په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١\٢٠١٤

داواکارییەکانی کۆمەڵێک خەڵکی دەڤەری چۆمان لە دەسەڵاتدارانی کوردستان.

 

 

بۆ بەرێز:
- سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.
- سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان.
- سەرۆکایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
- سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان.

سڵاوی نیشتیماندۆستی.


لە سۆنگەی ھەستکردنمان بە بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیی و نیشتیمانیی، کۆمەڵێک لە خەڵکی قەزای چۆمان گفتوگۆیەکی کراوەمان ئەنجامدا و لە گفتوگۆکەدا بڕیارمان دا کۆمەڵێک پڕۆژەی زۆر پێویست کە نەبوونیان بۆشاییەکی گەورەی ئیداریی و کۆمەڵایەتیی و رۆشنبیریی و پێشکەوتنی ئابووریی لە ناوچەکە دروستکردوە، لە بەڕێزتان داوابکەین.


ئێمە، لە گفتوگۆکانمان دا بڕیارمانداوە بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە کاربکەین، بەڵام داوای سەرەکییمان ئەوەیە لە ماوەی مانگێک دا بڕیاری پڕۆژەکانمان بۆ بدرێ لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە و بخرێتە ناو پڕۆژەکانی ٢٠١٤ بۆ قەزای چۆمان.


پڕۆژەکان لە خوارەوە ریز دەکەین کە بە کۆی دەنگی ئامادەبووان بڕیاریان لەسەر دراوە:

١- تاپۆکردنی موڵکی خەڵک لە قەزا و ناحیەکانی چۆمان و گێڕانەوەی خاوەندارێتیی بۆ خاوەن موڵکەکان.
٢- ھێلی دەرەکیی (کەمەربەندی) چۆمان بەوپێیەی چۆمان رێگای سەرەکیی نێودەوڵەتیی ھامڵتۆنی لەسەرە.
٣- دروستکردنی چوار پرد لەناو قەزای چۆمان.
٤- ھۆڵی بۆنەکان بۆ قەزای چۆمان.
٥- چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو لە سنوری قەزای چۆمان.
٦- دروستکردنی بەنداوێک لە سنوری قەزای چۆمان.
٧- کردنەوەی فاکەڵتییەک لە سەنتەری قەزای چۆمان کە سەر بە یەکێک لە زانکۆکانی سۆران، سەڵاحەدین یان کۆیە بێ.
٨- پەرتووکخانەی گشتیی.
٩- دروستکردنی گەراج لە ناو سەنتەری قەزای چۆمان.
١٠- شاری یاریی لە دەرەوەی سەنتەری قەزای چۆمان.
١١- پەلە بکرێ لە دروستکردنی جوتسایدی چۆمان - سۆران.
١٢- پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی سنوورەکە بەوپێیەی خاوەن ماف تا ئێستا سوودمەند نەبوونە لەو مافەیان.

 

 

١٢\١\٢٠١٤

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک