١٢\١٠\٢٠١١
داوا دەکرێ
رێکەوتننامەی نێوان حکومەتی
عێراقی و ولاتانی ئەوروپا
سەبارەت بە بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەران هەڵبوەشیتەوە.
عێراق
11-10-2010:
لەدریژەی هەوڵەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بۆ فشار
خستنە سەرحکومەتی مالیکی بەمەبەستی هەلوەشاندنەوەی ئەو رێکەوتننامانەی
لەگەل حکومەتەکانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی پەنابەران ئیمزای کردوە،
فیدراسیۆن یاداشتێکی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کردوە لەرێگای بەرێز
سەردار عبدللە ئەندامی پەرلەمانی عێراقەوە.
بەرێزی بە سکرتیری فیدراسیۆنی راگەیاند"لەکۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان
واتە ١٠/١٠/٢٠١١، دوای هەولێکی زۆر توانیم یاداشتەکەی فیدراسیۆن لە
کۆبوونەوەکەدا بخۆینمەوە. داوامکرد دەرگای فرۆکەخانەکان بەرووی
پەنابەرانی بەزۆر نیراوە دابخریت، ئەو رێکەوتننامانەی حکومەتی عیراقی
لەگەل ولاتانی ئەوروپا لەپەیوەند بەناردنەوەی بەزۆری پەنابەران ئیمزای
لیدراوە هەلبوەشیتەوە وهەروەها لیژنەیەکی کاتی دروستبکریت بۆ بەدوادا
چوون لەسەر کیشەکانی پەنابەران".
سەردار عبدولا ئەوەشی ووت"ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارەکانو
فراکسیۆنی کوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق پشتیوانییان لەوداواکارییانە
کرد".
هەروەها لەلایەکی دیکەوە ئامانج عبدولا بەرپرسی لقی فیدراسیۆن
لەکوردستان ووتی"رۆژی چوارشەمە لەنوسینگەی پەرلەمانی عیراق لەشاری
سلیمانی، هەمان یاداشتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی تەسلیم
بە بەرپرسی نوسینگەکە کراو ئەوانیش بریاریاندا بیگەیەننە دەستی تەواوی
پەرلەمانتارەکان".
ئامانج ئەوەشی ووت"بۆ هەمان مەبەست
لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمنتارەکانی عیراقدا پەیوەندی تەلەفونیم گرت،
ئەوانیش بریاریاندا لەداخوازیەکانی فیدراسیۆن پشتیوانی بکەن لە
پەرلەمانی عیراقدا".
دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن سەبارەت بەو هەنگاوانەی لەوروەوە نراون
ووتی"ئێمە سەرباری ئەوەی سوپاسگوزارین لەو پەرلەمانتارانەی بە ئاراستەی
پشتیوانیان لە داواکاریەکانی پەنابەران دەنگیان هەڵبریوە، هاوکات
چاوەروانیمان ئەوەیە پەرلەمان بتوانێ بە عەمەلی حکومەتی عێراقی پابەند
بکات بە جێ بەجێکردنی ئەو داواکاریانەو دەستهەلگرن لە سیاسەتی رێکەوتن
لەگەل ولاتانی ئەوروپادا لەسەر حسابی ژیانو ئایندەی پەنابەران".
لەلایەکی دیکەوە حکومەتی عیراقی، لەژیر گوشارەکانی دەرەوەو ناوەوەی
عیراقدا سەبارەت بەرەوشی پەنابەران لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی
حکومەتی سویدی کراوە، داوا دەکات "حکومەتی سویدی پەنابەرانی عیراقی
بەزۆر نەنیریتەوە، هاوکات حکومەت دەستبەداری هاولاتیانی نابێت گەربیتوو
گەرانەوەکەیان ئارەزوومەندانە بێت".
دەشتی جەمال سەبارەت بەو راگەیاندنەی حکومەتی عیراقی ووتی" بۆ ئەوەی
ئەم هەلویستە بەجدی لە حکومەتی عێراقی وەربگیریت پێویستە هەنگاوی
بەکردەوە هەلبگرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەڵویستەی خۆیو دەستبەجێ:
1- ئەو رێکەوتنامانە لەگەل حکومەتی ئەوروپا سەبارەت بە بەزۆرناردنەوەی
پەنابەران ئیمزایکردوە هەلبوەشینیتەوەو بەرەسمی رایبگەیەنیت.
2- هیچ پەنابەرێکی بەزۆر نیردراوە لەفرۆکەخانەکان وەرنەگریتەوە، دەنا
ئەم بەیانە تەنها دەچیتە خانەی خۆ قوتارکردن لەداواکاریەکانی پەنابەران".
دەشتی جەمال ئەوەشی ووت"هەولەکانی فیدراسیۆن راناوەستیت تا سیاسەتی
دیپۆرتکردنەوە دەستی لەیەخەی پەنابەران دەبیتەوە".
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|