١\١٠\٢٠٢٥
چیڕۆک
بـۆ منداڵان:
دارقـۆخە بەخـشندەکە.

رەزا سـاڵح
لە
ناوەڕاستی گوندێکی قـەشنگی کوردستانـدا، دارقـۆخـێکی گەورە و جـوان
هەبـوو. خەڵکی گونـدەکە دارقـۆخەکەیان زۆر خۆشـدەویست. هـاوینان
لەسێبەرە فـێنکەکەیـدا دادەنـیشـتـن و لە قـۆخـە خـۆشـەکـەیـان
دەخـوارد. منـداڵانی گـونـدەکـەش رۆژانـە لە دەوروبەری دارقـۆخەکەدا،
یارییان دەکرد و رایان دەکرد و هەڵـدەپەڕین و گـۆرانی و سروودی کوردیی
خۆشیان دەچـڕی. بە لـقە گەورەکانـیشیدا، گوریسیان هەڵـدەواسی، بۆ ئەوەی
جـۆلانـێـیان پـێـبکەن.
هەموو خەڵکی گـونـدەکە بە بـوونی ئـەو دارقـۆخە جـوانـە زۆر شاد و
دڵخـۆشبوون، تەنیا شـابـاز نەبێـت، کە پـیـاوێـکی چـاوچـنۆک و
تـێرنـەخـۆر بـوو.
بەیانییەک شاباز بۆ باخەکەی دەچوو، کە دارقـۆخە جوانەکەی بینی،
قـۆخـێکی زۆری پێـوەیە. شاباز وتی: پێویستە ئەم دارقـۆخە تەنیا بۆ من
بێـت، نەک بۆ هـیچ کەسێکی تـری گونـدەکە.
کە شەو داهـات، شاباز پاچـە گەورەکەی هـەڵگـرت و چوو بـۆ لای
دارقـۆخەکە، تا لە رەگـەوە هـەڵـیـبکـێـشـێـت و بـیـبات لە باخەکەی
خـوێـدا بـیـڕوێـنـێـت.
شاباز بە هەمـوو هـێـزییەوە پاچـێکی، کـێشا بە رەگـێکی ئەستووری
دارقـۆخەکەکەدا. دارقـۆخەکە لەرییەوە و هەندێک لە قۆخەکانی بۆ بەردایە
خوارەوە. شاباز دووبارە بە پاچەکەی کێشایەوە بە رەگە ئەستوورەکەدا.
دارقـۆخەکەش هـەنـدێک قـۆخی تری بـۆ بەردایـەوە.
شاباز سەری سووڕما، پاچەکەی دانا و بە سەرسامییەوە، لەبن دارقـۆخەکەدا
دانیشت. وتی: ئەم دارقـۆخە سەیرە، من بە پاچ لـێـیـدەدەم، ئەو بەشێک لە
قـۆخەکانیـم دەداتێ!
شاباز بڕیاری دا، واز لە دارقـۆخەکە بهـێنێـت. ناوکی قـۆخەکانی بن
دارەکە دەربکات و لە باخەکەیـدا بـیان روێـنـێـت. قـۆخەکـانی بـن
دارقـۆخەکەی کۆکـردەوە و گەڕایەوە بـۆ مـاڵـەوە. بێ ئـەوەی کـەس
بـیـبـيـنـێـت.
لە بەهـاری ساڵی دوای ئەو ساڵەدا، شاباز لە باخەکەیـدا بە ریـزەوە چاڵی
هـەڵکەنـد و نـاوکە قـۆخەکـانی روانـد، هـەمـوو رۆژێـک ئـاوی دەدان.
نـاوکـەکـان شـیـن بـوون و بـوون بـە نەمـام. نەمـامـەکان گـەورە بـوون
و بـوون بـە دارقـۆخ، کـە کـوتـومـت لە دارقـۆخە جـوانەکە دەچـوون، کە
دەیویست لە رەگەوە دەریـبکات. دارەکان قـۆخێکی زۆریان گرت. شاباز بـوو
بە خاوەنی باخـێکی جـوان. قـۆخەکانی ئـەو دارانە، بـوونە مایـەی
بـژیـوی و خـۆشگـوزەرانیی ژیـانی خـێزانـەکەی و بـۆ خـەڵـکی
گـونـدەکـەش.
شاباز لە دارقۆخە جوانەکەوە پەندی وەرگرت، بوو بە پیاوێکی بەرچاوتێر و
بەخشندە.
شابـاز ئێـواران بە دڵخـۆشیـیەوە، لەبـن دارقـۆخـەکەدا دادەنیـشت.
چـیرۆکی خۆشی بۆ منـداڵانی گونـدەکەیان دەگـێڕایەوە. پێیانی دەوت:
منداڵە جـوان و خۆشەویستەکان، کە گـەورە بـوون، وەکـو دارە
بـەردارەکـان بـن، خـەڵـکێ بـەردیـان تـێـدەگـرن، ئەوانیـش
مـیـوەکـانـیـان بـۆیـان بـەردەدەنـەوە.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|