داستانی من و پێناسه ئێرانییه‌که‌م.
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا
25 ساڵ به‌ر له ئێستا له کاتێکا دوایین تاقیکردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌م
سه‌رکه‌وتووانه ته‌واو کردبوو و ده‌مویست له هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌کان
بچمه ده‌ره‌وه، ناوم له‌گه‌ڵ ناوی 3 قوتابی دیکه خۆێنرایه‌وه که
به په‌له و بێڕاوه‌ستان له " به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێرکردن و په‌روه‌رده‌ی
شارستانی بۆکان" ئاماده بین...
له‌وێ "ئاغای شه‌ریفپوور" سه‌رۆکی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، که
پاسدارێکی نه‌خوێنده‌وار بوو، پاش پرسینی ناوه‌کانمان و دڵنیا بوون له‌وه‌ی
نێچیره‌کانی هه‌ون، به بزه‌یه‌کی درۆزنانه‌وه داوای لێ‌کردین چه‌ند
خوله‌کێک هه‌ر له حه‌ساری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌که چاوه‌ڕوان بین تا
بانگمان ده‌کاته لای خۆی. ماوه‌که تێپه‌ڕی و بانگی نه‌کردین.
ئۆتۆمبیلێک خۆی کرد به حه‌وشه‌که‌دا، شۆفێرێک و دوو پاسداری چه‌ک به‌ده‌ستی
لێدابه‌زین و ئێمه‌یان ترنجانده نێو ئۆتۆمبیله‌که‌وه. ئه‌مڵاواییان
لێگرتین و پاش 10- 15 خوله‌کێک خۆمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیتلاعات
دیته‌وه. چاومان به‌سترا، دایاننیشاندیین و قڕ و قه‌پیان پێکردین.
منێ که تا ئه‌وسا له زیندانێکی گه‌وره‌دا بووم، له‌وه‌ولا له
زیندانێکی بچووکتر په‌ستێندرام. له حاڵێکدا هێشتا به ته‌مه‌نی
قانوونیی نه‌گه‌یبووم و مێرمنداڵێکی شلک و ساوا بووم، 3 ساڵان له
باشترین ساڵه‌کانی ته‌مه‌نه‌م له چاڵه‌ڕه‌شه‌کانی" ئێران" له نێو ئه‌شکه‌نجه
و ئێعدام و خه‌می هه‌ڵوه‌رینی "گوڵ"ه‌کاندا برده سه‌ر...
لێمده‌پرسن بۆ قه‌ڵسی که پێمان ده‌ڵێن "ئێرانی"؟ با جارێ له‌و هه‌موو
نه‌یامه‌تییه گه‌ڕێم که ئێرانی بوون بۆ نه‌ته‌وه‌که‌می به‌رهه‌مهێناوه
و ئه‌م قه‌واره ناله‌باره ته‌نیا به خۆم بگرم.
ئاخر چۆن سۆزم بۆ ئێرانێک هه‌بێ که سه‌رۆکی ده‌زگای فیرکاری و په‌روه‌رده‌که‌ی
قوتابیی خۆی بگرێ و به‌ده‌م گورگییه‌وه بدا؟ چۆن له حوکمێ یاخی نه‌بم
که له ژووره‌کانی قوتابخانه‌وه گوێزامییه‌وه چاڵه‌کانی زیندان،
مامۆستای لێکردمه ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ر و ده‌رس وده‌وری لێکردمه
لێکۆڵینه‌وه و ته‌حقیق؟ ئه‌و رۆژه‌ی دوایین هه‌نگاوه‌کانی ده‌رچوون
له سنووری زیندانه‌گه‌وره‌که‌م بڕی، له‌گه‌ڵ دواپڕمه‌ی وڵاخه‌که‌مدا،
پێناسه " ئێرانی"یه‌که‌م به دڵه‌وه به یه‌کجاریی پێشکه‌شی" پارێزه‌رانی
ته‌واوه‌تی خاکی ئێران" کرده‌وه. هه‌رگیز بۆی په‌ژیوان نه‌بوومه‌وه و
وه‌دووی ناسنامه و پێناسی راسته‌قینه‌ی خۆم که‌وتم!
نه من و نه باووکاڵی من به ره‌زامه‌ندیی خۆمان" شناسنامه‌ی ئێرانی"
مان هه‌ڵنه‌گرتووه. عه‌جه‌مه مرۆڤخۆره‌کان به زۆرداریی و به زه‌بری
په‌ت و سێداره و چاڵه‌ڕه‌شه‌کانیان به سه‌ریاندا بڕیوین. ئه‌و عه‌جه‌مه‌ی
تاوانی موکری قڕان و کوشتاره‌که‌ی قه‌ڵای دمدم و قه‌ڵاچۆی ڵوڕکانی
خۆڵقاند. نه‌وه‌کانیشیان سه‌رکرده‌کان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له که‌سوکاره‌که‌می
یه‌ک به‌دوای یه‌کدا ناجوامێرانه له خوێن گه‌وزاند، یان به سێداره‌یدا
کردن. گوڵی ته‌مه‌نی دوو براشمیان پیش پشکووتن هه‌ڵوه‌راند. هه‌ر وه‌ک
چۆن له باخچه‌کانی ئه‌وبه‌ریشمان هاوکووفه ترک و عاره‌به‌کانیان به‌و
ته‌رزه‌یان له‌گه‌ڵ پسمام و دودمامه‌کانم کردووه.
بۆیه زۆر به‌وه خه‌مگین و دڵ ناشادم که برینه‌کانیان کولاندوومه‌ته‌وه
و پێناسه‌یه‌کیان بۆ دروست کردووم که له ناسنامه‌ی قاتڵه‌کانی حه‌مزاغای
مه‌نگۆڕ و سمکۆ و پێشه‌وا و ئێحسان نووری پاشا و قاسملو و شه‌ره‌فکه‌ندی
و سه‌عید یه‌زدانپه‌نایه! له حاڵێکدا له‌و فۆرمه‌دا که پڕم کردوه‌ته‌وه
نووسیومه: " کوردم و کوردستانییم".
له‌و رۆژه‌وه ئه‌م پێناسه‌م له باخه‌ڵ خستووه وه‌ک گرێ له سه‌ر دڵم
خڕ بووه. ده‌ترسم رۆژێک به‌و ده‌رده‌وه بمرم و به‌و داخه‌وه سه‌ر
بنێمه‌وه که هه‌ر نه‌بوومه خاوه‌ن شناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆم! به‌ڵام
تۆ خوا هاوڕێکانم، هاوپۆله‌کانم، سوێندتان ده‌ده‌م به پاکیی کچه‌کانی
ئه‌نفال و چاوه له ڕێکانی ئه‌و مناڵانه‌ی باوکه‌کانیان و ئه‌و
کیژۆڵانه‌ی ده‌سگیرانه‌کانیان بڕان و هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌گه‌ر
مردم مه‌هێڵن پێناسی سه‌رگۆڕه‌که‌م ئه‌نفال بکرێ و به دروستی وه‌ک خۆی
بینووسن: " نه عاره‌بم نه ئێرانی، نه تورکێکی شاخستانی، هه‌ر کورد
بووم و هه‌ر کورد ده‌بم".
|