٢٣\١\٢٠١٢
داگیرکه‌رێکی
خۆشه‌ویست.

جه‌لال محه‌مه‌د
هه‌ر داگیرکه‌رێک ڕووی له کوردستان کردبێت ماڵوێرانی و شیرازه
تێکدانی کوردانی به دیاری هێناوه ، ڕووی له هه‌ر جێگه‌یه‌ک کردبێت
ئه‌و جێگه‌یه‌ی خه‌ڵتانی خوێن کردووه ، هه‌ر جێگه‌یه‌کیش بۆ چرکه
ساتێک له چاوی داگیرکه‌ران به دوور بووبێت فتوای جیهاد و ئه‌نفالی له‌سه‌ر
پیاده کراوه و ته‌ڕ و وشکی تێدا سوتاوه.
لێ به‌ڵێ: له ساڵانی ڕابردوودا به داگیرکه‌رێکی
دیکه ئاشنا بوین به‌ڵام نه داگیرکه‌ری خاک و نه دوژمن به مرۆڤه‌کان
به‌ڵکو داگیرکه‌ری ماڵه‌کان و دۆستی هه‌موو خێزانه‌کان بوو ، ئه‌و
داگیرکه‌ره له میوان ڕێزدارتر و له جگه‌رگۆشه‌کانمان خۆشه‌ویستتر
بوو ، هیچ شتێکی به تاڵان نه‌برد ، هیچ که‌سیشی به یه‌کدی نامۆ نه‌کرد
به‌ڵکو هه‌موو ماڵه‌کانمانی پڕ له زانیاری کرد و ڕه‌چه شکێنی یه‌کێتی
نه‌ته‌وه‌یی بوو ، ئه‌و داگیرکه‌ره‌ش " رۆژ تیڤی " بوو له زانیاری گه‌یاندن
وه‌کو زانکۆ و له ڕاستگۆی‌دا بێ هاوتا بوو.
رۆژ تیڤی پێچه‌وانه‌ی هه‌موو داگیرکه‌رێکی دیکه بوو . نه زمانی قه‌ده‌غه
کرد و نه نه‌ته‌وه‌کانیشی له یه‌کدی هه‌ڵبڕی ، به‌ڵکو به هه‌موو
زاراوه‌کانی کوردی ده‌دوا و ده‌نگ و ڕه‌نگی که‌مه نه‌ته‌وه‌کانیش بوو.
رۆژ تیڤی هه‌ر جێگه‌یه‌کی داگیرکردبێت ئاوه‌دانی کردۆته‌وه و مێشکی خه‌ڵکه‌که‌ی
پڕ کردوه له زانیاری به به‌رنامه ڕازاوه‌کانی :- (رۆژباش کوردستان
، رۆژه‌ڤ ، ده‌نگ و باس ، پێڤاژۆ ، ده‌نگی گه‌ل ، تیشکی هونه‌ر ، ته‌ندروستی
، ڕه‌نگی ژیان ، رۆژه‌ڤا جوانان ، هانه ڕه‌نگینه ، مه‌دیا کریتیک ،
رۆژ ئه‌نالیز ، رۆژ ئاکتووه‌ل ، ڤینایش ، سێلا سۆر ، ده‌نگی ئازاد ، به‌رنامه‌ی
ئافره‌تان "کادن گونده‌م" ، ده‌نگبێژی کوردی ، ستێرکێن هێڤی ، تانیا
ئادری ، که‌زی ، رۆژ ئارشیڤ، ئۆل و جڤاک ، وڵاتی رۆژ ، ده‌نگڤه‌دانا په‌یڤێ
، شاری ژیان ، شه‌ڤبێرک ، جوان ، ئاخ و ژیان ، فلیمی کارتۆن ، باخچه‌ی
زارۆکان ، چیرۆکێن ڤه‌ساری ، سه‌یر و سه‌فا ، ژ ئه‌وروپایێ ، به‌رنامه‌ی
تایبه‌ت و ده‌یان به‌رنامه‌ی دیکه به زمانه‌کانی تورکی و ئاسوری و عه‌ره‌بی
و ئه‌رمه‌نی و ئینگلیزی).
