په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٩

داهاتوو دەکرێ سۆشیالیستی بێ!

 

   جۆن ماکدۆنێل

وه‌رگێڕانی له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: سالار حەمه‌سه‌عید

تریبیون:
لە پێشوازیی هەڵبژاردنی گشتیی داهاتوودا، جۆن ماکدۆنێڵ چالاکوانانی ''لەیبەر'' هاندەدا کە ئامادەبن بۆ ''بەرگرییەکی گەورە لە لایەن دامودەزگا و دامەزراوەیەکەوە کە تۆقاوە لە حکومەتێکی سۆشیالیستی''.


واپێدەچێت کە ئێمە بەزوویی کەمپینی گرنگترین هەڵبژاردنی گشتی لانی کەم لەماوەی نەوەیەکدا دەست پێبکەین.

ماوەیەکی زۆر بوو "سۆشیالیزم یاخود بەربەریەت''ی رۆزا لۆکسمبرگ نەیدەتوانی وەکو پێناسەیەکی شیاوی ئەو بژاردەیە دەربکەوێ کە ئێستا ڕووبەڕووی دەنگدەران دەبێتەوە لە هەلبژاردنێکی بەریتانیادا.

تەنانەت دامودەزگا دامەزراوەییەکان کە داکۆکیکارانی بارودۆخی ئێستا وەک لوتکەی دیموکراسی ڕێزی لێدەگرن ، لەلایەن جۆرێك لە باڵی ڕاستی پۆپۆلیزمەوە لەژێر هەرەشەدان کە بەدەگمەن هەوڵدەدات پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ بزوتنەوەی لەخۆی ڕاستڕەوتر بشارێتەوە.

ئەندام پەرلەمانەکانی حزبی کۆنسێرڤەتیڤ (موحآفزین) کە بەشێوەیەکی گشتی تامەزرۆی ووتنەوەی ستایشی دەزگا و دامەزراوەسیاسیە بەریتانیەکانن، لەناکاو و بەشێوەیەکی گوماناوی بێدەنگ بوون کاتێک کەوتنە بەر پەلامار لەلایەن سەرۆک وەزیرانێکەوە کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەدات تاکو لاسایی دۆنالد ترەمپ بکاتەوە.

قسە(اقتباس) ێکی کارل مارکس زۆر بڵاو و باوە لەوەتەی جۆنسن پەرلەمانی هەلپەساردوە و هەرەشەی پشتگوێ خستنی ئەو یاسایانەی کردوە کە لەلایەن (پەرلەمانەوە) پەسەند دەکری:

ئەندامانی حزبی موحافزین (کۆنسێرڤەتیڤ) ماوەیەکی زۆرە وابیردەکەنەوە کە ئەوان بەشۆڕوشەوقن بۆ سیستەم ونیزامی پاشایەتی و کلێسا و جوانیەکانی دەستووری کۆنی ئینگلیزی، تاکو رۆژو ساتی ترسناک، ناچاری کردن دان بەوەدا بنێن کە ئەوان تەنها لەخەمی کرێی زەویدان.

وەک سۆشیالیستێک دەبێ داکۆکی بکەین لە دیموکراسی لە هەموو شکڵ وشێوەکانیدا، بەرگری بکەین بەرامبەرهەوڵ وتەقەلاکان بۆ دوورکەوتنەوە لە لێووردبوونەوە وداخستنی گفتووگۆ ودیبەیت.

پۆڵ فووت ی کۆچکردوو، لە کتێبەکەیدا بەنێوی 'دەنگدان' بەڕۆشنی وەسفی ئەو خەبات و تێکۆشانە دەکات لەپێناو مافی دەنگدانی سەرتاسەری و هەمەلایەنە و گرنگیەکەی، تەنانەت وەک بەرهەڵستکارێکی سیاسی تێکۆشاوە بۆ لاوازکردنی دەسەلات و گرنگی یەکەی.

