٩\٢\٢٠١٣
داوا ده‌کرێ ٨ی
مارس نه‌کرێته رۆژی جلی کوردی.
ئا: هادی ره‌حـمان
گرووپی
ژیان داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان ده‌کا، رۆژی ٨ی
مارس که رۆژی جیهانی ژنانه، نه‌کرێ به رۆژی جلی کوردی.
له‌و باره‌یه‌وه "بـه‌هار مـونزیر" وته‌بێژی گرووپی ژیان له
لێدوانێکدا بۆ نه‌وا وتی:
''ده‌کرێ هه‌ر رۆژێکی دیکه دیاری بکرێ بۆ جلی کوردی له داموده‌زگاکانی
حکومه‌تدا، به‌ڵام ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانه
و رۆژی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ژنانه و کار بۆ باشترکردنی ژیان و
گوزه‌رانی ژنان ده‌کرێ''.
به‌هار مونزیر وته‌بێژی گرووپی ژیان گوتیشی: ''ئه‌گه‌ر ئه‌م داوایه‌مان
وه‌ڵامی نه‌بێ له لایه‌ن به‌رپرسان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه ئه‌وا
له شێوازی جیاجیادا ناره‌زایی ده‌ردەبڕین''.
گرووپی ژیان
|