په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١١\٢٠١٤

راگەیاندنێک بۆ رای گشتیی و
بە ئاراستەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.


داواکارییەکانی ژنانی کوردستان بە بۆنەی ٢٥\١١ رۆژی بەرەنگاریی توندوتیژیی لە دژی ژنان.
 


ژنانی ھەرێمی کوردستان دەیان ساڵە قوربانی شێوازی جۆراوجۆری توندوتیژین. لە دوو دەیەی ڕابردوودا ئەم توندوتیژیانە تا ھاتووە بەرجەستەتر بوونەتەوە. ئەمڕۆ مامەڵەی نامرۆڤانە دەرھەق بەژنان چ لە خێزان و ج لە ئاستی کۆمەڵگادا یەکێک لە سیما بەرجەستەکانی کۆمەڵگای کوردستانە. لەبەرانبەر ئەوەشدا دەسەڵاتداران بە بیانووی جۆراوجۆری وەک ساوایی حکومەت و فەرھەنگی کۆمەڵگا و گوشاری دەوڵەتە کۆنەپەرستەکان، نەک ھەر ھیچیان بۆ کۆتایی ھێنان بەو مەینەتیەی ژیانی ژنان و باشترکردنی دۆخی ژنان نەکردووە، بگرە خۆیان ھۆکارێکی درێژە کێشان و قووڵ بوونەوەی ئەو مەینەتیانە بوون. ٢٣ ساڵ حاکمیەتی حیزبەکانی دەسەڵات لە کوردستان بە ناوی حکومەتی خۆماڵیەوە، سەرەڕای بانگەواز و ھەوڵی زۆری ڕیکخراوەکان و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان، ھەمیشە دۆخی ژنان و خواستەکانیان فەرامۆش کراوە و دەرکردنی یاسای کارا بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان بە فەرامۆشی سپێردراوە.


بەڵام لەم ڕۆژانەدا لە کانتۆنی جەزیرە کە ھێشتا ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنیدا تینەپەڕیوە حاکمیەتی ھاوبەش لەو کانتۆنە یاسایەکی پەسەندکرد بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی ژنان کە لە ٣٠ خاڵ پێک ھاتووە، کە بەگشتی یاسایەکی زۆر پێشکەوتنخوازانەیە و ھەنگاوێکی گونجاوە بۆ ڕزگاری ژنان لە کۆیلایەتی و دەتوانێت سەرەتای ڕەوتێکی سەرکەوتوو بە ئاراستەی کۆتایی ھێنانی جیاکاریی جنسی لە دژی ژنان بێت.


لە کانتۆنی جەزیرە ئەوان لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک ئەویش لە جەرگەی شەڕ و لە ناو مەترسی بۆمباباران و پەلاماری تیرۆریستانەدا توانیان یاسایەکی پێشکەوتووی لەم جۆرە دەربکەن و تەحەددای ھەموو ئەو گەمارۆ کۆنەپەرستیە بکەن کە لەسەریان دانراوە. ئاشکرایە دەرکردنی ئەم یاسایە ھاوکاتە لەگەڵ خەبات و وەستانەوەوخۆڕاگری ژنانی کۆبانی لەسەنگەردا بەرامبەر ھێزی کۆنەپەرست و مرۆڤکوژی داعش. یاسای کانتۆنی جەزیرە دەسکەوتێکە کە ژنانی ئەم ناوچەیە سەپاندوویانە و نیشانیان داوە کە ئەگەر ژنان و پیاوانی ئازادیخواز ئیرادەی یەکگرتویان بخەنە گەڕ، دەتوانن قەڵای ستم و چەوسانەوەی ھەزاران ساڵە ڕیشەکێش بکە. ئەوان سەلماندیان کە ژنان پاشکۆ نین و شان بەشانی پیاوان خاوەنی یەکەمی کۆمەڵگان و ئەوە داب و نەریت و یاساکانە دەبێ بەپێی پێشکەوتنەکانی سەردەم وژیانێکی ھاوچەرخ بگۆرێن و بگونجێن لەگەڵ ئازادی و یەکسانی و میتۆدی ژیانی پێشکەوتوی مرۆڤدا.


ئێمە لە کاتێکدا ئەم دەسکەوتەی ژنانی کانتۆنی جەزیرە بەرز دەنرخێنین و پڕبایەخ سەیر دەکەین، خۆمان بە ھاوخەباتیان دەزانین، ئەم دەستپێکەی ئەوان دەتوانێت ببێتە ھەوێنی ڕزگارکردنی ژنان لە ھەموو ناوچەکە. ھەر بەو پێیەش لە ھەرێمی کوردستان ٢٥/١١ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان دەکەینە ڕۆژی بەرزکردنەوەی داواکاریەکەنمان و بە ئیلھاموەرگرتن لە یاساکانی کانتۆنی جەزیرە ئەم داواکاریە دەم و دەستانە دەخەینە ڕوو و داوادەکەین کە لە لایەن پەرلەمان حکومەتەوەوحکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەسمیەتییان پێ بدرێت:


داواکارییەکانمان:


١. یەکسانی لە نیوان ژن و پیاو لە ھھموو بوارھکانی ژیانی گشتی و تایبھتی.
٢. فەراھەمکردنی زەمینە لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ بەشداری زیاتری ژنان بۆ بەشداریکردنی زیاتریان لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا.
٣. یەکسانی لھنێوان پیاو و ژن لە مافی کار و کرێ.
٤. بەتاڵکردنەوەی مارەیی لەبەرئەوەی لە ڕووی مادییەە ئامانج بە موڵک کردنی ژنە و لە جێی ئەوە بەشداری هەردوو لایە لە دابین کردنی ژیانێکی ھاوبەش کسانی لە نێوان شایەتی ژن و شایەتی پیاو لە ڕووی بەھای یاساییەوە.
٥. ھەڵوەشانەوەی دەستبەجێ یاسای فرەژنی پەرلەمانی کوردستان.
٦. یەکسانی لە نێوان ژن و پیاو لە ھەموو پرسەکانی میراتی و شایەدی.
٧. قەدەغەکردنی ھەموو جۆرە ھاوسەرگیریەک لەخوارتەمەنی یاسایی ولەدەرەوەی دادگاو سزادانی ئەم مەلاو کەسانەی تر کە ئەم کارە ئەنجامدەدەن.
٨. کوشتن بە پاساوی شەرەف تاوانە و نابێت ھیچ جۆرە پاساوێک بۆ بکوژانی بھێندرێتەوەو بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد بکرێت. "کوشتن لە ژێر ناوی شەرەفدا، بە پێی یاسا دەبێت بە کوشتنی ئەنقەست ئەژمار بکرێت".
٩. بازرگانی کردن بە منداڵ و ژنانھوە بە ھەموو جۆرھکانیانھوە قەدەغە بکرێن و ئەنجامدەرانی سزای توند بدرێن. ھەموو بوارھکانی بازرگانی(بەکارھێنانی جنسی، کارکردن بە مندالان و بازرگانی کردن بە ئۆرگانەکانی جھستە).
١٠. توندوتیژی و جیاکاری لە دژی ژن قەدەغە بکرێت و جیاکاری وەک تاوان دابندرێت و بەپێی یاسا سزای بدرێت. دەسەڵات دەبێت لەڕێگای دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە ھھموو جۆرەکانی توندوتیژی جیاکاری قھلاچۆ بکات، لە رێی میکانیزمە یاسایەکان و خزمەتگوزاری و دابین کردنی پاراستن و بەرگرتن و چارەسەری قوربانیانی توندوتیژی.
١١. پاراستنی مافی مندالان گەرەنتی کردنیان لە ھەموو جۆرە توند و تیژی و ئیستغلال کردنێک.
١٢. دابین کردنی بیمەی کۆمەڵایەتی و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگا، بەتایبەتی ئەم ژنانەی کە تەنھا لەگەڵ منداڵەکانیان دەژیەن.
١٣. پەروەردەکردنی منداڵ ئەرکی کۆمەڵگایە، و دابینکردن ژیانێکی ئاسودە و گونجاو بۆ ھەموو منداڵان ئەرکی دەوڵەتە.
١٤. ئەو ژنانەی کە کەوتونەتە بازاری لەشفرۆشیەوە کۆمەکیان بکرێت و ھەوڵبدرێت کە بگەڕەندرێنەوە بۆ کۆمەڵگاو ژیانێکی شیاویان بۆ دابینبکرێت، ئەوژنانەی کە ئالودە بوون، چاودێری کۆمەڵایەتی و تەندروستیان بۆ دابینبکرێت و بپارێزرێن لە بەکارھێنانیان لەلایەن بازرگانانی مامەڵەکردن بە مرۆڤەوە.


لێرەوە بانگەوازی سەرجەم رێکخراوەکانی ژنان و ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی حیزب و لایەنی سیاسی و کەسایەتی جۆراجۆر ی بەرگریکار لە مافەکانی ژنان دەکەین ئەم نامەیە ئیمزابکەن تا لە رۆژی ٢٥-١١ رۆژی خەبات بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی بەرو دەسەلاتدارانی کوردستان بەرزی بکەینمەوە بۆ ئالۆگۆری بنەرەتی و کۆتایھێنان بە توندوتیژیی دژ بە ژنان.


ناوی رێکخراو و کەسایەتی:

 
١- ڕێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
٢- فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی.
٣- سەنتەری نینا لە سوێد
٤- ڕێکخراوی ژنانی عیراقی لە فینلەندا
٥- لقی سلێمانی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی .
٦- ڕێکخراوی ژنانی کوردو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا
٧- ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان. RAJK
٨- دەزگای پێنوسەکان
٩- لیژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندیە گشتیەکان/ خانەقین
١٠- سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان
١١- رێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا
١٢- چاودێری کوردۆ ساید- کۆمیتەی ئەڵمانیا
١٣- سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن/ ئەڵمانیا

کەسایەتییەکان:


١. ئاراس گەلاوێژ/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سلێمانی
٢. ئاراس رەشید/ لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ کەنەدا
٣. ئارام لەتیف/ نەرویج
٤. ئاسۆ کەمال/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ لەندەن
٥. یاسین ئامێدی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦. ئاشتی عەلی حەسەن/ دانیمارک
٧. ئاکۆ کەریم - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٨. ئاڵا فەرەج/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ فینلەندا
٩. ئالان خەیلانی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
١٠. ئەیوب گەرمیانی - کرێکار - بەلجیکا
١١. ئیلھام لەک/ خوێندکار/ دانیمارک
١٢. ئیبراھیم محمد/ لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق/ لەندەن
١٣. ئیسماعیل مەلا/ بەریتانیا
١٤. ئیبراھیم لەک/ دانیمارک
١٥. ئەرسەلان رەحمان/ ڕۆژنامەوان/ ھەولیر
١٦. ئەنوەر نوری /ھەڵسوڕاوی سیاسی/ نەرویج
١٧. بەرزان حەسەن - رۆژنامەنووس - بەلجیکا
١٨. بەختیار عومەر/ دانیمارک
١٩. بەیان سەعید/ مامۆستای ناوەندی/ سلیمانی
٢٠. پڕشنگ سەعید/ ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی/ دانیمارک
٢١. پرشەنگ موحەمەدی/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ فینلەندا
٢٢. پشتیوان کەریم گەڵالێ/ ڕۆژنامەنوس/ سیدسادق
٢٣. پشتیوان عبداللە/ دکتۆر، ھەڵسوڕاوی سیاسی/ ئوستوڕالیا
٢٤. پێشرەو ئیسماعیل عارف - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٢٥. تارا ئەحمەد/ سوێد
٢٦. تارا تۆفیق/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ سوێد
٢٧. تاھیر عیسا/ فینلەندا
٢٨. تریفە حوسێن - بەلجیکا
٢٩. تریفە ئەمین/ چالاکوانی مەدەنی/ ئەلمانیا
٣٠. جەبار موحسین/ نەرویج
٣١. جەمال ھەڵەبجەیی - کرێکار - بەلجیکا
٣٢. جەلیل رەزایی/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ دانیمارک
٣٣. جەمال شیخ جەمال/ فەرمانبەری شارەوانی/ عەربەت
٣٤. جەمال شەریف/ فینلەندا
٣٥. جەماڵ موحسین/ ھەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست/ نەرویج
٣٦. جەمال ئەیوب/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سوێد
٣٧. جەمیلە سەعید/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ تورکیا
٣٨. چنار عەلی - خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
٣٩. چیمەن قەرەداخی/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ فینلەندا
٤٠. حەمە غەفور/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ ھۆڵەند
٤١. حەمە خالید/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سوێد
٤٢. خانزاد ڕەشید موستەفا/ چالاکوان
٤٣. خەسرەو سایە/ ھەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست/
٤٤. دڵشاد ڕەشاد/ کوردستان
٤٥. دیار عەلی - خوێندکار - بەلجیکا
٤٦. دیلمان عبداللە سالح/ چالاکی مەدەنی/ سلێمانی
٤٧. دەشتی جەمال/ ھەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست/ لەندەن
٤٨. ڕامیار رەزایی/ ھەڵسوڕاوی سیاسی و ڕۆژنامەوان
٤٩. رەنجدەر گراوی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٥٠. ڕۆزا پەرتۆ/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ بەریتانیا
٥١. ڕۆژ عەزیز کەریم/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ تورکیا
٥٢. ڕوناک ئەحمەد/ چالاکی سیاسی/ ئەڵمانیا- کۆڵن
٥٣. رەزا دانش/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ ئەڵمانیا.
٥٤. ڕەزا کەمانگەر/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ فینلەندا
٥٥. ڕەھەند نامیق/ چالاکوانی مەدەنی/ عیراق
٥٦. زەردەشت گورون - کرێکار - بەلجیکا
٥٧. سارا عومەر/ مافناس و خوێندکاری کۆلیژی زانستە سیاسیەکان/ دانیمارک
٥٨. سارا رەشید ئەفەندی/ نوسەر/ ئەڵمانیا
٥٩. ساکار سەعید/ فەرمانبەری پەروەردە/ سلیمانی
٦٠. سالح میراودەڵی/ نوسەرو ڕۆژنامەنوس/ بەریتانیا
٦١. ساماڵ عزیز/ توێژەری کۆمەڵایەتی/ ھەولێر
٦٢. ستاری چیمەنتۆ/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ ئەڵمانیا، کۆڵن
٦٣. سروە فایەق/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ فینلەندا
٦٤. سوھەیلا ترکیە/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان/ سوێد
٦٥. سو ھھیلا بابە ک/ چالاکی سیاسی و پە یامنیری رۆژھەلات تیڤی/ئەڵمانیا
٦٦. سوەیبا محمد علی/ خوێندکاری زانکۆ/ نەرویج
٦٧. سۆزان دارا/ ئیتالیا
٦٨. سۆزان سەعید - خوێندکاری دکتۆرا لەمۆراڵی فەلسەفە - بەلجیکا
٦٩. سۆزە سالح / دانیمارک
٧٠. سەردار قادری/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سوێد
٧١. سەرگوڵ سەلما/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ کەنەدا
٧٢. سەلام عبداللە/ خانەقین
٧٣. سەلام محەمەد / دانمارک
٧٤. سەلوا قادر عومەر/ ھەڵسوڕاوی بواری ژنان/ سوێد
٧٥. سەبری بەھمەنی/ ڕۆژنامەنوس و چالاکی بواری ژنان/ کوردستان
٧٦. سەمیرە فەتحوڵا/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ فینلەند
٧٧. سەرباز سالح/ سەرنوسەرو خاوەن ئیمتیازی دەزگای ووشە/ ھەولێر
٧٨. سەوسەن سەلیم/ بەرپرسی ڕێکخراوی کوردو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست/ بەریتانیا
٧٩. شنە مارف/ ئیتالیا
٨٠. شنە ئیسماعیلی/ دانیمارک
٨١. شوکریە عبداللە/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ فینلەندا
٨٢. شێرزاد فاتیح/ بەڕێوەبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان
٨٣. شیرین عبداللە/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ فینلەندا
٨٤. شەماڵ عەلی/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سوێد
٨٥. علی محمود/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ ھەولێر
٨٦. عوسمان رەحمانی/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سوێد
٨٧. عوسمان ئەحمەد/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ دانیمارک
٨٨. عوسمان حاجی مارف/ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ سلێمانی
٨٩. عومەر محمد/ سەرنوسەری گۆڤاری ئەنفالستان/ سلێمانی
٩٠. عیرفان کەریم/ ھەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاری/ سلێمانی
٩١. عەبدوڵا مەحمود/ ھەڵسوراوی کۆمۆنیزمی کرێکاریی و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان/ سوێد
٩٢. عەلی عبدالکریم/ سوێد
٩٣. فەرمان خێڵانی - رۆژنامەنووس - بەلجیکا
٩٤. فەرید فریاد/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سلێمانی
٩٥. فەراسەت میرزا/ دانیمارک
٩٦. فواد ئاغا بەگزادە/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ دانیمارک
٩٧. قادر نادر/ چالاکوانی مەدەنی/ سوێد
٩٨. قومری سالح زادە/ ھەڵسوڕاوی بواری ژنان/ دانیمارک
٩٩. قومری خۆشنود/ ئوستوڕالیا
١٠٠. کارزان عومەر - بێکار - بەلجیکا
١٠١. کارزان کەرکوکی - کرێکار - بەلجیکا
١٠٢. کاروان دەرسید/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سوێد
١٠٣. کامەڕان لەتیف/ بەڕێوەبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان لە سلێمانی/ سلێمانی
١٠٤. کامیل ئەحمەد/ بەرپرسی ڕێکخراوی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق/ نەرویج
١٠٥. کامەڕان داود/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ بەریتانیا
١٠٦. کاوە عومەر/ ھەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاری/ کەنەدا
١٠٧. کەژاڵ عەلی/ شاعیرو نوسەر/ سویسڕا
١٠٨. کەژاڵ نوری/ ھەڵسوڕاوی ژنان/ ھۆڵەندا
١٠٩. گوڵاڵە مارف/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ فینلەندا
١١٠. گوڵزار عەلی/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان/ دانیمارک
١١١. گۆنا سەعید/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان/ لەندەن
١١٢. گۆنا عەلی/ چالاکوانی بواری ژنان/ سوێد
١١٣. لارا عومەر/ سوێد
١١٤. لاوژە جەواد / ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان/ دانیمارک
١١٥. لارس مەسین/ ئەندازیاری کۆمپیوتەر/ دانیمارک
١١٦. لوقمان موستەفا/ دانیمارک
١١٧. لوقمانی حاجی کەریم/ نوسەرو ڕۆژنامەنوس/ بەریتانیا
١١٨. میدیا حەسەن/ دانیمارک
١١٩. میھرەبان عەلی/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ فینلەندا
١٢٠. مریەم عبدالرحمان/ مامۆستا/ کەنەدا
١٢١. موحسین کەریم/ جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ سلێمانی
١٢٢. مەحبوبە حسینی/ ھەڵسوڕاوی بواری ژنان/ ئەمریکا، واشنتۆن دیسی
١٢٣. مەحمود شێخ نوری/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ سەیدسادق
١٢٤. محمد حاجی قادری/ فینلەندا
١٢٥. نادر عبدالحمید/ ھەڵسوڕاوی سیاسی/ دانیمارک
١٢٦. ناز عەلی - خوێندکاری زانکۆی سلێمانی
١٢٧. نگین شیخ و الاسلامی وتنی/ چالاکوانی سیاسی و ڕۆژنامەوان
١٢٨. نوری بەشیر/ نوسەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست
١٢٩. نەجم محمەد عبداللە/ مامۆستا، ھونەرمەند/ سلیمانی
١٣٠. نەجیبە محەمەد/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی ژنان/ سوێد
١٣١. نەجات ئەمین/ سوێد
١٣٢. نەسرین عبداللە/ فینلەندا
١٣٣. نەھیە خۆشکەلام/ ھەڵسوڕاوی بواری ژنان/ ئەلمانیا- کۆڵن
١٣٤. ناسیح جەمیل/ سویسڕا
١٣٥. ھادی ڕەحمان/ ڕاگەیاندنکار/ سلێمانی
١٣٦. ھانا چۆمانی/ لە ڕۆژنامەی ئاوێنە/ ھەولیر
١٣٧. ھیوا جەمیل/ ھەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیستی کرێکاری/ کەنەدا
١٣٨. ھەتاو عەبدولایی/ ھەڵسوڕاوی سیاسی و ڕۆژنامەوان
١٣٩. ھەڵاڵە رافیع/ ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان/ سوێد
١٤٠. ھێمن سوھرابی/ ھەڵسوڕاوی مەدەنی/ دانیمارک


پەیوەندیی: lawzha@yahoo.com
 

کۆکردنەوەی لیستی ناوی ڕێکخراوو کەسایەتیەکان بەردەوامی ھەیە، بانگەوازی ھەموو ئازادیخوازو یەکسانیخوازان دەکەین لەڕێگای ئەم ئیمێلەی لە سەرەوە ھاتووە پشتگیری داواکاریەکانمان بکەن، وە لەھەمانکاتدا بانگەوازدەکەین کە لەھەموو شوێنێکی ئەم دونیایە کاروچالاکیەکانی ٢٥\١١ ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی بکەنە ڕۆژی پشتگیری لە یاسای مافەکانی ژنانی کانتۆنی جەزیرەو وە لەھەمانکاتدا ئەم داواکاریانە ڕوو بە دەسەڵاتی ھەرێم بەرزکەنەوە.
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک