په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١\٢٠١٥

دامەزراندنی ئاکپ پرۆژەیەکی ئەمەریکییە.

 

     عەلی بولاچ

وه‌رگێڕانی: رێبوار  

چەند بانگەشەیەک لەمەڕ دامەزراندنی ئاکپ لەئارادایە، بەگوێرەی قسەکانی عەبدولرەحمان دیلیپاک ئەو هێزە بیانیانەی بڕیاریاندابوو پاڵپشتی دامەزراندنی ئاکپ بکەن سێ پەیمانی هاوکاری و سێ خواستیان لە دامەزرێنەرانیان هەبوو کە بەم شێوەیە بووە:


پەیمانەکان:


١- لە تورکیا ئاکپ دەکەنە دەسەڵات .
٢- تەسفیەی ئەو لایەنانە دەکرێن کە دژی ئاکپ دەوەستنەوە.
٣- هاوکارییەکی پتەوی دارایی ئاکپ دەکرێت.


ئەو سێ داخوازییەی لە ئاکپ دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێی بکات ئەمانەن:


١- ئاست و دیموگرافی ئیسرائیل فراوان بکرێتەوە و ڕێگریەکانی بەردەمی نەهێڵڕێت.
٢- دەبێت رازی بن بە گۆڕینی سنورەکان لەچوارچێوەی پرۆژە نوێیەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
٣- لەبارەی هەڵسەنگاندن و پێکهێنانی بیرۆکەی نوێ بۆ ئیسلام پشتگیر و هاوکار بن.

 

عەبدولڕەحمان دیلیپاک دەڵێت (لەسەرەتای ساڵی ١٩٩٨ بەرپرسیارانی ئەمەریکا زوو.. زوو دەهاتنە تورکیا و چاویان بە ئێمە دەکەوت، یەکیکیان دەهاتن و دوویان دەڕۆی، پێنجیان دەهاتن و شەشیان دەڕۆی، بەردەوام ئەم پرسیارەیان دەکرد ئایا لە تورکیا زەمینەی ئەوە لەبارە کە دەسەڵاتێکی دیندار حوکوم بکات؟ منیش وەک فیکری بنگەیی خۆم پێیانم دەووت ئێمە وەک تورکیا دەچینە قۆناغێکەوە کە لە تورکیا فاکتەرە ئیسلامە موحافیزەکان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، ئەو کێشانەی گەڵاڵە بونە و چارەسەریان بۆنەدۆزراوەتەوە بەزهنیەتە کۆنەکان چارەسەر ناکرێن ، وەک ناوچەکە دەبێت تورکیاش کڵێشەکەی بگۆڕدرێت، دەبێت ڕۆژئاوا ڕێز لە ئیسلام و شێوەی ژیان و سەرچاوە دینێکەی بگرێت، ئێمە ناچارنین کە شەڕی ئەوروپا بکەین بەڵام ئەوروپاش ناتوانێت وەکو جاران حوکم و دەسەڵاتسالاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین درێژە پێبدات ، پێویستە جموجۆڵی ئیسرائیل سنوردار بکرێت هەروەها پێویستە ڕژێمی وەڵاتەکان دیموکراتیزە بکرێن و سەرچاوە نەوتێکانیان بە یەکسانی دابەشبکرێت، دەبێت ڕێگری لەو سیاسەتە نەکرێت کە ئیسلام بە ڕەوای دەبینێت).


عەبدولڕەحمان دیلیپاک پرۆژەکەی ئامادەکرد و ئاکپەی لێخوڵقێنرا، من نە ئاکتیڤیستم و نەدە لەناو کەشوهەوایەکی سیاسەتدام ، بەڵام دیلیپاک کەسێکی عەجولە، برادەرێکی ئاکتیفە، ئەوەی دەیناسێت هەروا بیر لەودەکاتەوە ، بۆ هەموو بابەتێک پرۆژەی هەیە، لەبارەی قۆناغی نوێی تورکیا پرۆژەی سیاسی سەرسوڕێنەری ئامادەکرد، لەبارەی پرۆژەکانی خۆیەوە قسەی لەگەڵ کەسانی ڕێزدار و بەرپرس دەکرد، بەگوێرەی گووتەی خۆی کاتێک پرۆژەکانی داوە بە یەکێک کەلە ئەنقەرە کاردەکات ترافیکی چاوپێکەوتنەکانی ئەمەریکا لە ئەنقەرە ڕوویەکانیان گۆڕاوە، دوای ماوەیەک دیلیپاک دەبینێت کە بەدەستکاریەکەوە پرۆژەکەی ئاکپ ی لێخوڵقێنراوە، بێگومان دوای ئەو قۆناغە لەلای هەموومان ئاشکرایە چی هاتۆتە ئاراوە.


