(دانا غه‌نی) و
وونبوونی له دونیایی هونه‌رییدا.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
ئه‌و وتاره‌ی به ناونیشانی ( پێشنیازێک بۆ به‌رنامه‌ی میلۆدی له
کوردسات ) که له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئۆنلاین ژماره 605 به به‌رواری
25.08.2009 ، له لایه‌ن به‌ڕێز( وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د ) ه‌وه
بڵاوکرابۆوه .. ناوه‌ڕۆکی وتاره‌که ئه‌وه‌مان دێنێته‌وه یادکه
ڕۆژگارێک ده‌نگی به‌سۆزی هونه‌رمه‌ند داناغه‌نی له گوێی ئێمه‌دا ده‌زرنگایه‌وه
و یه‌کێک بوو له‌وده‌نگانه‌ی که دیار‌و به‌رچاوبوون و ئومێدی گه‌شه‌پێدان
و دره‌وشانه‌وه‌ی لێده‌کرا .. لیره‌دا نوسه‌ری به‌ڕێز به‌خه‌مێکی زۆره‌وه
هه‌ست به‌و که‌لێنه‌ده‌کات و گله‌یی خۆیی له هه‌وادارانی گۆرانی ڕه‌سه‌نی
کوردی و نوسه‌ران و به‌تایبه‌ت کاک ئیبراهیم وه‌ک به‌رنامه‌ی میلۆدی له
که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ده‌کات بۆ نه‌گه‌ڕان به‌دوایی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند
دانا غه‌نی دا دوای ئه‌و دابڕانه دووره له‌هونه‌ری کوردی .
لێره‌دا ده‌مه‌وێ چه‌ند سه‌رنجێک بۆ پشتگیری نوسه‌ری به‌ڕێز بخه‌مه
پێش چاوی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست . سه‌رده‌مێک کورد له ژێر ده‌ستی
زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌عسیه‌کاندا ده‌ی ناڵاند و هونه‌رمه‌ندانی
کورد شان به‌شانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ره‌که‌یان
له‌ناوچه‌رگه‌ی ڕژێمدا ده‌جه‌نگان و کۆڵ‌یان نه‌ده‌دا و ئه‌و په‌یامه‌یان
ڕاگڕاگرتویی هێشته‌وه و له داوایی ڕاپه‌ڕینه‌وه ته‌سلیم به شۆڕش و
خه‌باتی کوردایه‌تیان کورد و له‌ژێر سایه‌یی ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا
، ئه‌م په‌یامه چه‌ند گۆڕانێکی به‌خۆیه‌وه دی ...
له‌وانه ئه‌و هونه‌ره یه‌کگرتووه پۆڵاینه له‌ت له‌ت بوو و دابه‌ش
بوو به‌سه‌ر لایه‌نه کوردیه‌کاندا و ئه‌و هونه‌ره له هونه‌ری کوردیه‌وه
بووه هونه‌ری لایه‌نی و بازرگانی به هونه‌رمه نده‌کانه‌وه ده‌کراو
و وه‌ک ئه‌وانه‌ی به په‌یوه‌ندیان به‌لایه‌نه‌کانه‌وه ده‌کرد
شانازیان پێوه‌ده‌کرا ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه که‌وتنه
موزایه‌ده‌ی به‌ربه‌ره‌کانی لایه‌نه‌کان ، به‌م پێ یه هونه‌ری کوردی
یه‌که‌م پێگه‌یی لاوازبوونی گرته‌به‌ر .. دواتر به په‌ره‌سه‌ندنی
ناکۆکیه‌کان و به‌رپابوونی شه‌ڕی ناوخۆ له‌نێو لایه‌نه کوردیه‌کاندا
شه‌ڕی ناوخۆیی هونه‌ریش به‌رپابوو و هونه‌رماندانیش بوونه دوژمن و سه‌نگه‌ریان
له‌یه‌کترگرت ..
ئه‌مه گرنگ ترین هۆکاربوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به سه‌دانی
وه‌ک هونه‌رمه‌ند داناغه‌نی ولات به‌جێ بێڵێ و ڕوو له‌تاراوگه بکات ،
بگره ئێستا زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده ناوداره کوردیه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ده‌ژین و به‌و ئاسانیه‌ش ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات .. ئه‌وه‌ش خۆیی
له کۆمه‌ڵێک هۆکاری هه‌نووکه‌یی ده‌ده‌ن ... له‌وانه
نه‌بوونی ئه‌و یاسایه‌ی که مافی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان تێیدا
پارێزراوبێت ، ئه‌و یاسایه‌ی که بتوانێ کاروباری هونه‌رمه‌ندان به
شێوازێکی سه‌رده‌میانه بپارێزێت و ڕێکی بخات ، ڕێک نه‌خستنی بازاڕێک
تایبه‌ت به‌دونیای هونه‌ری وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا به‌و شێوه‌یه‌ی
که چی دی هونه‌رمه‌ند چاوی له هاوکاری و خێری ئه‌م به‌رپرسو ئه‌و
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته نه‌بێت به‌و پێیه‌ی که به‌داهاتی کاره‌کانی خۆیی و
ئه‌و کۆمپانیا تایبه‌تیانه‌ی له‌م بواره‌دا کارده‌که‌ن به‌رهه‌مه‌کانی
بگه‌ێنێته ده‌ستی جه‌ماوه‌ر ... ده‌سه‌ڵات و ده‌ست تێوه‌ردانی له
کاروباری هونه‌ری و ژیانی هونه‌رمه‌ندان ، به‌و پێیه‌ی که ده‌رگایی گه‌نده‌ڵی
له‌سه‌ر واڵابێت .. به‌وشێوه‌ی که ئه‌مڕۆ به پێش چاومانه‌وه و بێشه‌رم
و به‌ڕۆژی نیوه‌ڕؤ کچانی شۆخ و شه‌نگ و جوانی کورد به‌ره‌و لوبنان و
هیندستان و تورکیا و ده‌یان وڵاتی دی به‌ناوی کلیپ و گۆرانی ڕاپێچ ده‌کرێن
، که زۆربه‌شیان گۆرانی بێژ‌و هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه نین ، به‌ڵکو
به‌خواستی تایبه‌تی به‌زۆر کراونه‌ته هونه‌رمه‌ند و هونه‌رمه‌ندی
ڕاسته‌قینه‌ش له دوره‌وه لێیان ده‌ڕوانێ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌نگاونانی
نیه ، له‌وانه ده‌یان و ده‌یانی وه‌ک دانا غه‌نی له سوچی غوربه‌ت دا
له دووره به‌دڵی پڕ له‌ئاخ و ناسۆره له ڕه‌وتی ئه‌مڕۆیی گۆڕه‌پانی
هونه‌ری کوردی ده‌ڕوانن و ده‌سه‌ڵاتیان نیه ...
