په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٧\٢٠١٣

داوای دامەزراندنی پزیشک و پسپۆری دەروونناس دەکەین.

 


دەبەی گاز و پەرەمێز "لەخۆیانەوە بەردەبن" و بە گیانی کچان و ژنان دەتەقێنەوە یان زۆرجار بە خۆیان ژمارەیەکی زۆری حەب و دەرمان دەخۆن یان پەت لە مل دەنێن یان خۆیان بە چەقۆ بریندار دەکەن. هەروا قوربانییەکی زۆری توندوتیژیی بۆ چارەسەرکردن روو لە نەخۆشخانەکان دەکەن.


زۆربەی ئەو حاڵەتانە هەوڵی خۆکوشتنن، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە لە کۆمەڵگەیەیکی شیزۆفرێن و بە شێوەیەکی مافیایی دەژین، بۆیە راستییەکان بە ناوی عەیبە و شەرەف و نامووسەوە، دەشاردرێنەوە.


ئەو قوربانییانە دەبرێن بۆ نەخۆشخانەکان و پێویستیان بە پزیشک و پسپۆری بواری دەروونیی و ئامۆژگاریی و لێدوانیان هەیە، بەڵام ئایا لە نەخۆشخانەکانمان پزیشک و پسپۆری دەروونییمان هەیە؟


لە خانەقین و بە دڵنیاییەوە و لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی کوردستانیش، پزیشک و پسپۆری دەروونیی نییە.


ئێمە داوا لە وەزارەتی تەندرووستی دەکەین لە نەخۆشخانەی گشتیی شارەکەمان (لە نەخۆشخانەکانی تری وڵات) تیمی پزیشکیی تایبەت بە دەروونناسیی دابمەزرێنن.
 


لێژنەی ئاشتی و هیوا بۆ ئەنانا

ئەمەل فوئاد: ٠٧٧٠١٩٢٩٨٠٤، زەینەب ئەرکەوازی: ٠٧٧٠١٩٨٩٩٠٢، رائەد ئەشرەف: ٠٧٧٠١٩٢٩٨٠٦، سەلام نەجیبە: ٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک