١٩\٧\٢٠١٤
داواکارییەکانمان
لە رۆژی دادپەروەریی جیهانییدا.
ئەمڕۆ
١٧ی تەمووز یادی ١٢ ساڵەی رۆژی راگەیاندنی یەکەم دادگای تاوانی
نێودەوڵەتییە لە جیھان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، بۆ رێگرتن لە ئەنجامدانی
تاوانە مەزنەکان( تاوانی جەنگ ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانی
جینۆساید)، ١٢ ساڵە ئەم دادگایە بەھەموو کەموکوڕییەکان و ئەو رەخنانەی
لێی گرتراوە بۆتە بەربەستێک لەبەردەم ئەنجامدانی تاوانە زەقەکان،
بەرزترین حوکمڕانەکانی دادگایی کردووە کە نموونەیەکیان عومەر حەسەن
بەشیر و معەمەر قەزافییە ، لە ئێستادا دوو لەسەر سێی وڵاتانی جیھان کە
ژمارەیان ١٢٢ وڵاتە ئەندامی ئەو دادگایەن، مەخابن ھیچ یەکێک لە وڵاتانی
عێراق ، ئێران، تورکیا و سوریا لە ریزی ئەو وڵاتانە نیین پابەندی خۆیان
بە دادپەروەرییەوە راگەیاندبێت.
ئێمە لە یادی ١٢ ساڵەی دەست بەکاربوونی ئەو
دادگایە داواکارین:
- حکومەتی ھەرێمی کوردستان فشار
بخاتە سەر حکومەتی ناوەندی بۆ ئەوەی پەیماننامەی رۆما واژۆ بکات و
ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەولەتیی، بۆ ئەوەی نیازپاکی خۆی لە
رێگای بە ئەندامبونیەوە رابگەیەنێت لە دوبارە نەبوونەوەی تاوانەکانی
رابردوو کە بەسەر گەلەکەماندا ھاتووە( ھەڵەبجە، ئەنفال، بارزانی،
فەیلی، تەعریب،…. )).
- داوا لە شاندی دانوساندنکاری
کورد دەکەین، داوای بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای تاوانی
نێودەولەتیی بکەنە یەک لە داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان لە
دانوساندنەکانیان لە بەغدا لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان.
- داواکارین لە حکومەتی ھەرێمی
کوردستان ئەو تۆمەتبارانەی تاوانی گەورەی نێونەتەوەییان ئەنجامداوە یان
بەشدارییان تێیدا کردووە دادگایی بکات و ناویان بداتە پۆلیسی
ئینتەرپۆل.
- داواکارین حکومەتی ھەرێمی
کوردستان پێشوازی لە ھیچ کەسێک نەکات لە ھەرێمی کوردستان کە لە لایەن
دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەوە بانگ کراوبێت.
- داواکارین لە حکومەتی ھەرێمی
کوردستان رێگا نەدات بەھاتنی ھیچ عێراقییەک بۆ کوردستان کە تاوانیان
بەرامبەر بە مرۆڤایەتی ئەنجام دابێت.
- لێرەوە حکومەتی ھەرێمی کوردستان
و پارت و لایەنەکانی کوردستانی لە مەترسی ئەنجامدانی تاوانی
نێونەتەوەیی بەرامبەر بە ھاووڵاتیانی شاری کۆبانی لە رۆژئاوای کوردستان
لە لایەن گروپە تاوانکار و تیرۆریستییەکەی داعشەوە ئاگادار دەکەینەوە،
داواکارین ھەنگاوی پێویست بنێن بۆ رێگرتن لێی، دەنا لە روی مرۆڤایەتی و
ئەخلاقی و نەتەوایەتییەوە بەرپرس دەبن.
