١٨\٧\٢٠١١
داننانی حکومه‌تی
هه‌رێم به بیمه‌ی بێکاریی
ترسه نه‌ک داننان
به مافی مرۆیی بێکاران!
سه‌فین محه‌مه‌د
شایانی باسه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی ئازادی ١٩٩١ به‌دواوه
خواستی کار یان بیمه‌ی بێکاریی ڕۆژانه به‌رزکراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن
کۆمۆنیسته‌کان و باڵی پێشکه‌وتنخوازی ناڕه‌زایه‌تی بێکاران و دواتریش
له‌لایه‌ن یه‌کێتی بێکاران هه‌ر به‌رز ڕاگیرا. کۆمۆنیسته‌کان هه‌میشه
پشتیوانی ئه‌م خواسته بوون و ناسیۆنالیستی کوردیش ئه‌و کات له‌به‌ره‌ی
کوردستانی و دواتریش دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم و له‌پێش هه‌مووشیان
یه‌کێتی و پارتی سه‌رسه‌خترین پارتی ناو به‌ره‌ی کوردستانی بوون و
دواتریش له حکومه‌تی هه‌رێمی هاوبه‌ش دواتریش هه‌رێمی هه‌ولێر و
سلێمانی هه‌ر سه‌رسه‌خت مانه‌وه. ئه‌و سا ئه‌و پارتانه به‌گاڵته‌جاڕی
یه‌وه ده‌یان وت خۆ کوردستان ئه‌وروپا نی یه تا باس له بیمه‌ی
بێکاریی بکرێت!
ساڵان هات و شانسی خۆیان تاقی کرده‌وه و تا توانیان له داهاتی گومرگه‌کانیان
تاڵان و بڕۆکرد، ئازادی یان سه‌رکوت کرد و تا دواتر شانسیان هاته‌وه و
ئه‌مه‌ریکا به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له وانیش حکومه‌تی سه‌دامی ڕوخاند. شنه‌بنای
دیموکراسی ڕۆژئاوا باوه‌شێنی هه‌ناسه‌ی ئه‌وانیشی کرد و مرخی زیاتریان
له قۆرخکردنی داهاتی ناوخۆی کوردستان و به‌شی عێراقیش خۆشتر کرد.
ئه‌م دوو پارته ئه‌مجاره له‌مه حاڵی بوون که ئیتر ناتوانن به
تاکڕه‌وانه قۆرخی داهاتی کوردستان بکه‌ن یان به‌شی شێر له حکومه‌تی
مه‌رکه‌زی به‌غدا بپچڕن بۆیه به‌ناچار به‌یه‌که‌وه ڕێک که‌وتن و په‌یماننامه‌ی
ستراتیژیان ئیمزاکرد.
داهاتی زۆری هه‌رێم هه‌م له‌به‌شی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی هه‌م له‌داهاتی
ناوخۆی دا و له‌لاکه‌ی تره‌وه ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی هه‌ژاری
کوردستان ئه‌م دوو پارته‌ی ناچار کرد که مێک بیتر له‌حاڵی خۆی بکاته‌وه
به‌ڵام هیشتا سه‌رسه‌ختانه وه‌ستایه‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی ١٧ شوباتی ئه‌م ساڵ که ٢ مانگی ته‌واوی خایاند ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌م دوو پارته‌ی هه‌ژاند و ناچار کرد هه‌م له‌ژێربه‌ژێره‌وه له‌گه‌ڵ
ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی ناو په‌رله‌مان ڕێک که‌وێت و هه‌م هه‌وڵی دا ناڕه‌زایه‌تی
یه‌کان به ته‌نها به کارکردی ئۆپۆزیسیۆن بناسێنێت و دواتریش به‌هێرشی
فروانی هه‌زان که‌سی چه‌کدار توانیان ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی ئه‌وسا سه‌رکوت
بکه‌ن و له‌هه‌مان کاتیش له گه‌ڵ ٣ پارته‌که‌ی ئۆپۆزیسیۆن که‌وتنه
گفت و گۆ و دواتریش سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه له ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی ئازادیش کۆبویه‌وه.
دیاره دانیشتنی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
ئازادی بۆ ئه‌وه نه‌بوو که داخوازی جه‌ماوه‌ی ناڕازی جێ به‌جێ بکات
به‌ڵکو له‌لایه‌که‌وه بۆ کات کوشتن بوو بۆ خۆکۆکردنه‌وه له به‌لاڕێدابردنی
ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان و که‌رتکردنی جه‌ماوه‌ر و هه‌م جێ پێ ی خۆی قایم
تر بکات بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتداری قۆرخکه‌ریان.
دوێنێ له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیان حکومه‌تی هه‌رێم به ناوی د. به‌رهه‌م
ڕاگه‌یه‌ندرا که حکومه‌ت له مانگی ٩ ئه‌م ساڵ بیمه‌ی بێکاریی ده‌دات
به ده‌رچوانی په‌یمانگا و زانکۆکان!!!!!!!!!!!!!!
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه که ئایا حیکمه‌تی دانی بیمه‌ی بێکاریی داننانی
حکومه‌ته به مافی مرۆیی ئه‌و به‌شه له‌بێکارانی کوردستان؟ ئه‌گه‌و
وایه که‌واته ئایا له‌کوردستان ته‌نها ده‌رچوانی په‌یمانگا کان و
زانکۆکان مافی مررڤ بوونیان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی که پله‌ی خوێندنیان له
په‌یمانگا و زانکۆکان که‌متره لههبه‌ر هه‌رهۆیه‌ک بێت له باری مافی
مرۆیی یه‌وه له ڕوانگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم (یه‌کێتی و پارتی) به که‌متر
ده‌ژمێردێن؟ ئه‌گه‌ر وا نی یه ئه‌دی مافی ئه‌مان له‌کام بڕیارنامه‌ی
مرۆیی حکومه‌ت هاتووه که کار یان بیمه‌ی بێکارییان بۆ دابین بکرێت؟
دیاره نیازی حکومه‌ت له‌م بڕیاره ته‌نها دوو شته، یه‌که‌م شت که‌رتکردنی
ڕیزی بێکارانه به‌سه‌ر خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا و نزمتر و دووه‌میش هه‌وڵ
دانه بۆ ده‌م کوتکردنی به‌شیکی بێکارانی کوردستانه که له‌ده‌وره‌ی
ڕابردوو ڕۆڵی دیاریان هه‌بووه له ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانی کوردستان. ئه‌گه‌ر
وانی یه ئه‌وا هۆکاری به‌ڕه‌وازانینی بیمه‌ی بێکاریی ته‌نها به خاوه‌ن
بڕوانامه‌ی باڵا ده‌بێ چی بێت. له‌کۆتاییشدا له سه‌رانی ئه‌م دوو
پارته ده‌پرسم ئه‌رێ خێره مافی بیمه‌ی بێکاریی به‌ڕه‌وا ده‌زانن بۆ
به‌شێک له بێکارنی کوردستان؟ ئه‌رێ کوردستان ئه‌وروپایه ؟؟؟؟
١٧\٧\٢٠١١
haynisafin@hotmail.com
|