١٨\١٠\٢٠١١
داواکارین مووچه‌ی
تۆڕی پاراستن
بۆ هه‌ژار و
که‌مده‌رامه‌تانی کامپه‌کانی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان دابین
بکرێ.
بۆ
به‌ڕێزان:
سه‌رۆکایه‌تی پارله‌مانی کوردستان..
سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان..
وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستان..
وه‌ک ئاگادارن ماوه‌ی پازده بۆ بیست ساڵه هه‌زاران خێزانی په‌نابه‌ری
پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به هۆکاری سیاسی له کامپه‌کاندا له هه‌رێمی
کوردستان به په‌نابه‌ری ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌شێک له ئه‌وانه له‌بارێکی
ئابووری زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئێمه داواکارین له ئێوه
ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان که به هۆکاری
سیاسی ئاواره بوونه و هیچ داهاتێکیان نیه‌و هه‌ژار و که‌مده‌رامه‌تن
،له چوارچێوه‌ی مووچه‌ی تۆڕی پاراستنی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان جیگایان بکه‌نه‌وه ، ئه‌وه به مافێکی ره‌وا
ده‌زانین چ وه‌ک مافێکی مرۆڤانه وه چ وه‌ک ئه‌رکێکی کوردانه.
چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|