٢۴\٦\٢٠١٠
دانیشتنی کۆمیته‌ی
پشتیوانی هۆڵه‌ندا
بۆ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر
له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا.
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 23-06-2010 کۆمیته‌ی پشتیوانی
هۆڵه‌ندا بۆ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر دانیشتنێکی سازدا له‌گه‌ڵ خاتوو ( فێریر )
نوێنه‌ری فراکسیۆنی دیمۆکراتی مه‌سیحی که ماوه‌ی 8 ساڵه حوکمی هۆڵه‌ندا
ده‌کات . شایه‌نی باسه دانیشتنه‌که ماوه‌ی 3 کاتژمێری خایاند ، سه‌ره‌تا
هه‌ریه‌که له ئاماده‌بوان به‌کورتی خۆیان ناساند و کورته باسێکی
چۆنێتی ژیانی ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که لههۆڵهندا
به‌سی لێوه کرا به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا که باری ئارامی ئه‌مڕۆی ناوچه
سنووریه‌کان به‌هۆی بۆردومانکردنیان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه
تووشی دڵه‌ڕاوکێ ی کردوون .وا داوایان کرد که بهزووتریین کات ئه‌و
بۆردومانه بوه‌ستێت و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه سنووریه‌کان به‌تایبه‌تی
و ڕه‌وه‌ندی کوردی له تاراوگه. له‌دواییدا کۆمه‌ڵێک داواکاری و
پێشنیار و ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز خاتوو فێریر کرا. له‌وانه:
1- تاوه‌کوو ئێستا له‌و باری ئارامیه‌ی کوردوستان بۆچی تاوه‌کوو ئێستا
حکومه‌تی هۆڵه‌ندا هیچ ههنگاوێکی نه‌ناوه له‌بواری به‌رهه‌م هێناندا
له کوردستان؟ داواش کرا که حکوومه‌تی هۆڵه‌ندا سه‌رمایه بخاته کار
بۆ هاوبه‌شی کردنی له بواری ژیاندنه‌وه‌ی ژێرخانی کوردوستان.
2-حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان به‌ڕه‌سمی ناسراوه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی
زۆری وڵاتانی دونیاوه به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا حکوومه‌تی هۆڵه‌ندا به
فه‌رمی هیچ چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان و سه‌رۆکی
هه‌رێم ساز نه‌داوه.
3-داوا له به‌ڕێزی کرا که شاندێکی حکوومه‌تی هۆڵه‌ندا سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری
پشده‌ر بکات وه له‌نزیکه‌وه گوێ بیست بێت له به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره که له سه‌رده‌می هه‌موو حکوومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی
عیراق تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و بۆردومان و ڕاگواستن بوونه‌ته‌وه.
4-پێشنیار کرا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی
یاسایی که‌یسه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بدرێته دادگای نێوده‌وڵه‌تی له
لاهای و قه‌ره‌بووی زیان لێکه‌وتوان بدرێته‌وه و حکوومه‌تی عیراق به
ڕه‌سمی داوای لێبووردن له‌و ده‌ڤه‌ره‌و گشت خه‌ڵکی کوردوستان بکات.
5- داوا کرا که حکوومه‌تی هۆڵه‌ندی زیاتر گرنگی به‌ڕه‌وه‌ندی کوردی
بدات له هه‌موو بوارێکه‌وه له هۆڵه‌ندا. ئه‌مانه‌و چه‌ندین
بیرووبۆچونی تر تاووتوێ کران .به‌ڕێزیشی وه‌ڵامی هه‌ندێ له پرسیاره‌کانی
دایه‌وه وه بڕیاری دا که هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی که باسکراون به
ڕاستگۆییه‌وه بگه‌یه‌نێته سکرتێری حیزبه‌که‌ی وه له‌وێشه‌وه بۆ به‌رده‌م
په‌رله‌مان.وه دیسانه‌وه بڕیاری دا که کارئاسانی بکان بۆ چاوپێکه‌وتنێک
له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بۆ زیاتر گفتوگۆ کردن له سه‌ر هه‌ندێک
بابه‌ت که‌په‌یوه‌ندی هه‌یه با سیاسه‌تی ده‌ره‌وه..وه دیسانه‌وه
بڕیاری دا که کارئاسانی بکات بۆ هه‌موو ئهوداواکاریانهی که باسیان
لێوه کران. له‌کۆتایی گفتوگۆکاندا خاتوو فێریر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌و وه سوپاسی هه‌موو ئاماده‌بوانیشی کرد ،وه
سڵاویشی نارد بۆ هه‌موو کوردوستانیان له کوردوستان به‌تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری
پشده‌ر. له‌کۆتاییدا دیارییه‌ک له‌لایه‌ن خاتوو کوردستان حاجی ئیبراهیم
که به ده‌سته ڕه‌نگینه‌کانی دروستی کردبوو پێشکه‌ش به‌به‌ڕێزی کرا.
له‌دوای ته‌واو بوونی گفتوگۆکان به‌ڕێز خاتوو(ڕێگین زالمی ) ئاماده‌بوانی
به هه‌موو هۆڵه‌کانی په‌رله‌ماندا گێڕا وه زیاتر له 15 چرکه هه‌موان
له‌ناو هۆڵی په‌ڕله‌مان دانیشتن وه گوێبیستی گفتوگۆکردنی سه‌رۆکی
فراکسیۆنه‌کان بوون له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌وه‌زیره‌کان که بانگهێشت کرابوو
بۆ په‌رله‌مان بۆ وتوووێژ له‌سه‌ر ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌دا وه
ئه‌نجامی داون. دوای ئه‌وه‌ش کاتی چاوپێکه‌وتنه‌کان کۆتایی هات .ئه‌وه‌ی
شایانی باس و سه‌رنجه ئه‌وه‌بوو که ئاڵای کوردوستان له یه‌کێک له
هۆڵه‌کانی ناو په‌رله‌مان به‌رزکرابووه‌وه ئه‌مه‌ش مانای خۆشه‌ویستی
خه‌ڵکی هۆڵه‌ندایه بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
کۆمیته‌ی پشتگیری
هۆڵه‌ندا بۆ پشتیوانی له که‌یسه‌کانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر
24\6\2010
|