|
داستانه‌كانی بۆزقورت و ئه‌رگه‌نه‌كۆن.*
وه‌رگێڕانی/
هۆشیارمه‌لا ئه‌وره‌حمان
- به‌شی یه‌كه‌م
-
ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به تورك وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌ڵگه نه‌ویست روون
بۆته‌وه ، ئه‌وه‌یه كه
مینتالیتهیتی تاكی توركی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌فسانه و داستانهكانیانه
. تورك خاوه‌نی ٩
داستانه له‌وانه دوانیان كاریگه‌ری زیندوویان ڕاسته‌وخۆیان تا ئه‌م
ڕۆژگاره‌ش هه‌رماوه:
١- داستانی گورگهبۆز(Bozkurt)
یا گورگه‌بۆر.
گورگه‌بۆر(بۆز)
به‌گشتی بۆته سیمبۆڵ و جێگه‌ی شانازی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌موو توركێك،
له‌سه‌رده‌مه‌كانی پێش مێژووی زایینیه‌وه گورگی بۆز لای تورك
پیرۆزبووه، هۆی پیرۆزبوونهكهشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه
نه‌ته‌وه‌ی تورك له دایكه‌وه له تۆڕه‌مه‌ی گورگێك كه‌وتونه‌ته‌وه
به‌م شێوه‌یه: له‌سه‌رووی ووڵاتی
(هون)وه
ووڵاتێك هه‌بوو به ناوی
(سۆ)
كه شوێن وجێگه‌ی گۆك توركه‌كان بوو، ڕۆژێ له‌ڕۆژان گۆك توركه‌كان له‌م
ووڵاته‌ی خۆیان دووركه‌وتنه‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی
(كایان)كه‌یان
كه‌ناوی (پۆ)بوو
پیاوێكی زۆرئازاو چاونه‌ترس بوو ئه‌م كایانه ١٦برای ههبوویهكێ له‌م
شانزه برایه له‌دایكه‌وه گورگ بوو هه‌ر بۆیه ئه‌م گه‌نجه‌یان لای
گۆك توركه‌كان زۆرپیرۆز بوو هێزوتوانای له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بوو بۆ
هه‌رشتێك بچوبایه وه‌كو باو باران گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بوو،ئه‌م گۆك
توركانه له ووڵاتی ( سۆ) پاش ماوه‌یه‌ك كه‌وتنه به‌رپه‌لامارو هێرشی
نهتهوهناتوركهكانی دراوسێیان هه‌موو گۆك توركه‌كان لهنادران له
شانزه براكه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌یان ڕزگاری بوو كه‌له دایكه‌وه گورگ
بوو، ئه‌م گه‌نجه دوو ژنی هه‌بوو به‌ناوه‌كانی هاوین وزستان كه كچی
(تانری )ته‌نگری
خوا بوون،دوای كپ بوونه‌وه‌ی په‌لاماری دوژمنان هه‌ریه‌كه‌ی دو كوڕیان
بوو ماوه‌یه‌كی به‌سه‌ردا چوو ژماره‌یان په‌ره‌یسه‌ند له ناوخۆیاندا
سه‌ركرده‌یه‌كیان هه‌ڵبژارد ناویان لێنا
(هاكان)
، تا ئه‌و كاته ووشه‌ی گۆك تورك له ئارادانهماو ووشه‌ی تورك
جێگه‌ی گرته‌وه هاكان ١٠ژنی هێنا مناڵێكی زۆریان بوو له ناویاندا
یه‌كێكیان به‌ناوی ئهسهنه
(ئهشینا)
هاته سه‌رته‌ختی هاكانایهتی (پاشایه‌تی)٭ئهشینا یه‌كێكه له
سهردارهبهناوبانگهكانی تورك كه‌له دایكه‌وه گورگه به‌م
شێوه‌یه:-له‌كاتی هێرشێكی قهومهناتوركهكاندا گۆك توركه‌كان
به‌ته‌واوی له‌ناو ده‌برێن ته‌نها یه‌ك مناڵێكی بچوك نه‌بێ كه هه‌ردوو
ده‌ست وقاچیشی په‌ڕیبوون سه‌ربازانی دوژمن نه‌یان كوشت و فڕێیان دایه
ناو چاڵێكه‌وه له وێدا ده‌مێنێته‌وه تا دهڵهگورگێك دێته سه‌ری
ده‌یباته‌وه وبهگوشت به‌خێوی ده‌كات تا گه‌وره‌ده‌بێ ئه‌وسا
گورگهمێیهكه له‌گه‌ڵیدا جووت ده‌بێ باش ماوه‌یه‌ك گورگه‌كه ئاوس
ده‌بێ،لێره‌دا سه‌ركرده‌ی سوپای دوژمن پێده‌زانێ كه مناڵێك ماوه
دووباره سه‌ربازه‌كان ده‌نێرێته‌وه تابیدۆزنهوه به‌ڵام كه چاویان
پێكه‌وت له په‌نای گورگهكهدابوو نه‌یان ویست بیكوژن وپاشان ده‌ڵه
گورگه‌كه ئه‌و شوێنه‌ی به چێهێشت وڕایكرده ناوچه‌ی باكوری
تورفان
له‌وێ چووه ناو ئه‌شكه‌وتێكه‌وه كه‌له ژووره‌وه تا بڵێی فراوان بوو
،له دیوی ژووره‌وه هه‌موو كون وكه‌له‌به‌ره‌كانی به‌دار
داخست،له‌وێدا گورگهدایكانهكه ١٠مناڵی نێره‌ی (كوڕ)ی بوو مناڵه‌كان
گه‌وره‌ده‌بوون ده‌چوونه‌ده‌ره‌وه له‌و میلله‌تانه‌ی ده‌وروپشت ژنیان
بۆخۆیان ده‌ڕفاند ژنه‌كانیان دوو گیان ده‌بوو مناڵیان ده‌بوو
هه‌ریه‌كه‌یان ناوی جیاجیایان وه‌رده‌گرت.ههروههاههندێ
سه‌رچاوه‌ی تر داستانه‌كه به‌م دوو شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
ده‌گێڕنه‌وه:
تورك له‌و شوێنه‌ی خۆیاندا له‌ووڵاتی ئه‌ڵماتی ژێرئاسمانی
شین
كه‌وتنه به‌ر هێرشی سوپای ووڵاتێك به‌ناوی (Lin)له‌و
هێرشه‌دا تورك له‌ته‌مه‌نی ١٠ساڵی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی نه‌ما هه‌موو
كوژران وماڵ ومناڵ وئافرهتهكانیان به‌تاڵان بران ته‌نها مناڵێك نه‌بێ
كه به چوارپه‌ل بڕاوی فڕێدرابووه چاڵێكه‌وه پاشان گورگێك
هه‌ڵده‌گرێته‌وه به‌خێوی ده‌كات تا گه‌وره‌ده‌بێ وله‌گه‌ڵیدا جووت
ده‌بێ
تۆڕه‌مه‌ی تورك له وێوه ده‌ست پێده‌كاته‌وه پاشان ده‌كه‌ونه‌وه
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی باوباپیرانیان له خێڵی لین (LIN)
ده‌وڵه‌تی خۆیان داده‌مه‌زرێننه‌وه به‌هه‌ر چوارلادا بڵاوده‌بنه‌وه
سه‌ری گورگ دكه‌نه نیشانهوسیمای خۆیان.له گێڕانه‌وه‌ی
ئه‌فسانه‌كه‌دا كهسهرچاوهكه توركیسه ده‌ڵێ مناڵه‌كانی
ئهشیناوگورگه مێیه‌كه ڕوخساریان نیوه مرۆڤ ونیوه گورگن واتا به‌سی
سه‌ره‌وه‌یان گورگه و به‌ره‌و خوار مرۆڤ.زیاگۆك
ئه‌ڵپی مێژوو نوس وسۆسیۆلۆژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ههردوسهردهمی عوسمانی
وكه‌مالی داستانه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه:
یه‌كێ له حوكمڕانه‌كانی (هیونگ- ن‌و) دوكچی زۆرله ڕاده‌به‌ده‌ر جوانی
ده‌بێت كه‌به ڕه‌وای نابینێ بیداته ئاده‌میزاد،بڕیارده‌دات پێشكه‌شی
تانری(ته‌نگری) خوایان بكات، هه‌ر بۆیه ده‌چێ له شوێنێكی به‌رز له
سه‌ر سنووری ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یدا قه‌ڵایه‌كی زۆربه‌رز دروست ده‌كات
له خوا ده‌پاڕێته‌وه كه كچه‌كانی بكاته خێزانی خۆیی وئه‌و ئاواته‌ی
بێنێته‌دی وكچه‌كانی له‌قه‌ڵاكه‌دا به‌جێدێڵێ له‌كۆتاییدا گورگێكی
به‌ته‌مه‌ن دێته په‌نای قه‌ڵاكه و به‌رانبه‌ریان ههڵدهتوتێ
وشهوو ڕۆژ دهلولێنێ وبۆ ماوه‌ی سێ مانگ بێ جولانه‌وه له‌و شوێنه‌دا
مایه‌وه، یه‌كێ له كچه‌كان به‌خوشكه‌كه‌ی گووت باوكمان بۆ ئه‌وه
ئێمه‌ی هێناوه‌ته ئێره تاپێشكهش
به‌خوامان بكات، بێشك ئه‌م گورگهپیره له‌لایه‌ن خواوه نێردراوه
بۆیه یه‌كێ له‌كچه‌كان له قه‌ڵاكه هاته خوارێ وچووه لای
گورگهكهو بوو به ژنی،مناڵێكی زۆریان بوو،ئێستاش نه‌ته‌وه تورك
زمانه‌كان زۆر به‌شانازیه‌وه لاسایی ده‌نگی گورگ
ده‌كه‌نه‌وه.به‌هه‌مان شێوه‌ی داستانی بۆزقورت كه به‌شێكی
نه‌پساوه‌ی داستانی ئه‌رگه‌نه‌كۆنه كه جگه له ئۆغوزو تاتارو قرخ
قزو گۆك تورك جێگه‌ی شانازی مهنگۆلهكانیشه.
___________________________
*
به‌شی دووه‌م به‌داستانی ئه‌رگه‌نه‌كۆن ده‌ست پێده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان:
١-
köprülzade
mehmet fuad ,türk
adebiyati tarihi.s.69
٢-
ziyagokalp,türk
uygarlik tarihi.
٣-
Dede korkut s.32
٤-
wikipedia,free
|