بەلام ئێمە دەبێ زیاتر لە بەرگری و داکۆکیکردن لەوەی بەدەست هاتووە، بڕۆین. سۆشیالیستەکان لەو باوەڕەدان کە دیموکراسی هەمیشە و لەهەموو شوێنێکدا شتێکە کە دەبێ فراوان بکرێتەوە، لەوانەش بواری ئابووری بگرێتەوە.

دیموکراسی شتێکە دەوڵەمەندترو بەپێزترە لەتەنها هەلبژاردنێکی هەر پێنج ساڵ جارێک، یاخود وەک دەردەکەوێ لەم رۆژگاری ناسەقامگیریەدا، هەردووسال جارێک، ئەویش هەروەکو ئەو مافانە بنەماییە.

بۆچی دەبێ ئەو هێز و دەسەلاتەی دیموکراسی زاڵی دەکات بەسەر ژیانماندا، کاتێ کاتی کارکردنمان دەست پێدەکات، کۆتایی پێ دێت؟ بۆچی کریکاران لە بەشە گرنگ و سەرەکیەکاندا، هەروەها ئەو خەڵکەی خزمەتگوزاریەکانیان بەکاردێنن، بەشێوەیەکی دەستەجەمعی بەرپرسیاریەتی بەرێوەبردنیان نەگرنە ئەستۆ؟

دیموکراسیەکەمان لە ''وێسمنستەر'' زیاتر دەڕوات. ئەمە لەڕێگای تاکتیکی زیاتر لە تاکتیکی پەرلەمانیەوە، بەدەست هاتوون و خراونەتە بواری کارکردنەوە. لەڕیگای کەمپینەرانی ژینگە و کەش وهەوا و مانگرتوانی قوتابخانەکانەوە، لەلایەن ئەوانەی بەرامبەر پان وبەرینکردنەوەی فرۆکەخانەکان دەوەستنەوە کە زۆریان بۆ سیاسەتمەدارەکان هێنا کارەکان دوابخەن تا گرفتی فریاکەوتنی ژینگە وکەش وهەوا چآرەسەر دەکەن.

ئەو فریاکەوتنە پشت پەردەیەکی ترسناک بۆ بریارە سیاسیەکانی ئەمرۆ فەراهەم و ئامادە دەکات و ئەو سیاسەتە بوێرانەیەش کە حزبی لەیبەر پابەندی دەبێت لە پێشوازی هەلبژاردنەکانی داهاتوودا بە زەروورەت وپێویست لەقەلەم دەدات.

تەنها بزوتنەوەی کرێکاری دەتوانێ بە ڕێگەچآرەی دەستەجەمعی بگات کە توانای ڕێگریکردن لە ئاڵوگۆڕە کارەساتبارەکانی کەش وهەوامان بداتێ، لە ڕێگەی گواستنەوە بەرەو ئابووریەکی پایەدارو بەبێ ئەوەی ئازاری ''تاتچەر''ی بە کۆمەڵگە کرێکاریەکان بگات، ئەم کارە ئەنجام بدەین.

بە لێكگرێدانی خەبات و تێکۆشان بۆ دادپەروەریی ئابووری لەگەڵ خەبات بۆ دادپەروەری ژینگە وکەش وهەوا لە سەرتاسەری گۆی زەویدا، دەتوانین ئەو پشتیوانیە بەدەست بهێنین کە بۆ گۆڕانکاریەکی ئاڵوگۆڕبەخش پێویستە هەڵبژاردنی داهاتوودا.

هەروەکو چۆن دوایین هەڵبژاردنی گشتی پیشانیدا کە دەتوانین دەنگی ملیۆنەها خەلک بەدەست بێنین بەرەو سیاسەتی رادیکالانە کاتێ جێرمی و ئەوانی ترمان دەرفەتی ئەوەمان بوو هەڵسین بەکەمپین کردن لە سەرتاسەری ولاتدا و ئەو چەواشەکاریانە پووچەڵ بکەینەوە کە زۆرینەی میدیا لەدژی ئێمە هەڵیانڕشتبوو.

