل کرا که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێم مێش میوانی نه‌بوو ،
به‌ڵام کاتێک له چالاکی "چه‌لێ"دا ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورک کوژران به‌ر
له هه‌موو که‌سێک هاواری بارزانی هه‌موو میدیاکانی کاس کرد و پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشی بۆ ده‌وڵه‌تی تورک و که‌سوکاری جه‌ندرمه کوژراوه‌کان نارد
، ته‌نانه‌ت هه‌ر هاتوهاوار و سه‌ره‌خۆشیکردن دادی سه‌رۆکی هه‌رێمی نه‌دا
به‌ڵکو وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی جێگره‌که‌شی نارده ماته‌مینی
تورکه‌کان و په‌یمانی هه‌موو جۆره هاوکاریه‌کی به گوێیاندادا .
بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :
http://www.youtube.com/watch?v=u0Mgb7fgqjM&feature=player_embedded#!
هه‌واڵی شه‌هیدبوونی 32 گه‌ریلا بڵاوکرایه‌وه
و ته‌رمی له‌توپه‌ت کراوی 24 که‌سیان تا ئێساتاش له ساردخانه‌ی شاری
مه‌لاتیه ڕاگیراون ، ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان
بینیووه شه‌رم له مرۆڤبوونی خودی خۆشیان ده‌که‌ن که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێم
له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه دڕندایهتیهدا نه بای دیوه و نه باران
، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌وایه‌تی ده‌دات به‌و تاوانه
نا مرۆڤانه‌یه و له کۆبوونه‌وه‌ی نهێنیدایه بۆ پاراستنی سنووری
داگیرکه‌ران ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=11165#TOP
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم دژ به خوێنڕشتنه
ئه‌ی بۆچی شه‌رمه‌زاری ئه‌و کرده‌وه قێزه‌ونه‌ی تورکه داگیرکه‌ره‌کان
ناکات ، له کاتێکدا که هه‌موو به‌رخۆدانێکی کوردان ده‌خاته ژێر
پرسیاره‌وه ؟
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم مرۆڤ دۆسته ئه‌ی بۆچی سه‌ره‌خۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی
کورد و که‌سوکاری ئه‌و 32 شه‌هیده نانێرێت ، له کاتێکدا که هه‌م سه‌ره‌خۆشی
بۆ که‌سوکاری جه‌ندرمه کوژراوه‌کان ده‌نارد و هه‌م نێچیرڤان بارزانیشی
له ماته‌مینی تورکه‌کاندا به‌شدار ده‌کرد ؟
ئایا نێچیرڤان بارزانی ئه‌و شه‌هامه‌ته‌ی هه‌یه که داوای لێبوردن له
نه‌ته‌وه‌ی کورد بکات له‌پای ئه‌و به‌ڵێنه هاوکاریه‌ی که به تورکه
فاشستهکانیدا و ئه‌نجامه‌که‌ی کۆمه‌ڵکوژکردن و له‌توپه‌ت کردنی ئه‌و
32 تێکۆشه‌ره‌ی لێکه‌وته‌وه ؟
تێبینی / کاتێک نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی هه‌موو هاوکاریه‌کی به ده‌وڵه‌تی
تورک‌دا ، هه‌ر له‌و کاته‌دا تورکه فاشسته‌کان هه‌موو سوکایه‌تیه‌کیان
به کوردان ده‌کرد و له تورکیا و ئه‌وروپا هێرشیان ده‌کرده سه‌ر
کوردان . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :
http://www.youtube.com/watch?v=X25dukCobTc&feature=player_embedded
http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=ll0kBNjioCs
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|