رۆژ تیڤی ئاماده نه‌بوو ده‌س له ملانی داگیرکه‌رانی دیکه بێت و په‌یمانی
هاوشێوه‌ی چاڵدێران و قه‌سری شیرین و سه‌عدئاباد و ئه‌لجه‌زائیریان
له‌گه‌ڵ واژۆ کات به‌ڵکو په‌رده‌لاده‌ری نهێنیه‌کان و پوچه‌ڵکه‌ره‌وه‌ی
هه‌ر پیلانێکی دژ به کوردان بوو.
رۆژ تیڤی‌یه‌ک که خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو به‌رنامه پڕ له زانیاریانه
بێت و هه‌موو شتێکی جوانی له خۆ گرتبێت و په‌رده‌لاده‌ری نهێنیه‌کانیش
بێت ، ئیدی چۆن نابێته نیشانی دوژمنانی دژ به ئازادی؟
دوژمنانێک که هه‌میشه له بۆسه‌دا (ئێشکدا) بن بۆ خنکاندنی ده‌نگه
ئازاده‌کان و کوشتنی شته جوانه‌کان ئه‌وا هیچ کاتێک چاوپۆشی له رۆژ
تیڤی‌یه‌ک ناکه‌ن که سه‌رچاوه‌ی زانستی و ده‌نگی ئازادیخوازان بێت .
هه‌ر بۆیه‌ش چ له ڕێگه‌ی پارازێت و چ له ڕێگه‌ی ته‌شویشه‌وه ، چ له
ڕێگه‌ی قه‌ده‌غه‌کردن و چ له ڕێگه‌ی هێرشکردنه‌وه ده‌یان جار خۆیان
تاقیکرده‌وه.
هه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دوژمنان جگه له نوشوستی هیچ شتێکی دیکه‌ی به
دیاری بۆ نه‌هێنان . ناچار ڕوویان کرده دۆسته دێرینه‌کانیان ، ئه‌و
دۆسته دێرینانه‌یان که به گوته بناغه‌دانه‌ری دیموکراتین به‌ڵام به
کرده‌وه هۆکاری شێواندنی جیهان و ئاژاوه‌گێڕی نێوان گه‌لانن . ئه‌و
دۆسته دێرینانه‌ش بریتین له ئه‌مریکای ئیمپریالیستی و ئه‌وروپای
که‌پیتالیستی.
هێشتا پارازێتی سه‌ر رۆژ تیڤی به ته‌واوه‌تی لانه‌برابوو که هێرشی
هاوبه‌شی پۆلیسی به‌لچیکی - تورکی ده‌ستی پێ‌کرد بۆ ناوه‌ندی ته‌له‌فزیۆن
و زیاتر له یه‌ک ملیۆن ئیرۆ زیانیان گه‌یاند به دام و ده‌زگاکانی و
چه‌ندین کارمه‌ندیان بریندار و ده‌سبه‌سه‌ر کرد ، هێشتا زیانه‌کانی رۆژ
تیڤی قه‌ره‌بوو نه‌کرابوونه‌وه که دادگای هاوبه‌شی دانمارکی - تورکی
دۆزیان له دژی ئه‌م ده‌نگه زوڵاڵه کرده‌وه و سزای هه‌زاران ئیرۆیان
بۆ ته‌له‌فزیۆن بڕیه‌وه ، هێشتا سه‌ره‌تای سزا داسه‌پێنراوه‌کانه که
پیلانی هاوبه‌شی فه‌ڕه‌نسی - تورکی که‌وته کار بۆ خامۆشکردنی ڕوناکی
رۆژ و کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازان.
بورکانی ئازادیخوازان نه‌ک هه‌ر سارد نابێته‌وه به‌ڵکو هه‌میشه له
کڵپه و بڵێسه سه‌ندندا ده‌بێت، رۆژ تیڤیش که به ملیۆنان
ئازادیخوازی له پشت بێت نه‌ک هه‌ر بێ ده‌نگ و ڕه‌نگ نامێنێت به‌ڵکو
هه‌موو پیلانێکی دوژمان مایه‌پوچ دێڵێته‌وه . بێگومان ئه‌م
گه‌له‌کۆمه‌کیه هاوبه‌شه‌ش وێنه‌ی به‌فری به‌ر خۆره‌تاو ده‌توێته‌وه
و به‌ری "رۆژ" به بێژنگی دوژمنان ناگیرێت.
٢٢\١\٢٠١٢
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|