ئێمە لەوەبەر ئەوەمان کردوەو هەرچەندە نابێ بکەوینە ئەو هەڵەیەوە کە پێمانوابێت مێژوو خۆی دوبارە دەکاتەوە- بەڵام ئێمە لەوباوەرەداین کە یاسایەکی دادپەروەرانە و رێکارە میدیایە دادپەوەرانەکان ئەو فرسەت و توانایە دەدات بە سیاسەتەکانی حزبی لەیبەر لەناو خەڵکدا بەخێرایی گەشەبکات.

بەلام ئەگەر حزبی لەیبەر لە چەند مانگی داهاتوودا هەلبژاردنەکە بباتەوە، ئیمە هەموو دەبێ ڕاوەستاوانە دژی ئەو جۆرە بۆچوون و خۆشخەیاڵیە بوەستینەوە کە پێمانوابێت هەموو ئیشێك تەواوبووە.

دەسەلات گرتنەدەست تەنها سەرەتای خەبات و تێکۆشانە بۆ ئێمە.

ئێمە ڕووبەڕووی بەرەنگاریەکی گەورە دەبینەوە لەلایەن دامودەزگاو دامەزراوەیەکەوە کە لە حکومەتێکی سۆشیالیستی تۆقیوە. حکومەتێك کە کۆتایی دەهێنێ بە چەند دەیە لە دزیکردنی یاسایی لەلایەن دەستەبژێرێکی کەمەوە.

هەروەک لە کۆنفرانسی ساڵی رابردوودا ووتم: هەرچی پۆخڵەواتی زیاترمان بۆ بەجێبهێڵدرێ دەبێ زیاتر رادیکاڵ بین.

هەروەک چۆن ئێمە پابەندین بە بەهێزکردن و تێپەڕکردنی مانیفێستی سالی ٢٠١٧ مان لە هەڵبژاردنی داهاتوو، بەوجۆرەش دەبێ ئەو مانیفێستە نوێ یە وەک خاڵی سەرەتا وەرگرین بۆ ئاڵوگۆڕی رادیکاڵ و ڕیشەیی کە پێویستە بەدیبهێنین.

ئەو ئاڵوگۆڕە لەلایەن سیاسەتمەدارانەوە بەئەنجام ناگەیەنرێت، بەڵکو لەلایەن تەواوی بزوتنەوەکەمانەوە بەدی دەهێنرێت کە پێکەوە کاردەکەن بۆ پاشەکشەکردن بە بازار وپان وبەرینکردنەوەی دیموکراسی.

کاتی ئەوەیە کە چاوببڕینە دونیایەکی تر: کۆمەڵگایەک کە بەشێوەیەکی ڕادیکال ئاڵوگۆڕی بەسەردادێت، بەشێوەیەکی ڕادیکال دادپەروەرانەتر، یەکسانتر، وە دیموکراسی تر، کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای ئابووریەکی گەشەکردوو، بەلام ئابووریەک لەرووی ئابووری و ژینگەوە پایەداربێت کە ئەو گەشەکردن ونەش ونمایەش هەموو تیابەشداربن.

ئەو دونیایەی تر نەك تەنها مومکینە، بەڵکو دەکرێ ببینرێ. هەروەها ئەگەر ئێمە پێکەوەبین پشتبە پشتی یەکەوەبدەین ئەوا دەرفەتی ئەوەمان دەبێ دەست بکەین بە بنیاتنانی پێش ئەوەی جارێکی تر لە کۆنفرانسی ساڵی داهاتوودا چاومان بەیەکتر بکەوێتەوە.


٢١\٩\٢٠١٩
ماڵپەڕی سالار حەمەسەعید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک