داواکاری و هیوایه‌ک.

سه‌ردار عه‌بدولا
منداڵه‌که به هێمنی له باوکی نزیکده‌بێته‌وه، که له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی
نێو هۆڵه‌که دانیشتووه. باوکێک که ماندوێتی و شه‌که‌تی رۆژی درێژی
کار هێزی قسه‌کردنی له‌به‌ربڕیوه. ئه‌و ده‌یه‌وێت پرسیارێک له باوکی
بکات یاخود پێده‌چێت دواکارییه‌کیشی هه‌بێت، به‌ڵام به روخساره
ماندووه‌که‌ی باوکی‌دا دیاره که نه ئامادده‌یی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی
پرسیاره‌کانی هه‌یه، نه‌جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانیشی. سه‌خته
پرسیاره‌کان هه‌ڵبگیرێن بۆ کاتێکی تر، چونکه هه‌موو رۆژه‌کانی کار
ماندووه و دره‌نگیش ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڕاستی سه‌خته ئه‌و گیانه
ماندووه بهێنرێته گۆ، به‌تایبه‌ت که‌داواکارییه‌کیشت لێی هه‌بێت، به‌ڵام
بوێری ئه‌و ئامرازه‌یه که‌ده‌بێت له‌کاتی لاوازی‌دا په‌نای بۆبه‌ریت!
منداڵه‌که له باوکی ده‌چێته پێشه‌وه، به‌سۆزێکه‌وه له باوکی ده‌ڕوانێت
و ده‌ڵێ:
-"باوکه پرسیارێکم هه‌یه!"
باوک: "فه‌رموو به‌ڵام به‌خێرایی!"
منداڵ: "باوکه تۆ بۆ یه‌ک کاتژمێری کاره‌که‌ت
چه‌ند دولار وه‌رده‌گریت؟"
باوک: " منداڵی ئه‌م زه‌مانه چه‌نده سه‌یرن،
خۆیان له هه‌موو شتێک هه‌ڵده‌قورتێنن، نازانم کاری تۆ به‌م پرسیاره
چییه؟!"
منداڵ: " نا باوه گیان هه‌ڵه تێمه‌گه،
ته‌نیا ئه‌م جاره وه‌ڵامم بده‌ره‌وه، ئیتر پرسیارت له‌سه‌ر موچه‌که‌ت
لێناکه‌مه‌وه!"
باوک: " من بۆ یه‌ک سه‌عاتی کاره‌که‌م
بیست دۆلار وه‌رده‌گرم."
منداڵ: " سوپاس باوکه گیان، به‌ڵام ده‌توانی
ته‌نیا ده دۆلارم به‌قه‌رز بده‌یتێ؟!"
باوک: " ده دۆلارت بده‌مێ، بیده‌یته
یارییه‌کی پڕ و پوچی بێ مانا و دوایش له‌و ناوه فڕێی بده‌یت. نا شتی
واناکه‌م، باشتره بڕۆیته ژووره‌که‌ی خۆت، بێده‌نگ خه‌ریکی وانه‌کانت
به و پاشان لێی بنوو.!
منداڵه‌که به نائومێدییه‌کی گه‌وره‌وه ده‌چێته ژوره‌که‌ی خۆی و ده‌رگاکه
پێوه‌ده‌دات.
پاش تێپه‌ڕبوون و پشوودانێک، باوکه‌که دێته‌وه سه‌رخۆی و هه‌ر زوو هه‌ست
به‌و ره‌فتاره نه‌شیاوه‌ی خۆی له‌به‌رانبه‌ر منداڵه‌که‌ی ده‌کات. هه‌ڵده‌ستێ
و له‌ده‌رگای ژووره‌که‌ی ده‌دات.
باوک: " ئازیزم، ئه‌وه نه‌نووستویت؟"
منداڵ: " نا باوه گیان نه‌نووستووم، وه‌ره
ژورێ!"
باوک:" ببوره ئازیزه‌که‌م، من
ماندوبوونی خۆم به‌سه‌رسه‌ری تۆدا خاڵیکردوه، فه‌رموو ئه‌وه ده
دۆلاره‌که!"
منداڵه‌که، به‌خۆشحاڵییه‌کی زۆره‌وه ده دۆلاره‌که له باوکی وه‌رده‌گرێت،
ده‌ستده‌کات به‌گیرفانه‌کانیدا و چه‌ند ئه‌سکه‌ناسێکی تاک دۆلاری تر
ده‌رده‌هێنێت و ده‌یبات بۆ لای ده دۆلاره‌که‌ی تر که باوکی داوێتێ به‌قه‌رز."
به‌ڵام باوکه‌که بۆ جاری دووه‌م خه‌ریکه هه‌ڵبچێت، به‌ڵام باشتره ئه‌م
هه‌ڵچوونه بۆ دوای چه‌ند پرسیارێکی تر دوا بخات:
باوک: " کۆی ئه‌و پارانه چه‌ندن!"
منداڵ: " ده‌دولاره‌که‌ی تۆ به‌وانه‌ی
گیرفانی خۆشمه‌وه هه‌موویان بیست دۆلارن"
باوک:" باشه که خۆت ده دۆلارت هه‌یه
بۆچی داوای ده دۆلار له من ده‌که‌یت؟!؟"
منداڵ: " باوکه من ده دۆلارم که‌م بوو
بۆ حیسابه‌که‌م، من ئێستا بیست دۆلارم هه‌یه. ئێستا ده‌توانم بیده‌مه
تۆ تا یه‌ک سه‌عاتی سبه‌ی کاره‌که‌ی تۆ بکڕمه‌وه، تاکو یه‌ک سه‌عات
زووتر بگه‌ڕییته‌وه ماڵێ. باوکه گیان زۆر حه‌زده‌که‌م به‌یانی زووتر
بێیته‌وه تاکو فریابکه‌وین نانێک پێکه‌وه بخۆێن، ده‌زانی چه‌نده
خۆشه!"
______________________________
تێبینی: له
فارسیه‌وه به‌ده‌ستکارییه‌کی که‌مه‌وه وه‌رگێڕدراوه.
sardar2@spray.se
|