٢٨\٣\٢٠١٢
ته‌وه‌ری ''ئه‌دیب له یه‌ک
پرسی قورس‌دا''.
دارا ئه‌حمه‌د:
ئه‌ز ئه‌و جوایه‌زه نیم تا به پێخواسیی وه‌نێو خونچه‌گولان
بکه‌وم و راوی په‌پوولان بنێم و به‌رد بگرمه
کلاورۆژنه و په‌نجه‌ره‌کان.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
ئه‌مڕۆ: له‌وه
بگه‌ڕێ وه‌ک ئه‌و چه‌مک و گوزارشته باو و داهێزرایه‌ی که ده‌بێژێ: ''خوێنه‌ران
بڕیارده‌رن''! چونکه له‌وڕۆدا خوێنه‌ران به گشتیی له ناسینی به‌رهه‌م
و به‌رهه‌مداران ئاڵووده‌ی (میدیای پاڵپشت و پێگه‌ی جۆراوجۆر و په‌یوه‌ندییه
جۆراوجۆره‌کان و فه‌رهه‌نگی باو و هێنده‌ک خۆویستیی تایبه‌ت)ن، ئایه
خۆت وه‌ک ئه‌دیب یان هه‌ر تشته‌ک که خوازیاری ئه‌و بی له خۆت رازی..
یان ئایه جیاوا‌زییه‌کانت بایی هێنده هه‌ن هه‌بوونت وه‌ک بوونه‌کی
پێویست بسه‌لمێنن؟ ئه‌گه‌ر ئا؛ له کێنده‌رێی به‌رهه‌مه‌کانت ده‌توانین
به‌رجه‌سته‌ت بکه‌ین یان په‌یدۆزت بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر نا یان نایزانی؛ له‌به‌رچی
تا ئێستا وا ده‌زانی هه‌ر هه‌ی یان پێویسته هه‌ر هه‌بی؟
دارا
ئه‌حمه‌د: ئه‌ز
جوایه‌ز نیم له‌و مرۆیانه‌ی که وشه و گوزارشته‌کانیان له‌سه‌ر دره‌ختی
ژیان متوربه ده‌که‌ن و جوانییگه‌ل و ئاسووده‌گه‌له‌کی تازه‌ی رۆشنتر و
پڕ چێژتر ئافه‌ر‌یده ده‌که‌ن، جوایه‌ز
نیم له پێناو ئه‌وه‌ی بکه‌ومه به‌ر باری سه‌رنجان و شه‌رمه‌زارانه
ئاو به ده‌وی داب و دین و ده‌وڵه‌ته‌وه بکه‌م و له خنکان رزگاریان
بکه‌م و ئیدی به پێی ئاره‌زووکانی ئه‌و دڕنده‌ی له ناخمان جێی گرتییه
- که هێشتا زۆری مایه بکوژرێ - به پێخواسیی وه‌نێو خونچه‌گولان بکه‌وم
و راوی په‌پوولان بنێم و به‌رد بگرمه کلاورۆژنه و په‌نجه‌ره‌کان. ته‌نێ
ئه‌وه‌م که ده‌خوازم له هه‌ناوی وشه‌کانم گه‌رای کۆرپه‌له‌کی
چاو گه‌ش و پڕاوپڕ له ژیان و ئاسووده‌گیی دابنێم.. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بم؟
خۆ ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌وه‌ش نه‌بم یان هێشتا نه‌بووبم
به‌وه.. ئه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی مێرووه‌کم له بن پێیان پان
کردبیته‌وه یان په‌ره‌سێلکه‌کم له ئاو کردبی هه‌ر به‌رده‌وامم تا
ببمه ئه‌وه‌ی که خواستیتم یان ده‌یخوازم!
چ کاره‌ساته‌کی مه‌زن و راستییه‌کی چه‌ند پڕ ئازاره که زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری نووسه‌ره چاکه‌کانی ئێستای کورد له خوێنه‌ران بێ هومێدن و له
هندڕوی خۆیان و زۆر کات راشکاوانه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن که ئه‌وان (بۆ
مێژوو!) ده‌نووسن و نه‌وه‌کانی ئێستا کۆله‌وارن و ره‌نگه نه‌وه‌کانی
داهاتیی نووسینه‌کانیان بخوێننه‌وه!!!
داوای بووردن ناکه‌م؛ که ئه‌من ده‌رباره‌ی (خوێنه‌ران بڕیارده‌رن)
هێوه‌تریش بچم و ببێژم: هه‌ر به راستیی خوێنه‌رانی نه‌وه تازه‌کانی
کورد هه‌نده‌کیان لێ ده‌ربچی به شێوه‌کی
گشتیی فره ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل و کۆله‌وارن، ئاخه‌ر کێشه‌که هه‌ر
ئه‌وه نییه که خوێنه‌رانی کوردیش به تایبه‌تییش گه‌نجانجه‌کان به
پێی سه‌رده‌مه‌که و گوشاری سیسته‌می په‌روه‌رده و میدیای باوی تێکڕای
جیهان که سیسته‌مه‌کی گه‌نده‌ڵ و چه‌واشه‌کاره و تاک فێری خۆپه‌رستییه‌کی
بێزه‌وه‌ر ده‌کا.. وه‌ک هه‌موو خوێنه‌ران و به تایبه‌تییش گه‌نجه‌کان
له تێکڕای جیهان ئاڵووده‌ی نه‌خۆشیی (مۆبایل و فه‌یسبووک و پاڵتاک و
هه‌نده‌ک بواری دیکه‌ی ئینته‌رنێت..) بوونه
و به شێوه‌کی فره خراپ و به‌کاریده‌هینن و
به بێ ئه‌وه‌ی هیچ سووده‌کی لێ وه‌ربگرن ته‌نیا پێیانه‌وه وه‌دووی
خولیایه خودپه‌رستییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ون، به‌ڵکه له راستییدا نه‌خوێنده‌واریشن
چونکه ناتوانن له‌و نووسینانه بگه‌ن که به
واتای وشه نووسینن.. هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌شه وه‌دووی نێوه‌ڕۆکی نووسین ناکه‌ون به‌ڵکه ته‌نیا وه‌دووی
ناوی ئه‌و نووسه‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێن که میدیای پێناو و سیاسه‌تبازان به
گه‌وره‌یی نیشانیان ده‌ده‌ن که ئه‌وانیش زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ناوی
گه‌وره و شاری وێرانن.. هه‌روا هه‌ر که‌سه‌و به هۆی په‌یوه‌ندییه (خزمایه‌تیی،
دۆستایه‌تیی، خێلگه‌رایی، شارچییه‌تیی، حیزبایه‌تیی)کانیان له‌گه‌ڵ چه‌ند
نووسه‌ره‌ک به ناچاریی و به (حینجه) به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌خوێننه‌وه،
له باسی ئه‌ده‌بیش ئه‌وه هه‌ر هڕی له بڕی ناکه‌نه‌وه و ئێستاکه‌شی
له‌گه‌ڵدا بی هه‌ر تامه‌زرۆی (خانی و حاجی و نالی و سافی و ناری و
کاری و ماری و... هتد)ن!
گۆته‌کی ئه‌فسانه‌یی هه‌یه ده‌بێژی: ''به‌رده‌ک له ئاسمانێ راوه‌ستایه..
هه‌ر که‌سه‌ک له خۆی رازی نه‌بی.. ئه‌وه ئه‌و به‌رده دێته‌خوارێ و
به ته‌پلی سه‌ری ده‌که‌وی و گیانی له‌به‌ر ده‌بڕی!''، جا
ره‌نگه ئه‌منیش ئه‌و که‌سه
نه‌بم که به‌رده‌که‌ی به ته‌پلی سه‌ری ده‌که‌وی!
چونکه زۆر له‌مێژ ئه‌و ئازایه‌تییه‌م له خۆم په‌یداکردییه که ئه‌وه‌ی
ده‌مه‌وێ هه‌ر ئه‌وه ده‌نووسم نه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌دووی خوێنه‌ران و (ره‌خنه‌گران
- که گومانی زۆرم هه‌یه هه‌بن -) بکه‌وم و چی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌وه
بنووسم، دیاره خۆهینانه ئاستی خوێنه‌رانیش
له‌وه‌ی که چیان ده‌وێ نووسه‌ر وا لێده‌کا داهێنان به ژماره‌ی خوێنه‌ران
پێوانه بکا و نه‌توانی کار له‌سه‌ر زمان بکا و جوانییه‌کانی مرۆڤ
ببینی و ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌رداری ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی پێویستیش ده‌بی و
هاوکات خولیای په‌یداکردنی نێوبانگ و بژێوی ژیانیش ده‌یکوژی و ده‌بیته
چه‌قه‌چه‌قکه‌رێکی بێزارکه‌ر.
ده‌کرێ له نێو هه‌موو وشه و گوزارشته‌کانم په‌یدۆز بکرێم،
ئه‌ز هه‌ر ته‌نیا له
ئه‌ده‌ب نا - که ئه‌گه‌ر جێپه‌نجه‌ی
نووسه‌ری به راشکاویی له‌سه‌ر دیار نه‌بی نه‌نووسرێ گه‌لله‌ک چاکتر
- له نێو بواره‌کانی دیکه‌ش که پێنووسه‌که‌ی خۆم تێیاندا وه‌گه‌ڕخستییه
هیچ تشته‌ک ده‌رنابڕم ئه‌گه‌ر مۆرکی خۆمی پێوه نه‌بی، ده‌ربه‌ستی ئه‌وه‌ش
نابم تا چه‌ند بازاڕیان هه‌یه چونکه بازرگان نیم. ئه‌گه‌ر بواره‌کانی
دیکه‌شم - که پێیانه‌وه سه‌ربه‌رزم - له‌ولای دابنێین به که‌سه‌کی
وه‌ک من ده‌بێژن ئه‌دیب.. ئه‌ز نیشتیمان یان جوانتره بێژم گوڵستانه‌کم
به ناوی (ماچستان*)
هه‌یه.. به سه‌دان کاتژمێر له بن سێبه‌ری
گوڵه‌کانی لێی راکشامه و هه‌رچه‌نده‌ی بۆنیان ده‌که‌م هه‌ر لێیان تێر
نابم. هێشتا ده‌رفه‌تی به‌رجه‌سته‌بوونی پتریشم زۆره.. لێ ئه‌گه‌ر ته‌نێ
خاوه‌نی ئه‌و گوڵستانه‌ش بم هه‌ر خه‌م ناکا چونکه توانیتم هه‌ست و نه‌سته‌کانی
پتر له یازده ساڵی ته‌مه‌نی خۆم - ئی پێش ده‌ستپێکردنی سه‌ده‌ی ئێستا
- له‌وێدا به زمانه‌کی تایبه‌ت ده‌رببڕم و خۆمیان تێدا به‌رجه‌سته
بکه‌م. ئیدی ئێستاش جگه له سه‌رقاڵبوونم به بواره‌کانی دیکه‌م هه‌ر
خه‌ریکی گوڵچاندن و به‌خێوکردنیانم تا نیشتیمان یان گوڵستانه‌کی دێکه
چێده‌که‌م.
________________________________________________
*
(ماچستان):
په‌رتووکی هۆنراوه‌کانمه، ته‌نیا (٧٠) قلی
له‌سه‌ر ئه‌رکی رێکخراوه‌کی به‌ریتانیی به شێوه‌کی نایاب و جوان لێ
چاپکرایه، دیاره بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌رتووکیش له
ده‌زگه‌کانی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی
کوردستان له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی (دۆستایه‌تیی،
خزمایه‌تیی، حیزبایه‌تیی، شارچیێتیی) ده‌رده‌سه‌ریی
زۆری گه‌ره‌که، له‌به‌رهه‌ندێ ته‌نیا
له‌سه‌ر هه‌نده‌ک له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کان
بڵاومکرده‌وه:
www.emrro.com/macistan.htm
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|