رێکخراوەکانی ئەندامی لە
(KONCICC):
١. کوردستان بێ جینۆساید kurdistan without genocide
٢. رەنگەکان بۆ ئازادی Colors of Freedom
٣. ئاتاج بۆ مافەئابووری و کۆمەلایەتیەکان
٤. رێکخراوی چاودێری کوردۆساید/چاک kurdocide watch
٥. کۆمەلەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەلەبجە
٦. رێکخراوی ژیانی نوێ
٧. رێکخراوی راوێژکاری یاسایی
٨. لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەران
٩. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوەکانی بالیسان و دەوروبەری
١٠. دەزگای سمارت بۆ پەرەپێدانی میدیا و یاسا
١١. یەکیتی لاوانی دیمۆکراتی لە کوردستانی عێراق
١٢. کۆمەلەی قوربانیانی کەسوکاری ئەنفالی گەرمیان
١٣. گۆڤاری کەی ٢١ و لەیلا قاسم و لەیلا زانا
١٤. رێکخراوی جوتیارانی سەردەم بۆ پەرەپێدانی کشتوکالی
١٥. رێکخراوی بیمە بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان
١٦. رێکخراوی لاو بۆ ئاشتی
١٧. کۆمەلەی پشتیوانی قوربانیانی جەنگ
١٨. کۆمەلەی ھێڤی ھێڤی بۆ پشتیوانی قوربانیانی جەنگ
١٩. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ زیان لێکەوتوانی جینۆساید
٢٠. رێکخراوی گەشەی پەروەردە و فێربوون
٢١. کۆمەلەی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان
٢٢. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
٢٣. کۆمەلەی قوربانیانی ھەڵم
٢٤. کوردستان ئۆنلاین بۆ ھەوال
٢٥. دەزگای ھەوال بۆ راگەیاندن و رۆژنامەوانی
٢٦. رێکخراوی ساباتی قوربانیانی ئەنفال کەرکوک
٢٧. رادیۆی ئاشتی
٢٨. رێکخراوی قوتابیانی کوردستان
٢٩. رابونی خوێندکاران و لاوانی کوردستان
٣٠. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان
٣١. رێکخراوی پارێزەران بۆ برسی جینۆساید
٣٢. رێکخراوی را بۆ پرسە نەتەوایەتیەکان
٣٣. رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان( رێژاک)
٣٤. جولانەوەی ھاولایتی ئازادو یەکسان
٣٥. کۆمەلەی روناکبیری و کەشەپێدانی کۆمەلایەتی / کەرکوک
٣٦. مالپەری دیاکۆ نیوز
٣٧. رێکخراوی پێشەنگی خوێندکاران
٣٨. گروپی کار بۆ ئەنفال
٣٩. رێکخراوی ئاشتی سەوزی کوردستان
٤٠. ناوەندی مرۆڤ بۆ گەشەپێدانی بیری تاک
٤١. یەکێتی گشتی قوتابیانی کوردستان
٤٢. رێکخراوی رابوون
٤٣. کۆمەلەی ئافرەتانی کوردستان
٤٤. ریکخراوی پەرەپێدانی ژینگە Environmental
Development Organization
٤٥. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
٤٦.ناوەندی مرۆڤ بۆ گەشەپێدانی بیری تاک
٤٧. بنکەی کەرکووک بۆ چارەسەرکردنی قوربانیانی ئەشکەنجە
٤٨. سەنتەری ئەنفال
٤٩. یەکێتی راگەیاندنکارانی کوردستان
٥٠. سەنتەری پەرەپێدانی لاوان
٥١. رێکخراوی پاو
٥٢. کەناڵی سەتەلایتی رێگا
٥٣. gender studies and information organization
٥٤. رێکخراوی مەسەلە
٥٥. کۆمەڵەی پاراستنی بەکاربەران
٥٦. دەزگای تەندوستی کوردستان
٥٧. رێکخراوی پرسی میدیا
٥٨. رێکخراوی پەرەپێدانی تواناکانی لاوانی کەمئەندامی کوردستان
٥٩. رێکخراوی کوردلاند
٦٠. رێکخراوی زەوی بۆ بەختەوەری مرۆڤ
٦١. رێکخراوی لانۆی ژنان
٦٢. کۆمەڵەی دوارۆژی کوردستان
٦٣. رێکخراوی پارسای کولتوری
٦٤. رێکخراوی ئەردەڵانی ھونەری
٦٥. رێکخراوی ئاریای گەنجان
٦٦. دەستەی توێژینەوەی یاسایی
٦٧. ریکخراوی خۆبەخشی کوردستان
٦٨. رێکخراوی فیوچەر
٦٩. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٧٠. سەنتەری میترۆ
٧١. رێکخراوی پێگەیاندنی سەرکردە
٧٢. رێکخراوی ژینگەیەکی تەندروستی سەوز
٧٣. رێکخراوی دۆستانی ژینگە
٧٤. دەزگای مۆنمێنتی ھەڵەبجە.ھۆڵەندا
٧٥. رێکخراوی دۆستایەتی کوردستان-ھۆڵەندا
٧٦. رێکخراوی کوردفۆڕ
٧٧. سایتی چاودێرنیوز
٧٨. رێکخراوی ھێمای رۆشنبیری
٧٩. رێکخراوی ئارا
٨٠. رێکخراوی ئاراستە
٨١. رێکخراوی چواردەی چوار
٨٢. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
٨٣. رێکخراوی رێسا بۆ تواناسازی یاسایی
٨٤. رێکخراوی سازگار بۆ نەخۆشی MS)sazgar multiple
sclerosis)
٨٥. رێکخراوی ھاوێنەی ھونەری
٨٦. کۆمەڵەی قوربانیان و ئەنفالی خۆشناوەتی
٨٧. یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان
٨٨. رێکخراوی کوردستانی سەوز
٨٩. رێکخراوی سایە بۆ بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی نەھێشتنی جیاوازی
رەگەزی
٩٠. رێکخراوی دۆستانی سپی
٩١. تۆڕی ھانا (١٢) رێکخراو
٩٢. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٩٣. سەنتەری رۆشنبیری کوردی روسی
٩٤. رێکخراوی فەرھەنگی کاکەیی
٩٥. رێکخراوی مرۆڤ بۆ داکۆکیکردن لە مرۆڤ
٩٦. رێکخراوی سۆلیدارێتی لاوان
٩٧. رێکخراوی تاکۆ بۆ پرسە دەرونی و کۆمەڵایەتییەکان
٩٨. کۆمەڵەی ماڵی لاوانی کورد
٩٩. دەستوور بۆ توێژینەوەی یاسایی
١٠٠. تۆڕی رێکخراوە کوردییەکان بۆ قەدەغە کردنی چەکی ئەتۆمی (ICAN_KURDISTAN)(٣٤
رێکخراو)
١٠١. ریکخراوی فیربوون بۆ ھۆشیاری پەروەردەیی
١٠٢. دەزگای سمارت بۆ گەشەپێدانی میدیاو یاسا.
١٠٣. ریکخراوی سەباتوو بۆ داکۆکیکردن لە مافی کەسوکاری ئەنفالکراوان
١٠٤. رێکخراوی ھەڵەبجە بۆ پەرەپێدانی رۆشنگەری کلتوری و میژویی
١٠٥. رێکخراوی رایەڵ بۆ راھێنان و پەرەپێدانی مرۆیی-ROTHD
١٠٦. رێکخراوی دایک بۆ گەشەپێدان-DOD
١٠٧. تۆڕی ھەماھەنگی رێکخراو و ئیئۆنجییەکان (٦٤ رێکخراو)
١٠٨. رێکخراوی عەر عەر
١٠٩. رێکخراوی باوەڕبوو کەلتوری
١١٠. رێکخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال
تۆڕی ھاوپەیمانی رێکخراوە
کوردستانییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەولەتی
(Kurdish organizations Network coalition for the International
Criminal court (KON-CICC
١٧\٧\٢٠١٤
|