په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٩\٢٠١٤

داوا دەکەین نووسینگەیەکی یەکگرتوو

بۆ تۆماری بێ سەروشوێن و شەهیدەکانی شنگال بکرێتەوە.

 

وەفاداری بۆ شنگال.


راگەیەندراوی رۆژنامەوانی، هەولێر ٢٤\٩\٢٠١٤ لە بارەی داواکردن بۆ کردنەوەی نووسینگەیەکی یەکگرتوو بۆ تۆماری بێسەروشوێن و شەهیدەکانی شنگال، وەک دەستپێکی هەواڵەکردنی دۆسیەی شنگال بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.


وەفاداری بۆ شنگال، هەڵمەتێکی عێراقییە بۆ کردنەوەی نووسینگەیەکی یەکگرتوو بۆ دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی کوشتن و دەربەدەرکردنی خەڵکی شنگال وەک دەستپێکێک بۆ ناساندنی وەک تاوانی کۆمەڵکوژی.

ئازاری ئاوارەکانی شنگال لە تاوانی دەرکردن کە رووبەرووی بوونەوە لەسەر دەستی چەکدارە توندڕەوەکان و ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی (داعش)درێژەی هەیە و،لەگەڵیشیدا دۆخی لێکترازان و بزربوون ولێکدابڕانی خێزانە ئێزیدییەکان بەردەوامە. تاوەکو ئێستاش سیستەمێکی یەکگرتوو نیە بۆ تۆمارکردنی بزربووان و شەهید و گیراوودەستبەسەرورفێنراوەکان.ئەوەش تووشی دڵەراوکێی کردووین کە بۆی هەیە ببێتە هۆی بزربوونی شوێنەوارەکانی تاوانەکە و بەردەوام بوونی ئازاری قوربانیان.


ئەوەش لەکاتێکدایە کە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان و لایەنە حکومییەکان ژمارەی جیاواز و دژ بەیەک لەسەر ژمارەی شەهید و رفێنراوەکان دەخەنە روو،هەروەها ئاماژەش بە سەدان رفێنراوو دەستبەسەری ئافرەتی ئێزیدی دەکرێت. بەڵام تێکڕای راپۆرتەکان باس لە هەبوونی بەڵگەی زۆر دەکەن لەسەر ئەوەی لە شنگال روویداوە،بریتیە لە کۆمەڵکوژییەکی رێکخراو بەرامبەر بە ئێزیدییەکان.هەروەها ژمارەیەک سیاسەتوانی عێراقی و نێودەوڵەتی پاڵپشتی و پشتگیری ئەوەیان راگەیاند کە تاوانەکانی تیرۆریستان لە شنگال دەچێتە خانەی کۆمەڵکوژییەوە.


تاوانێکی وەها گەورە،پێویستی بەکارێکی مەزن هەیە بۆ دیکۆمینتککردنی تاوانەکە و گرەنتیکردنی مافەکانی قوربانیان و ئاشکراکردنی چارەنووسی شوێن بزربووان و رفێنراوەکان،بۆیە رێکخراوەکانمان داوادەکەن:


١- داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین کە دۆسیەی توندڕوان لە شنگال ئاراستەی دادگاتاوانی نێودەوڵەتی بکات،بەوەی کە تاکە دادگای تایبەتمەندە لەبواری تاوانی کۆمەڵکوژیدا.
٢- داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و نووسینگەی مافی مرۆڤی سەر بە تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (UNAMI) دەکەین کە ناوەندێکی یەکگرتوو دابنرێت بۆ دیکۆمێنتکردنی تاوانەکانی تیرۆریستان لە شنگال.رێکخراوەکانمان داوادەکەن کە ئەو لایەنانە بەپەلە و خێرا هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ئەو مەبەستە بۆ ئەوەی شوێنەوارەکانی تاوانەکە و راستییەکان بزرنەبن.


رێکخراوەکانمان بەداواداچوون دەکەن بۆ ئەم داخوازییانە لە رێگەی رێکخستنی چالاکی جیاجیا و کاری بونیادنەرانە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندارەکان و، داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندنی عێراقی و کوردستانی دەکەین کە پاڵپشت و هاوکارمان بن.


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە حیسام عەبدوڵا لەسەر ئەم ژمارەیە: ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٤٧٦٣٥١
یان دەتوانن بۆ ئەم ئیمەیلە بۆمان بنوسن: Icssi.project@gmail.com

ناوی رێکخراوەکان:

 هاوبەندی برایەتی و هاوکاریکردنی ئێزیدی
 هاوپەیمانی مەدەنی کەمینەکان
 رێکخراوی مەسەللە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
 کۆمەڵەی ئەمەلی عێراقی
 دەستپێشخەری هاوکاریکردن لەگەڵ کۆمەڵەگای مەدەنی عێراقی (ICSSI)
 کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی عێراق
 رێکخراوی NPAی نەرویجی

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک