په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١\٢٠١٥

دارا ئارام

لە پرۆژەی ھونەرمەندانی تۆرنتۆ

لە (ھۆڵی بێتەر لیڤین سەنتەر) بەشدار دەبێ.

 


بەروار: ١٩ - ٢٢ی شوباتی ٢٠١٥
کردنەوەی پیشانگا: ١٩ی شوبات، پێنجشەم ٧ - ١٠ی شەو.
رۆژانی تر: ھەینی ١١ی نیوەڕۆ - ٨ی شەو، شەمە ١١ی بەیانی - ٨ی شەو، یەکشەم ١١ی بەیانی - ٦ی شەو.
ناونیشان: ھٶڵی بێتەر لیڤین سەنتەر، ١٩٥ پرێنسس بۆلەڤارد، ئکسبشین پلەیس، تۆرنتۆ.
"بووس ٧٢٦".


پرۆژەی ھونەری تۆرنتۆ،پیشانگایەکە کە بریتیە لە ھەڵبژاردەی تۆپ ھونەرمەندانی کەنەدیی و بیانیی، کە لیژنەی پرۆژەی ھونەری ھونەرمەندان بۆ ساڵی ٢٠١٥ ھەڵبژێردراوە، کە بریتی دەبێ لە ٢٥٠ ھونە‌رمە‌ندی کۆنتمپرەریی دەگریتە خۆی کە بە چەندین کاری ھونەری ئۆریجنەڵ کە بە شێوازی ئنستەڵەیشن و کاری جیاوز پیشانگاکە بەرێوە دەچێ و دەبێتە جێی گفتۆگۆکردن و لێکۆڵینەوە لەسەر کاری ھونەری ئێمرۆ کە لە لایەن ھەندێک رەخنەگری ھونەری و ئەکادیمی باکووری ئەمەریکا بانگھێشت کراون. ھەروەھا ئەم پیشانگایە، یەکێکە لەو پیشانگایانەی باکووری ئەمەریکا کە جێی سەرنج و کۆکردنەوەی زۆری کریارە بازرگانە ھونەریەکانی باکووری ئەمەریکا لەخۆ دەگرێت کە بە دوای کاری ھونە‌رمە‌نداندا دەگەرێن... لە ماوەی کردنەوەی ئەو پرۆژە ھونەریەدا سالانە زیاتر ١٠ ھەزار بینەر لەخۆ دەگرێت کە دێن بۆ سەردانی کاری ھونە‌رمە‌ندان، دارا ئارام بەشدار دەبێت لەم پرۆژەیە بە ٢٥ تابلۆی نوێی قەبارەی جیاواز کە بە ئەکریلیک و مادەی تێکەڵ و جێڵ و ئینکاستیک لەسەر کانڤاس و بۆرد بەرھەمی ھێناوە و کە بەشێکە لە تابلۆ نوێیەکانی لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥.


ھاتنە ژوورەوەی ھۆڵی پیشانگا بە تکت دەبێت ئەو چەند رۆژە.


The Artist Project Toronto 2015. *Booth 726
Dates: Thursday, February 19 to Sunday, February 22, 2015
Hours: Thursday: 7PM – 10PM (Opening Night, 19+ Event)*
Friday: 11AM – 8PM. Saturday: 11AM – 8PM. Sunday: 11AM – 6PM
Venue Location: Better Living Centre195 Princes’ Boulevard, Exhibition Place. Toronto,

 

ماڵپه‌ڕی دارا ئارام

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک