٢٥\٥\٢٠١٢ داری تەڕ بە وشکەوە دەسوتێ!
نەهرۆ
نازەنین کچێکی ڕەش ئەسمەر بوو، دوو چاوی پێوەبوو دەتگوت دوو ترێ ڕەشن، دەمولووتی باریک بوو، چهرەی سێگۆشەیی بوو، ئەمەش نیشانەی ئەو کەسانەیە کە گۆشەگیرن! بەژنی زۆر درێژ نەبوو، تەنیا ١.٥٦ سانتیمەتر بوو، زۆر حەزی لە خویندنەوەی کتێب بوو ، تەمەنی ٣٧ ساڵان بوو، بەدرێژایی ئەو تەمەنە زۆر کتێبی خویندبوەوە دوا خویندنەوەی رۆمانەکانی گۆنترگراس بوو بەناوی میشک وپشیلە و تەپڵی تەنەکە هەروا رۆمانەکانی ئۆرهان پەموک بەناوی ماڵی بێدەنگ و ژیانی نوێ وقەڵای سپی و من ناوم سورە، ئەم رۆمانەی دوایی زۆر بەدڵ بوو، زۆر جار ئەوەی بە خەیاڵ داهات، بیرەوەری خۆی بنووسی بەناوی من ناوم نازەنینە، نازەنین لەژیانی دا زۆر کوڕی خوشویستبوو، هەر لەکوڕانی گەڕەک ودراوسێیەوە بگرە تا دەگاتە قوتابیانی زانکۆ دواتریش فەرمانبەرانی فەرمانگەکەیان، بەڵام تێکرای خوشەویستیەکانی نهێنی و شاراوەو یەک لایەنە بوو، ئەو چاوەرێ بوو یەکی بێتە داوای مێردی پێبکا، بروای بەخۆشەویستی دوای هاوسەری هەبوو، بەدرێژایی ژیانی داخوازی ڕاستەقینەی نەهاتبوو، تەنیا ئەو فەرمانبەرە نەبێ کە خەڵکی شارێکی دیکە بوو، ئەویش پیش ئەوەی بێتە داخوازی پەشیمان بوەوە، یان ڕاستر بڵیم پەشیمانیان کردەوەو! قسە کەوتە زارێ کەوتە شارێ!
خەڵکی لای ئێمە هەتا خراپە وەستا بێ دان بە چاکەیا نانێن، تۆ پەنجا ساڵ چاکەت هەبێ، تاقە سەعاتێک خراپەت کردبێ بەچەمکی ئەوان بۆ خراپە، تەنیا باسی خراپەکە دەکەن، یان هەمیشە چاویان لەوەیە کونیەت بزانن، لەو رێگایەوە خاڵە لاوازەکانت دەستنیشان دەکەن و کۆنترۆڵی میژووت دەکەن، تەنیا بە خویندنەوەی میژوی خۆت ڕاناوەستن بەڵکۆ بە میژوی کەس و کارو ڕەچەڵەکت دەچنە خوارێ، وەک جووتیاریکی شارەزا خۆڵ و بەردی دەورو بەری ڕەگەکەت دەردێنن تا بە ئاسانی بتوانن ڕەگەکەت بقرتێنن، بەقازمە لەڕەگەکەت بەر دەبن بەمەبەستی بریندارکردن، لەو دەمە دەنگی ئازارت گویچکەی خوا کاس دەکا بەڵام خوایش بە پیرتەوە نایێ، خوا بەهانای کێ یەوە هاتوە هەتا بە هانای تۆوەوە بێ! خوا تەنیا دەبیستی بەڵام کاردانەوە نانوێنی، لەوانەشە متو کەڕوکاس بووە لە ئاهو ناڵەی بێنەوایان! دەڵێن خوا سەبر دەکا بەڵام فەرامۆشی کەس ناکا! لەوانە خوا یادەوەری دەستەجەمعی بێ، لە بۆشایی ئاسمان لەنگەری گرتووە، هەموو ناڵەیەک تۆمار دەکا، ئیدی عەقلە بەهێزەکان چارەنووس و قەدەر دەستنیشان دەکەن، لەوانەیە لە دیوی شاراوەی واقیع هەر کۆمەڵ و نوێنەرێکی هەبێ، ئیمانداران بێ ئیمانەکان، دەوڵەمەندەکان، هەژارەکان، چەوساوەکان، چەوسێنەران، ئەمانە لە رێگای ململانێیەوە باڵانسی چارەنووس ڕادەگرن، لەوانەیە ئەو گوتەیە راست بێ کە دەڵی خوا دەنگی گەلە! بە چەمکی ماتریالی و تێگەیشتن لە سیمبولی خوا! لەوانەیە ئاهۆمزداو ئەهریمەن لە دەسەڵاتی خودی کەسەکان نەبێ بەڵکو لە فەزای شاراوەی عەقڵی دەستەجەمعی بێ، تا ئیستاش وەڵامی ئەوە نەدراوەتەوە ئینسانەکان موخەیرن یاخود موسەیرن! هەموو کەس حەزی لە ئاسایش و ئازادی و رێزە تەنانەت خەڵکی دێوانەش حەزی لێیانە، ئەدی بۆ هەندی مرۆڤ تاوان ئەنجام ئەدەن.
ئەم بیرکردنەوانە میشکی نازەنینی دەگوشی، نازەنین زۆر زگی بەحاڵی خۆی دەسوتا، تا ئێستا لێوی بە لێوی پیاوێک نەکەوتوە، جەستەی بەجەستەی پیاوێک نەخشانوە، هەستی بە هاڵاوی گەرمی نیوان دوو جەستە نەکردووە، کاتێک یەکی لە فەرمانبەرەکان بەتەما بوو بێتە داخوازیی، پیش وەخت هەندی قسەی رۆمانسی بە گویچکەیا چرپاندبوو، بۆیە نازەنینیش شەوێکیان پێش نووستن هەر بیری لەو پیاوە دەکردەوە بۆیە کە چاوی چووە خەو، خەونبینین دەستی پێکرد، خەونی بینی کە لە ژووریک دایە دەستی جلی سپی لە بەردایە، بە ئەسپایی ڕاکێشاوە، پیاوەکە خۆی کرد بە ژوورا، پارچەیەکی سپی بەدەستییەوە بوو، هەموو جلەکانی لەبەر کردەوە دواتر خۆی رووت کردەوە، پارچە سپیەکەی ڕاخست، دەستی نازەنینی ڕاکێشا لەسەر پارچە سپیەکە داینیشاند، پێگوت ئەمە بەڵگەی کچیەتی تۆیە، زۆر کەس لەسەر نەبوونی خۆین لەسەر ئەم پەرۆیە کۆژراون یان تەڵاقدراون! نازەنینیش کە سەیری ناوگەڵی کابرای کرد ترسی لێنیشت، ئەوە یەکەم جارە زەکەری پیاو بە ڕەپی ببینێ، پێدەچوو پیاوەکە ئەزموونی سێکسی نەبێ، یەکسەر پڕی داو لاملی ماچ کرد، دەمی هینایە خوارەوە گەزەیەک لە گۆی مەمکی چەپی گرت، نازەنینیش هاواری لێهەستا، بەشیوەیەکی خۆرسکی لنگی فش کردەوە، پیاوەکە بەبێ ئەوەی زەکەری خۆی تەڕ بکا پیاکرد، نازەنینیش هەستی دەکرد دەرزی پیا ئەچەقێنن پەردەکەی تەقی و زەکەری کابراش سور بوو، چەند دڵوپە خوێنێک کەوتنە سەر پارچە سپیەکە بەڵام نازەنین ترسا خوینەکەی ڕانەوەستی بۆیە پەڕوەکەی پەستایە ناو گەڵی خۆیەوە، لە نیوان خۆشی ئازاردا ڕاچەنی! باش بوو ئەمە خەون بوو، لەوانەیە بپرسن یان حەز بکەن بزانن کە بۆ چی ئەو کەسە پەشیمان بوەوە یان پەشیمانیان کردەوە، منیش نەمدەزانی ژیان زۆر نهێنی تیایە، نهێنیەکان وەک پشتی ماسی، جاروبار لەرووبارەکان خۆ دەردەخەن و سەرەتاتکی لەگەل زەینی مرۆڤ دەکەن، نازەنین بروای بە برج نەبوو بەڵام وەک ئەزموونێکی بەشەری سەیری دەکرد، لە خویندنەوەیاندا دڵنەوایی خۆی دەدۆزییەوە، جاروبار گۆڤاری دەکڕی بۆ ئەو مەبەستە، بورجەکەی نەهەنگ بوو، هەندی جار بەرێکەوت ناوەرۆکی بورجەکە لەگەڵ باری ژیانی دەگونجا!
|