سەرەتا ئەمەریکییەکان بۆ بەژیاندنی ئەم پرۆژەیە تەکلیفیان لە ئەربەکان کردووە، ئەمەریکییەکان بیریان دەکردەوە ئەگەر بۆیان بڕەخسێت ئەم پرۆژەیەیان لەگەڵ ئەربەکاندا دەخستە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام ئەربەکان ڕەدی کردەوە ، پێش ئەوەی ئەربەکان کۆچ بکات بە دورودرێژی بۆمیباسکرد کە ئاکپ چۆن دروست بووە هەروەها چەند بەڵگەیەکیشی نیشاندام، تەنانەت ڕێزدار ئێرتان یولەک شاهیدی ئەم مەسەلەیەیە.


تەنانەت پێشنیاریان بۆ موحسن یازیجیئۆغڵوش کردووە بەگوێرەی نووسینێکی محەمەد عەلی بولوت لەو قۆناغەدا ئەم پرۆژەیەیان خستۆتە بەردەم موحسن تاکو کاریان لەگەڵ بکات ، موحسن بە ئەردۆغانی ووتووە (بەسەرهاتەکان و مێژوو فێریانکردم خزمەت بە سیاسەتێک ناکرێت کە ئەمەریکا پشتگیری بکات ، ئەگەر بە پشتبەستن بە میللەت سیاسەت دەکەیت من هەم ، بەپێچەوانەیشەوە ئەمەریکا واتلێدەکات کە بەردەوام خزمەتی بکەیت)، ئەردۆغانیش پێی ووتوە (ماوەیەک ئەوکارە دەکەین کە ئەمەریکا دەیەوێت ، دوایش خزمەتی میللەت دەکەین ، ئەگەر ڕێگریشیان کرد پشتیان تێدەکەین و سەرقاڵی کاری خۆمان دەبین) موحسنیش پێی ووتوە (ئەمەریکا ئەو هێزە نییە بتوانرێت بە ئاسانی لێی هەڵبگەڕێتەوە ، ئەگەر بە فیلێکیشەوە بچیتە ناو جێی خۆتیشەوە لەچاو ئەوان مشکێکە) بە زمانێکی شیرینەوە تەکلیفەکەی رەدکردۆتەوە.


چۆن دەتوانیت رەزامەندی بۆ پرۆژەکەی ئەمەریکا نیشانبدەیت و ئیمکانەکانیان بەکاربهێنیت و خۆت بگەهێنیتە دەسەڵات و دوایش پێیان بڵێیت من لەگەڵتان نیم و سەربکەیتە سەریان ، بێگومان ئەمە مەحاڵە ، ئەمڕۆ ئەردۆغان دەیەوێت هەمانکاری سەدام بکاتەوە ، سەدام بە پشتگیری و هاوکاری ئەوروپا شەڕی ئێرانی کرد وایزانی بەدرێژایی ژیانی پشتیدەگرن، دوایش سەدام هێرشی کردە سەر کوێتو داگیرکرد، بێگومان لەلای هەموومان ئاشکرایە دوای کوێت سەدام چیبەسەرهات، ئێستا ئەردۆغان دەیەوێت هەمان هەڵەی سەدام دووبارە بکاتەوە ، ئەردۆغان لەبارەی ئاڵۆزێکەی سوریاوە دەڵیت کێشەی سوریا کێشەی ناوخۆی ئێمەیە هەروەها دوای چەند هەفتەیەک لەم قسەیەی دەڵێت بەم نزیکانە لە مزگەوتی ئومییە لە شام نوێژ دەکەین ، ئەردۆغان بەم شێوەیە بە ئاشکرا بە جیهان وتووە کە دەیەوێت بە زەختی چەک ڕژێمی سوریا بڕوخێنێت ، ئەم خواستەشی بەئاشکرا هێناوەتە زمان و نەیشاردۆتەوە ، ئەمەی ئەردۆغان کردی هەرلەیەکەم ساتیدا هەڵەیەکی گەورە بووە ئێستا زەرەروزیانی سیاسەتە چەوتەکانی ئەردۆغان میللەت جەزاکەی دەچێژێت.
____________________________
سەرچاوە:

دەزگای لێکۆڵینەوە ستراتێژییەکانی کوردستان: www.lekolin.org/haber-4361-AKP-ABD-PROJESI.html
 

ماڵپه‌ڕی رێبوار

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک