داریوش : با
سیاسیه‌کانمان عه‌شقی ده‌سه‌ڵات به ده‌سه‌ڵاتی عه‌شق بگۆڕنه‌وه !!
چیمه‌ن شه‌ریف
ئاره‌زو
ده‌که‌م په‌نجاو حه‌فت ساڵی دیکه‌ش به‌رده‌وام بیت ..چون زۆر که‌من ئه‌وانه‌ی
که‌خاوه‌نی هه‌ستی به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تین ،ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک ده‌که‌ن گه‌یشتبنه ئه‌و ته‌مه‌نه..له کاتێکدا ئێمهپێویستیمان
به‌ده‌یان ساڵی دیکه هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ژیانی دیموکراسی،تێگه‌یشتن له‌به‌های
ئازادی، خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه‌ژیان که‌ئێمه‌ی کورد چه‌ندین ساڵهخهباتی
بۆ ده‌که‌ین و خوێنی بۆ دهرێژین..پێویستیشمان به‌سه‌دان که‌سی وه‌کو
تۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستمان بگرێ و ئه‌و خانووه پڕ لهسێبهرهی که
لافاو بردی سه‌ر له‌نوێ دروستیبکه‌ینه‌وه هه‌ر وه‌ک له گۆرانی "خونه"
هاواری بۆ ده‌که‌ی.
له‌وڵاتێکدا سه‌رو ریشی گه‌نجان،ره‌نگه‌کانی سه‌وز و سوور و زه‌رد،ته‌سبیح
و جه‌مه‌دانی قه‌ده‌غه‌بوون، ئه‌و کاتانه‌ی برایه‌کانی شه‌هیدم پێشمه‌رگه‌بوون
سه‌بوریمان به‌مۆسیقا و شیعره‌کانی داریوش ده‌هات..سیمبولێکی ئاشکرای
قسه‌و باسهنهێنیهکانمان بوو... ئه‌وناوه له‌ماڵی ئێمه‌دا وه‌ک ناوه‌کانی
ئاو ونان و ئاسمان‌و ئه‌ستێره هه‌ر له‌منداڵیه‌وه فێری بووین، ئه‌و
شۆرشێکی له‌ویژدانی هه‌زاران به‌رپاکرد.. گیانی خۆراگری له‌رۆحماندا پهروهردهدهکرد
..به‌راستیش هه‌ر وابوو گۆرانیه‌کانی ئه‌و ته‌وژمی به‌رگریکردنی پێ ده‌به‌خشین
توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پته‌وتر ده‌کرد
وای کرد که‌به‌رگه‌ی خه‌می
دووری برایه‌کی گوڵ بگرم که پازده‌ساڵی خایاند!

داریوش له ٤ ی مانگی
دووی ١٩٥١ له‌تاران له‌دایک بووه، له‌ته‌مه‌نی
٩ ساڵیه‌وه خولیای گورانی گوتنی لا دروست بووه،
یه‌که‌م
گۆرانی که پێی ناسرا ناو ی ''بمن نگو دوست دارم'' بوو ، کاریگه‌ری
شیعره‌کانی '' شاملو،رومی،حافز، نادری نادرپور ''هه‌روه‌ها '' ئیره‌ج
جه‌نه‌تی عه‌تائی '' له‌سه‌ره ، سه‌رده‌مانێکیش گۆرانیه‌کانی مایه‌ی
زیندانیکردنی بوون.
داریوش به‌رده‌وام به‌دوای ئازادی ده‌گه‌ڕێ هه‌ر له‌سه‌رده‌می گۆرانیه‌کانی
''هوشیاری'' و ''بوی گندم'' تا '' دوبارهمیسازمت وگن'' ئه‌و ده‌یه‌وێ
به په‌راسوه‌کانی و له‌خشتی رۆح وڵات سه‌رله‌نوێ بنیات بنێته‌وه،
بۆیه له ''دوباره میسازمت وگن'' که شیعری ژنه‌شاعیر ''سیمین
بهبهانی''ه ده‌ڵی:
'' دوبارهمیسازمت وگن اگر چ با خشت جان خیش
ستون بهسقف تو می‌زنم اگر چ با استخوان خیش
اگرچ پیرم ولی هنوز مجال تعلیم اگر بود
جوانی اغاز می‌کنم کنار ن‌و باورگان خیش ''
خاوه‌نی ٩ بروانامه‌ی ریزلێنانی جیهانییه...رێزلێنان
له کاره هونه‌ریه‌کانی هه‌روا چالاکیه‌کانی له‌بواری پێش‌گرتن له‌به‌کارهێنانی
مادده‌سڕکه‌ره‌کان (موخه‌ده‌رات) له‌ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، هه‌ر له‌و
باره‌یه‌وه داریوش ده‌ڵێ: له‌ساڵی ٢٠٠٠
دوو ڕێگه‌م له‌پێش بوو ژیان و مردن، من ده‌بوایه یه‌کێک هه‌لبژێرم من
دانمپێدانا که له‌و شه‌ڕه من دۆراوم دانپێدانهکهشم یارمه‌تی دام
که خۆشبه‌ختانه ژیان هه‌ڵبژێرم.. من ئێستا جڵه‌وی به‌ره‌وپێشچونی ئه‌و
ده‌رده‌م گرتووه..ده‌ردی ئالووده‌بوون به‌ماده سڕکه‌ره‌کان، منێک که
له زیندان ئازاد بوویمه به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم ده‌زانم کهپهیامی
خۆم بگه‌یه‌نم به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆیه بڕیارمدا ڕێکخراوی "اینه"
دابمه‌زرێنم بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی که‌تووشی
ئالووده‌بووان ده‌بێت له‌ئه‌نجامی گیرۆده‌ییان به‌و ده‌رده کوشنده‌یه
پێشچاو بخه‌ین، وه‌ک گرفته‌کانی لێکجیابوونه‌وه، منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت،
ده‌ربه‌ده‌ری ،بێ‌کاری و خۆکوشتن ... ده‌زانم ژیان زه‌حمه‌ته‌و فشاری
زۆرمان له‌سه‌ره. له‌وڵاتی ئێمه ده‌ڵێن با گه‌نجه‌کانمان بۆ خۆیان هه‌ر
بخه‌ون!
ئێمه تا بکرێ ده‌بێ خۆمان له‌و گرفته به‌دوور بگرین تاوه‌کو بتوانین
سه‌رکوتکردن چیدی قه‌بوڵ نه‌که‌ین تا بتوانین مافی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست
بهێنین .. ئازادی به‌ده‌ست بهێنین حه‌تمه‌ن ئه‌مه‌ش به‌بونیادی به‌تواناو
رۆشنفکرو به‌ئاگا ده‌کرێ نه‌ک به‌ئینسانی نه‌خۆش و بێ هێز ، ئێمه
پێویستیمان به توانای زیاتر نییه به‌ڵکو پێویستیمان به کۆکردنه‌وه‌ی
ئه‌و هێزه هه‌یه که به‌تایبه‌تی له گه‌نجان
و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کۆبۆته‌وه
، من هه‌ست بههاودهردهکانم
ده‌که‌م و هیوای چاکبوونه‌وه‌یان بۆ ده‌خوازم.
داریوش له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه ده‌ڵێ:
وشه‌ی سیاسه‌ت مانای ته‌گبیرکردن بۆ ڕێکخستن
و فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی ئاسووده بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ،چۆنیه‌تی
ژیانکردن هه‌مووی سیایهته ، ئێمه ده‌خوازین به‌راستی سیاسه‌ت به‌رێوه‌مان
ببا ! نه‌ک ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا وڵاتانی پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێ، به‌داخه‌وه
ئه‌وه دیاره چۆن گه‌مه‌ی سیاسه‌تمه‌دارن سه‌رمانی خواردیه ، بۆیه
من ده‌توانم لهڕێگهیهکیتر خزمه‌ت بکه‌م که ئه‌ویش هونه‌ره‌که‌مه.
ده‌بێ سیاسیه‌کانمان عه‌شقی ده‌سه‌ڵات بگۆڕنه‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتی عه‌شق
، ئه‌وان ده‌بێ کلیلی عه‌شق ببیننه‌وه تا بتوانن وڵات بنیات بنێن چیدی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌که‌ن به‌قوربانی حه‌زی ده‌سه‌ڵات.
بڕوام به‌هه‌بوونی ئایدیۆلۆجیا و جیهانبینی جیاواز هه‌یه که ده‌ست له‌ناو
ده‌ست کار بکه‌ن!
من لایه‌نگری کۆمه‌ڵم کۆمه‌ڵیش په‌ڕاگه‌نده‌ی بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز
بووه بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م خۆم لهبهستنهوه به‌لایه‌نێک دوور بگرم،
لایه‌نگری هیچ حزبێک و کۆمه‌ڵه‌یه‌ک نیم چون خۆمان له‌ناو خۆماندا به‌ش
به‌شین بۆیه داواناکه‌م به‌دوای هیچ حزبێک بکه‌ون داخوازم به‌دوای ده‌سه‌ڵاتی
عه‌شق بکه‌ون.
له‌باسی ئازادی ده‌ڵێ: ئازادی مافی تۆ نییه.. مافی من نییه..ئازادی
مافی ئێمه‌یه..
من ناتوانم ئازاد بم ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌رم ئازاد نه‌بێ، میله‌ته‌که‌م
ئازاد نه‌بێ ئازادی شتێک نییه ته‌نیا خۆت بۆ خۆت و له‌گه‌ڵ خۆت په‌یڕه‌وی
بکه‌ی ، ده‌بێ ئێمه فێربین چۆن ئازادی ده‌وروبه‌ر بپارێزین ، ڕێز له‌یه‌کتر
بگرین، گوێ له‌یه‌کتر ڕاگرین و دان به شته خراپه‌کانمان بنێین.
له‌باره‌ی گۆرانیه تازه‌کان ده‌ڵی: ڕاستهکۆپیکردنی ریتم زۆره ئه‌وه‌ش
ئاساییه چونکه ئێمه زۆر شتمان کۆپیه!! به‌ڵام شیعره‌که ده‌ڵێ چی
ئه‌وه‌یان زۆر گرنگه به‌لای منه‌وه!!
دوا قسه‌ی داریوش :
ئاواته‌خوازم کلیلی عه‌شق ببینینه‌وه!!
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی VOA
|