په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٧\٢٠١٣

دواکارییەک لە چەتری ئازادییەوە.


بەڕێزان سڵاوێکی گەرم و دەستان بە گەرمیی دەگوشین..

هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن لەم ماوەی ڕابڕدوودا بەهۆی بەکارهێنانی دەرزی ئاڤاستینەوە ٣٠ هاولاتی لە شاری هەولێر چاوییان لە دەستداوە.

لەوبارەوە کەمپەینی چاو هەر چاوە کە٢٦٠کەسایەتی و زیاتر لە ٢٣ ریکخراو لەدەرەوەو ناوەوەی کوردستان پشتیوانی خۆی لە داواکاریەکانی ئەو کەمپەینە ڕاگەیاندوە بۆبە سزاگەیاندنی تۆری بازرگانانی دەرمان کە بەرپرسە گەورەکانی لە پشتەوە ڕاوەستاوەن، درێژەی هەیە.

یەکێک لەو زانیاریانەی کە لە کەمپەینی چاو هەر چاوەوە بەدەستمان گەیشتوە تایبەتە بەو کۆمپانیا بریتانیەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا کردووە گوایە بۆ ئەوەی کە بواری دەرمان لە کوردستان ڕێک بخات و بوار نەدات کە دەرمان لە کوردستاندا بە بێ کواڵیتی کۆنترۆل بەکاربهێنرێت. ئەو کۆمپانیایە کە ناوی FDAS و بارەگاکەی لە نۆتینگهامە.

چەتری ئازادیی سەرباری ئەوەی بەتەواوی تواناوە پشتگیری لە کەمپەینی چاو هەر چاوە دەکات و پشتیوانی خۆ ی بۆ هەول و چالاکیەکانی ئەو کەمپەینە ڕادەگەیەنێت. هاوکات مافی لەش ساغی وبەهرەمەند بوونی کۆمەڵگای کوردستان لە هەموو ئیمکاناتێکی کۆمەڵگای هاوچەرخ بۆ پاراستنی تاکەکان لە مەترسی نەخۆشیەکان و بەهرەمەند بوون لە پیداویستیەکانی تەندروستی وپزیشکیکان بە ئەرکی دەستبەجێ دەسەڵاتداران لەکوردستان دەزانیت.

هەر بۆیە چەتری ئازادیی کەمپەینێکی ئیمزا کۆکردنەوەی هەیە روو بەو کۆمپانیایەی لە بەریتانیا گریبەستیان لەگەل حکومەتی هەریم ئیمزا کردوە بە مەبەستی رۆشنکردنەوەو لێکولینەوە لەوگریبەستانە ولە ناردنی جۆری ئەو دەرمانانە و دابەشکردنی لە کوردستاندا. پاش ئەوەی ئیمزایەکی زۆر کۆکرایەوە لە ڕیگای چەند ئەندام پەرلەمانیکی بەریتانیا ئاڕاستەی کۆمپانیای ناوبراو دەکریت.

داوا لەهەموو ئازادییخوازان ئینسان و دۆستان دەکەین کە ئیمزای ئەو کەمپەینە بکەن لەرێگای ئەم لینک وئەدرەسەی کە لە خوارەوە هاتوە. پشتیوانیتان جێگای ئەوپەری رێزو پێزانینە.

http://www.change.org/en-GB/petitions/uk-based-company-fdas-limited-and

-krg-representative-in-uk-to-demand-to-uncover-the-terms-and-conditions-of-the-contract?share_id=UtvLlxzdET&utm_campaign=signature_receipt&utm_medium=email&utm_source=share_petition


دەشتی جەمال
رێکخەری چەتری ئازادیی

١٩\٧\٢٠١٣ - لەندەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک