هونه‌رمه‌ند دانیا عه‌لی له رۆژانی داهاتوو میوانی كه‌ركوكییه‌كانه.
چاكنیوز
-
تایبه‌ت
له
په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ ژنه هونه‌رمه‌ندی كورد دانیا عه‌لی پیَمانی
رِاگه‌یاند بانگهیَشت كراوم بۆ كه‌ركووك و له رِۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندی ناسراو عه‌باس محه‌مه‌د پیَكه‌وه كۆنسیَرتیَك پیَشكه‌ش
به كه‌ركووكییه‌كان ده‌كه‌ین , هیوادارم بتوانم بۆ ماوه‌یه‌ك خۆشی
بگه‌رِیَنمه‌وه بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌م , ئاواته خواز بووم له‌م
شاره خۆشه‌ویسته كۆنسیَرت پیَشكه‌ش بكه‌م , له رِۆژانی داهاتوو ئه‌م
ئاواته‌م دیَته دی .
دانیا عه‌لی خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه , یه‌كیَكه له برینداره‌كانی
چه‌كی كیمیاوی له شاری هه‌ڵه‌بجه , له هۆڵه‌ندا ده‌ژیَت , یه‌كیَكه
له سكاڵاكه‌رانی دۆسیه‌ی فرانس ڤان ئانرات و رِۆڵیَكی كارای له‌و
دۆسیه‌یه گیَرِا .
ئیَمه‌ش وه‌ك ناوه‌ندی چاك داواكارین له كه‌ركووكیه‌كان رِیَزی
تایبه‌تی له‌م خۆشه‌ویسته‌مان بگرن , كه خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی
به‌رده‌وام له خزمه‌ت چالاكییه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌مان بوونه ,
رِیَزیَك له ئاستی گه‌وره‌یی دانیا بیَت .
www.chaknews.com
|