٥\٥\٢٠١٢
دارا ئەحمەد:
ئیسلامی رێکخراو لە فاشیزمی تێپەڕاندییە و
زۆر لەویش مەترسیدارتر و دژەمرۆییترە.*
ئامادەکردنی: سەناریا خالید
سەناریا خالید:
ده‌گوترێ ئیسلامی سیاسیی و فاشیزم دوو رووی دراوێکن و هێزگه‌له
ئیسلامییه‌کان هێنده‌ی له فاشیزمه‌وه نزیکن له دیموکراسییه‌وه نزیک
نین. به بۆچوونی ئێوه نزیکایه‌تی هزریی ئیسلامی سیاسیی و فاشیزم تا چ
ئه‌ندازه‌یه‌که؟
دارا
ئه‌حمه‌د: له سه‌ره‌تادا؛ به تێڕامانی من (ئیسلامی سیاسیی)
زاراوه‌کی هه‌ڵه‌یه، ئیسلام هه‌مووی سیاسییه و ئیسلامی ناسیاسیی
بوونی نییه، بوون و پێکهاته‌ی خودی هه‌ر دینه‌ک سیاسه‌ته. که مه‌به‌ست
له (ئیسلامی سیاسیی) حیزب یان لایه‌ن یان ده‌سته‌به‌ندییه‌کی سیاسیی
ئیسلامییه.. باشتره ببێژین (ئیسلامی رێکخراو)، دینداریی هه‌ر تاکه
موسڵمانه‌ک ته‌نانه‌ت له ده‌رێی (ئیسلامی رێکخراو)یش هه‌ر سیساسه‌تکردنه..
لێ کاته‌ک کۆمه‌ڵه موسڵمانه‌ک په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌کی دیارکراو ده‌که‌ن
ئه‌وه (ئیسلامی رێکخراو)ه.
ئه‌وانه‌ی ده‌بێژن (ئیسلامی رێکخراو) و فاشیزم دوو رووی یه‌ک دراون، ئه‌وه
نه له ئیسلامی رێکخراو تێده‌گه‌ن نه له فاشیزم! ئاخه‌ر فاشیزم سه‌ره‌وژێری
بکه‌ی له‌وه پتر نییه که تاکڕه‌هه‌ند و سه‌رکوتگه‌ر و ره‌گه‌زپه‌رست
و کاولکه‌ر و داگیرکه‌ر و دژه ئازادیی و یه‌کسانییه.. به کورتییه‌که‌ی
ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریی و دیکتاتۆریی لێ وه‌ربه‌رهه‌م دێ، که‌چی
ئیسلامی رێکخراو سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌کانی فاشیستیی
تێدایه.. زۆر نه‌رێنییانه‌ش له فاشیزمی تێپه‌ڕاندییه و دژی سه‌رله‌به‌ری
ژیانه، فاشیزم وه‌ک ئایدیۆلۆژیایه‌کی دژه‌مرۆیی و ته‌مه‌ن کورتی نێو
زه‌مینه‌کی شلۆق هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی له نێو ته‌پوتۆزی په‌ره‌سه‌ندنی
خۆیدا مردار بۆوه، ناکرێ و ناشێ له‌ته‌ک نه‌خۆشییه‌کی کوشنده‌ی وه‌ک
ئیسلامیی رێکخراو به‌راورد بکرێ که ئه‌وه‌ی دووه‌میان جگه له‌وه‌ی
مێژووه‌کی درێژی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ریی و سته‌مگه‌ریی هه‌یه وه‌ک هه‌ر
دینه‌کی لامل و توندڕه‌و کرۆکی فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالیزمیشه.. له سه‌رده‌مه‌کدا
ره‌گی به ناخی مرۆڤه‌کاندا شۆڕبوویته‌وه که زانست زۆر لاواز بووه..
هێزی ئه‌فسانه و ئه‌ندێشه ژه‌هراوییه‌کانیان هێنده‌ک له باوه‌ڕدارانیان
ده‌گه‌یه‌نیته ئه‌و ئاسته‌ی له پێناو گه‌یشتن به به‌هه‌شت - که ئه‌ندێشیه‌کی
پڕوپووچ و نازانستییه - سه‌رتاپای ژیان به پووچیی ببینن و ئاماده‌ی
کافرکوشتن و خۆته‌قاندنه‌وه ببن.. که‌واته زۆر له فاشیسته‌کان مه‌ترسیدارتر
و دژه‌مرۆییترن. ئێران، قاعیده، سعودیه، سوودان، تورکیا، حیزبوڵا، حه‌ماس،
ئیخوانه‌کان و ئیسلامییه‌کانی خۆمان دیارترین نموونه‌ن!
نازانین (گۆڤاری شه‌پۆڵ) - که ده‌نگۆ هه‌یه سه‌ر به ''پاراستن'' بی
و پاراستنیش له‌پێناو دژایه‌تییکردنی پێشکه‌وتنخوازیی باشترین هۆکاری
گه‌شه‌کردنی ئیسلامی رێکخراوه - له‌به‌رچی ده‌یه‌وێ ئیسلامی رێکخراو
به فاشیزم بچووێنی؟ له کاته‌کدا که‌س نییه نه‌زانی ئه‌و جۆره
ئیسلامه وه‌ک ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکاریش دڕنده‌ترین ره‌وتی
تیرۆریستیین له تێکڕای جیهان!
__________________________________________
*
ئەو بابەتە وەک بەشەک لە راپۆرتەک کە (سەناریا خالید) ئامادەی کردبوو و
لە ژمارە (٩)ی (گۆڤاری شەپۆڵ) بڵاوکرایەوە،
بەڵام بە داخەوە گۆڤاری شەپۆڵیش وەک هەر گۆڤار و رۆژنامەیەکی کوردستان
کە هیچیان ئازاد نین و مقەسی سانسۆر بەکاردەهێنن.. هێندێکیان لێ
قرتاندبوو بە تایبەتیش دوا پەرەگرافی بابەتەکە!
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|