په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

دامەچیەکانى گەرەکەکەم!


بەشدار عه‌لی   


بۆبەدبەختى من ماڵەکەى ئێمە کەوتۆتە بەرامبەر بارەگایەکى کۆمیتەى یەکێتى و رێکخراوى پارتى و سەنتەرىبەناو لاوانى هەردوولاش تۆزێک ئەولاترە و لقى ئافرەتان و ژنانیشیان پێویستى بە تۆزێک سەر هەڵبڕین هەیە وناوچە و مەڵبەندەکەشیان بۆیەى خانووەکانیان کە جیاوازن لە دوورەوە دەبریسکێتەوە،(جا پێم وایە ئەوە پەیوەندى بە شوێنى جوگرافى ماڵەکەى ئێمە نیە، چونکە ئێمە لەهەر کوچەیەکى ئەو کوردستانە بووینایە ئەو بارەگایانە هەر بوونى دەبوو بە کەمێک دوور و نزیکیەوە)هەموو شەوێک کە سەرما و گەرما و بێکارەباى بێزارم دەکەن و بە سەرهەڵبرینێک لەگەڵ گڵۆپ و چراخانەکانى ئەو بارەگایانە بەرەو روودەبمەوە،دەبێت بەدبەختى ئێمە لە کوێوە بێت کەکەسانێک لەسەر سامانى ئێمە لە چراخاندا بژین و ئێمەى خەڵکى گەرەکیش بەدەم مۆلیدە شڕەکە و لامپاوە شەو بەرێبکەین؟!ئایا ئەوان( شۆرشگێرن) و ئێمە خائین و ناپاک؟نەخێر بیرمە زۆربەى زۆرى ئەو کەسانەى کە بەرپرس و کارمەندى ئەو بارەگایانەن ،رۆژێک لە رۆژان باوک و براکانمان لەترسى زمان و کردارى ئەوانە شەوانە چەندین جار جێگۆرکێیان دەکرد نەوەک بیاندەنە دەست (دائیرەى ئەمن و قوەت تەوارى)،بەجیا لەمەش ئایا ناکرێت پارتى و یەکێتى لە جێگاى کرێى هەموو ئەو بارەگایانەى ناو گەرەکەکان(کە هەموویان خانووى کرێن)و مەسروفاتى مانگانەیان هەزارەها دۆلارە ،قوتابخانەیەک یان بنکەیەیەکى تەندورستىیان باخچەیەى ساوایان یان بنکەیەکى فریاکەوتن یان هەر دادوو دەزگایەکى خزمەتگوزارى کە هەموو گەرەک و کوچەکەکانى کوردستان لەم خزمەتگوزارییە سەرەتاییانە خاڵین؟لەکاتێکدا جگە لە کۆمەڵێک دامەچى و کۆنە جاش و کۆنە بەعسى نەبێت کەسیتر سوود لەم بارەگایانە نابینێت کە ئەوانیش ئەمرۆ نانەکەیان کەوتۆتە سەر ئەو بارەگایانە.


خەڵک بەدەست دەیان کێشە و گرفتى ئابورى و کۆمەڵایەتى و فەرهەنگى و کەلتورییەوە دەناڵێنێت و لە ناخۆشترین وەزعیەت و گوزەراندا رۆژەکان بە رێدەکات ،داهاتى مانگێکى فریاى هەفتەیەک ناکەوێت،مناڵەکانى لەبەر نەبوونى لە خوێندن دەردەهێنێت و بۆ بازارى بێرەحمى بە رێیاندەکات،مەترێک زەوى شک نابەرێ دوایى مردنیشى لێى بنێژن و شەوانەش هەر بیرى لاى پەیداکردنى کرێى خانووە،لەم لاشەوە بە هەزارەها دۆلار هەر لە سامانى ئەو خەڵکە بۆ ئەو بارەگایانە و کارى ناپێویستى تر خەرج دەکەن و شەوانە خەو لە هەزارەهاى وەکو من دەزرێنن!


هەر لەتەک ئەو بارەگا چراخانانە و و ژوورە فێنککەر و گەرمکەرەوەکانیانى ئەو دامەچیانە کە ئیستاش برایەکەم لە ترسیان ناوێرێت روو لە کوردستان بکاتەوە، مناڵان بەدەم لەرزوو تاوە زریکەیان تا ئاسمان دەروات و سەرەتاترین پێویستى تەندورستى لە گەرەک و شارەکەیان شک نابەرن،بەڵام بەسەدان بارەگاى چراخانى هەردوو حیزب بە ئاسانى لە هەموو کوچە و کۆَڵانێک بە ئاساننى دەست دەکەوێت.


کارێکى ئاساییە هەر حیزب و لایەنێک بە شێوازى جیاواز کارى حیزبى و رێکخستنى ریزەکانیانیان بەرەو پێشبەرن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان ،بەڵام بە هیچ شێوەیەک رەوا نیە سیاسەت و حیزبایەتى ببێتە هۆکارێک بۆ زیاتر کۆیلە و برسى کردنى خەڵک،ببێتە پردێک بۆگەیشتن بە بە ئامانجەباڵاکانى چەند کەسێک لەسەر حیسابى خەڵک،ببێتە ماشەیەک بەدەستى چەند کەسێکەوە بۆ سوتاندنى زۆر کەس.


دواجار هەموو ئەو کەسانەى لەنێو ئەو بارەگا چراخانانە کە خەریکى دامە کردنن پێویستیان بە رووناکى و گەرمى و ساردى پێویست هەیە(کە ئەمە مافێکى سەرەتاى خۆیانە)،ئەوا مناڵەکانى ئێمەش لەکاتى خوێندن و یارى کردن و پشوداندا پێویستیان بە رووناکى و گەرمى و ساردى پێویست هەیە.

 


Bashdar_net@yahoo.com