به‌بڕوایی من ئه‌م کێشه‌یه به‌ته‌نها به کاک ئیبراهیم چاره‌سه‌ر
ناکرێت ، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ڕێزه که ڕێگایی به‌رنامه‌که‌یه‌وه
درێغی نه‌کردوه ، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها ده‌رگایه‌ک نیه بۆ گێڕانه‌وه‌ی
هونه‌رمه‌نده تۆراوه‌کانمان وه‌ک بینیمان کامه‌ران عومه‌ر دوایی
دابڕانێکی زۆر له‌و به‌رنامه‌یه‌وه شه‌یدایانی ده‌نگی پێی شادبوونه‌وه
...
منێش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که داناغه‌نی ئه‌و ده‌نگه‌یه له‌بیرناچێته‌وه
و ده‌بێ لێپرسینه‌وه هه‌بێت و به‌دواچوون و گه‌ڕان به‌دوایی هونه‌ری
ڕه‌سه‌ندا به‌رده‌وام هه‌بێت و به‌دڵنیایشه‌وه ده‌بێ ئه‌و هونه‌رمه‌نده
به‌ڕێزانه‌ش به‌خۆیان ماندوو نه‌بن و بارودۆخه‌کان و سه‌رجه‌م ئاڵۆزیه‌کان
له هونه‌ره‌که‌یان دوریان نه‌خاته‌وه و نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی کوردیش
ڕاست گۆیانه و به ئه‌مانه‌ته‌وه له‌ته‌ک ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری
کوردی‌دا بوه‌ستن و دژ به‌و هه‌وڵانه بوه‌ستنه‌وه که به‌ناوی نوێکاری
و ستایلی نوێوه ده‌یان هونه‌رمه‌ندی کوردی له گۆڕه‌پانی هونه‌ر دورده‌خه‌نه‌وه
، بێ گومان که‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه که گۆڕان کاری نه‌بێت و ئێمه‌ش
وه‌ک دونیای هونه‌ری به‌ره‌وپێشه‌وه نه‌چین و نوێکاری نه‌که‌ین و به‌پێی
ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌نگاو نه‌نێن .. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و هاوسه‌نگیه
بپارێزین ، له‌گه‌ڵ پێش که‌وتن و نوێبونه‌وه‌دا په‌ره به‌ڕه‌سه‌نایه‌تیش
بده‌ین و به‌هه‌مان شێوه هاوکاری بکه‌ین ، نه‌ک به‌و شێوازه‌ی ئه‌مڕۆ
به‌سه‌دان هه‌زار دۆلار بۆ گۆرانێک که هیچ مافێکی به‌سه‌ر هونه‌ره‌وه
نیه سه‌رف ده‌کرێت و ته‌واوی گۆرانیه‌که چوار وشه نیه و ته‌نها
لاسایی کردنه‌وه‌ی سه‌قه‌تی ئه‌و هونه‌ره سه‌قه‌ته‌ی ده‌وروبه‌رمانه
کۆپی ده‌کرێته‌وه و هیچی دی ، به‌ڵام ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌که وه‌لاده‌نرێت
و گرنگی پێ‌نادرێت ..
لێره‌وه خوازیارم که ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو و کابینه‌یی شه‌شه‌می هه‌رێمی
کوردستان بیرێک له‌م گرفته بنه‌ڕه‌تیه‌بکاته‌وه و هه‌وڵبدات ئاستێک
بۆ لادان و په‌رته‌وازه‌بوونی ئه‌م هونه‌ره دابنێت و یاسایه‌ک هه‌مواربکات
که سه‌رجه‌م گرفته‌کانی هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ری کوردی تێدا چاره‌سه‌ر
بکرێت و خوازیارین داناغه‌نی هونه‌رمه‌ندیش به‌و ئاسته به‌رزه‌ی خۆیه‌وه
بگه‌ڕێته‌وه دونیای هونه‌رو به‌کاره جوانه‌کانی ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری
کوردی ده‌وله‌مه‌ند بکاته‌وه ...
|