٢٢\٧\٢٠١٤
داوادەکەین خەلکی ئازادیخواز
هەڵوێست بنوێنن
بەرامبەر دۆسیەکانی کاوە گەرمیانی و نیاز عەزیز.
 لە کاتێکدا لەکوردستانی باشور بانگەشەی ریفراندوم بۆ مافی بریاردانی
چارەنوسی سیاسی دەکەن، بەلام دەسەلاتی هەرێم دڕیژەبە پێشیلکاریی
مەترسیدار بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادی بیرورا دەدا، کەنوێترینی
هەرەشەی دەست برینی پارێزگاری دهۆک لە خەلکی باتوفە و گرتن ورفاندن و
ئەشکەنجەدانی خۆپیشادەرانی خەلکی مەخمور لەسەر داواکردنی بی ئاویدا،
ئەو تاوانانەی دەسەلات سەرباری ئەو هەموو
گوشار و نارەزایەتیە
بەردەوامانەی لە ناوەند و ڕێکخراو و کەسایەتیە جیهانی و ناوخۆیەکان دژ
لەبێ ریزی بەیاسا و دادگا یی و ئەشکەنجە و رفاندنی تاکی کورد لەژێر
دەسەلاتیان دا، راستی ئەمانەش ئیمە باس لەو دوو دۆسیەیە دەکەین:
١- نیاز عەزیز لەرۆژی ٥/١/٢٠١٢ گیراوە و تا ئیستاش دادگایی نەکراوە و
نەبردراوەتە دادگا لەکاتێکدا ٦٥ رۆژ مانی لە خواردن گرتبوو تەنیا بۆ
ئەوەی ڕێجکەی یاسایی دادگایی کردنەکەی بچیتە پێشەوە، سەرەنجام ناوەندە
سیاسی و مرۆڤ دۆستە جیهانیەکان و رێکخراو و کەسایەتی و رۆژنامەوانان
هاتنە پالپشتی و سالیک لەمەوبەر بریار درا کەرێچکەی یاسایی خۆی بگرێتە
بەر بەلام تا رۆژگاری ئەمرۆ ١٨ جار کاتی دادگایی کردنی دادەنرێ بەلام
ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان بێ هیچ رونکردنەوە و بەهانەیەک
نایهینیتە دادگا.
٢- دۆسیەی تیرۆری کاوە گەرمیانی، یەکیک لە وانەی تۆمەتی تیرۆرکردنی
ئاراستە کراوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان (مەحمود
سەنگاویە)، کەچی بەبەرچاوی بنەمالەی کاوە گەرمیانی و ئەو هەموو
رۆژنامەنوس و خەلکە ئازادیخوازە راگەیاندنی یەکیتی وەک قارەمانێک
رۆژانە لە میدیاکانی یەکیتی نمایشی دەکەن و هەستی خەلک زامدار دەکەن
بەمەش یەکیتی نیشتمانی کوردستان بووە هیزێکی بەشدار لەتیرۆری شەهید
کاوەدا، ئەو هەلوێسە مەترسیدارانە ئیمە بەسوکایەتی یەک بەیەکی خەلکانی
بە مورال و ئازادیخواز و بونی هەیبەت بۆ دادگا و یاسا دەزانین ، هاوکات
بەشەریکە تاوانە سەرجەم ئەو
حیزب و لایەنە سیاسیانەی دەزانین ئەمرۆ
بەناو حکومەتی بنکە فراوان بەشداری ئەو دەسەلاتەن ئیمە لیرەدا داوا
دەکەین.
١- بەهیج بەهانەیەکی تر نابێت دۆسیەی رۆژنامەنوس نیاز عەزیز لەرێچکە
گرتنی دادگا دوا بکەوێ.
٢- داوا دەکەین بەپەلە دام ودەزگا ئیداریەکان تۆمەتبار بەتیرۆری کاوە
گەرمیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی (مەحمود سەنگاوی) روبەروی
لێپێچینەوەی یاساییی بکەنەوە.
٣- داوا دەکەین رۆژنامەنووس و ئازادیخوازان
ئەو سوکایەتیانەی دەزگا ئەمنی و
حیزبیەکانی پارتی و یەکیتی و بێدەنگی
حیزبەکانی تر رسوا و مەحکوم بکەن و لەمە زیاتر بێدەنگ نەبن ئیمە پەیمان
دەدەین هەردوو دۆسیە لەدەرەوە لەسەری بوەستینەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا
کار و چالاکی لەگەل رێکخراو کەسایتیە کوردی و بیانیەکان بجوولێنینەوە
کاریان لەسەر بکەینەوە.
گرووپی
١٧ی شوبات
/ ستۆکهۆلم
٢٠\٧\٢٠١٤
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|