داواكاریی برای به‌ندكراوێكی كورد.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كاوه عه‌زیزپوور، كوڕی عومه‌ر "ته‌مه‌ن 25 ساڵ"، خه‌ڵكی ئاوایی "دریاز"ی شاروێرانی مه‌هاباده كه ماوه‌ی دوو سال‌و نیو له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌رو به‌ند كرا‌و ئێستاش به هۆی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری ئه‌شكه‌نجه‌ده‌رانی ئیتلاعاته‌وه له بارودۆخێكی زۆر دژوار‌و مه‌ترسیداردا ده‌ژی. ناوبراو پاش گیران، به‌هۆی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌وه سه‌ری زه‌بر ده‌بینێ‌و ئه‌وه بۆ جاری دووهه‌مه كه عه‌مه‌ڵی جه‌ڕاحی بۆ ده‌كرێ. به وته‌ی دوكتۆره‌كان، كاوه عه‌زیز پوور، به‌هۆی شۆكی كاره‌بایی كه له سه‌ری دراوه، تووشی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیداری مێشكی بووه.
داوا له ناوه‌ند‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌كانی سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی كه ده‌رهه‌قی لاوێكی بێ‌تاوانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێ، بێ ده‌نگ نه‌بن‌و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رببڕن.
بۆ زانیاریی زیاتر پێوه‌ندیی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بكه‌ن
برای كاوه عه‌زیزپوور : مۆبایل: 009647701361123 009647501128474 0046765128474
سپاس بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنتان.
|