١٨\١٠\٢٠١٢
داتابەیسی
توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسیی و دەرونناسیی و
خوێندکارانی
ئەو بوارانە دروستدەکرێ بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن.
لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگاکەمان و ئاوێزانکردنی توێژەران و دەرچووانی
کۆمەڵناسیی و دەرونناسیی لەگەڵ کەناڵەکانی راگەیاندن، و خزمەتکردنی
پرسە دەروونیی و کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی راگەیاندنەوە، گرووپی ئاشتی
بۆ پرسە دەروونیی و کۆمەڵایەتییەکان کاردەکات بۆ دروستکردنی داتابەیسێک
بۆ توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسیی و دەرونناسیی و دواتر پێشکەشی
دەکات بە دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان.
رۆژانە دەزگاکانی راگەیاندن پەیوەندیی بە گرووپەکەمانەوە دەکا بۆ
لێدوان لەسەر پرسە جیاجیاکانی بواری دەروونیی و کۆمەڵایەتی و
ئامادەبوون لەبەرنامە رادیۆ و تەلەفزیۆنییەکاندا...
وەک لای ھەموان ئاشکرایە، ئێستا بواری دەروونیی کۆمەڵایەتی بەرەو
تایبەتمەندبوونی ورد دەڕوا، ناکرێ توێژەرێک یان دەرچوویەکی کۆمەڵناسیی
و دەرونناسیی قسە بکا لەسەر کێشەی ژنان و کێشەی منداڵ و مادەی ھۆشبەر و
کاتی بەتاڵ و... ھەموو بوارەکان.
بۆیە ئێمە بۆ رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندن پێشنیاری ئەوەمان
کردووە، کە بۆ لێدوان وەرگرتن لەسەر ھەر پرسێکی دەروونیی یان
کۆمەڵایەتی پێویستە بگەڕێن بەدوای ئەو توێژەر یان دەرچووانەدا، کە
توێژینەوەی دەرچوونەکەیان لەو پرسەدایە کە کەناڵەکە کاری رۆژنامەوانی
لەسەر دەکات، یان کەسێک بدۆزنەوە کە بەرھەمی ھەبێت لەو بوارەدا، ئەویش
بۆئەوەی لە ڕێگەی کارە رۆژنامەوانییەکەوە کەسانی شارەزا بدوێندرێ و
زانیاریی ورد بدرێت بە کۆمەڵگا.
بەڵام ئەو کارە بۆ رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندن قورسە، چونکە
لای ئەوان داتابەیسێک یان لیستێک نییە تا یارمەتیان بدات بۆ گەڕان بە
دوای ناو و کۆنتاکتی توێژەر یان کۆمەڵناس و دروونناسی گونجاو تا
پەیوەندیی پێوە بکەن.
بۆیە ئێمە لە گرووپی ئاشتی بۆ پرسە دەروونیی و کۆمەڵایەتییەکان،
دەستمان کردووە بە دروستکردنی داتابەیسێک ، بۆ توێژەرو دەرچووانی
کۆمەڵناسیی، ئەوانەی کە دەتوانن و خوازیارن بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن
لێدوان بدەن لەسەر پرسە جیاجیاکان لێدوان و قەسەو رایان ھەبێ.
داواکارین لە توێژەران و دەرچووانی کۆمەڵناسیی و دەرونناسیی و
خوێندکارانی ئەو بوارانە، ئەوانەی خوازیارن ناویان لەو داتابەیسەدا
ھەبێ، ئەوا لەسەر ئەم شێوەیەی خوارەوە زانیارییەکانی خۆیانمان بۆ بنێرن:
١. ناو:
٢. توێژەری دەروونیی یان کۆمەڵایەتی:
٣. ناونیشانی توێژینەوەی دەرچوون:
٤. ناو و ناونیشانی توێژینەوەو بەرھەمی دیکە:
٥. ئەو بوارانەی کە دەتوانی و دەخوازی تیایاندا بۆ کەناڵەکانی
راگەیاندن لێدوان بدەی و یان لەبەرنامە رادیۆ و تەلەفزیۆنییەکاندا
ئامادە بی:
٦. ژمارە مۆبایل:
٧. ئیمایل:
٨. شوێنی نیشتەجێبوون: (پارێزگا و قەزا).
تکایە ئەو زانیارییانە بنێرن بۆ ئەم ئیمایلە:
groupi.ashti@gmail.com
تێبینی: ھەموو توێژەرەران و خوێندکاران و دەرچووانی بەشەکانی
دەرونناسیی و کۆمەڵناسیی و مامۆستایانی زانکۆ، ئەو توێژەرانەی کە لە
کەرتی پۆلیس و ئاسایشدا کاردەکەن، ھەموویان بێ جیاوازی دەتوانن
زانیاریی خۆیان بنێرن بۆ ئەوەی لەو داتابەیسەدا ناویان تۆماربکرێ.
خۆشبەختانە تائێستا نزیکەی ٢٥ توێژەر و خوێندکاری دەرونناسیی و
کۆمەڵناسیی زانیاریی خۆیان ناردووە، بۆ ئەو داتابەیسە، بە ھیواین
ژمارەی کەسەکان زیاد بکات، کە تەواو بوو، ئێمە داتابەیسەکە دەنێرین بۆ
سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن، تا رای ورد و پسپۆڕ ھەبێ و بەردەست بێت بۆ
دەزگاکانی راگەیاندن لە ناو کارە رۆژنامەوانییەکان و لەسەر پرسە
جیاجیاکانی دەروونیی و کۆمەڵایەتی.
بەو ھیوایەی بتوانین لەم رێگەرەوە خزمەتێک بە کۆمەڵگاکەمان بکەین.
بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە:
ھادی ئەمین - توێژەری کۆمەڵایەتی و رێکخەری گرووپی ئاشتی بۆ پرسە
دەروونییی و کۆمەڵایەتییەکان.
ژمارە مۆبایل: ٠٧٧٠٢٢٠١٨٩٨
ناونیشانی لاپەڕەکەمان لە فەیسبوک:
http://www.facebook.com/GroupiAshti
|