٢٦\٥\٢٠١٣
داوای هەڵدانەوەی
کەیسی تیرۆرە سیاسییەکانی ١٩٩٣ بادینان دەکەین.
مێژووی تیرۆری سیاسیی دوای راپەرین، دەیان کەسایەتی تێکۆشەر و
ئازادیخواز بە هۆی بیرورای جیاواز و سەپاندنی حوکمرانیەتی دیکتاتۆریی
تیرۆر کراون، یەکێ لەو کەسایەتیانە، شەهید رەئوف ئاکرەییە کە لەرۆژی
٢٦/٥/١٩٩٣ لە شاری دهۆک لە نزیک مالەکەی خۆی تیرۆرکرا، هاوکات دوای
تیرۆری شەهید رەئوف زنجیرەیەک کەسایەتی تری سیاسی لە چەندین پارتی
جودادا، لە ماوەی سێ مانگدا و یەک لە دوای یەک تیرۆرکران بێ ئەوەی تا
ئێستاش هیچ لێکۆلینەوەک لە دۆسیەکانیان بکرێ و تاوانباران بخرێنە
زیندانەوە.. وەک تیرۆرکردنی:
١- فرانسیس یوسف تۆما له بزووتنهوهی
ئاشووری له ١\٦\١٩٩٣ له دهۆک.
٢- لازار میخۆ حهننا ناسراو به (ئەبو نەسیر) ئهندامی ههرێمی
کوردستانی حیزبی شیوعی عێراق ١٤\٦\١٩٩٣ له دهۆک.
٣ قهیس محهمهد ئهحمهد ناسراو به (رێناس) لێپرسراوی لقی دهۆکی
حیزبی زهحمهتکێشانی کوردستان له ناو بارهگای حیزبهکهیدا تیرۆر
کرا.
٤- نهزیر عومهر ناسراو به (ئارام) ههڵسووڕاوی بزووتنهوهی
کرێکاریی و سۆشیالیستیی و ئهندامی لێژنهی بێکاران له بادینان،
رۆژی ٢٥/٨/١٩٩٣ له شارۆچکەی (سمێل) له نزیک شاری دهۆک فڕێندرا و
رۆژی ٢٨/٨/١٩٩٣ تهرمەکەی به فڕێدراوی که لاشهکهیان سوتاندبوو
دۆزرایه.

نەزیر عومەر رەئوف ئاکرەیی
رێناس
ئێمە پێمان وایە تیرۆر هەر تیرۆرە هیچ هۆکار
و پاساوێک ناتوانێ جودایان بکاتەوە و تاسەر ئەو دۆسیانە دابخرێ بۆیە
داوا دەکەین:
١- دۆسیەی شەهید رەئوف ئاکرەیی و سەرجەم تیرۆرە سیاسییەکانی کوردستان
لە ئەنجومەنی دادوەریی کوردستان دۆسیەیان بۆ بکرێتەوە.
٢- لێکۆلینەوە لە دەزگا ئەمنیەکان و بەرپرسانی باڵای ئەو کاتی پارتی
دیموکراتی کوردستان لە بادینان بکرێ، بە هۆکاری ئەوەی ئەوان باڵادەستی
بڕیاری سیاسیی و ئیداری سیاسیی بوون.
٣- داوا لە تەواوی ریخراو و کەسایەتییە ئازادیخواز و میدیاکان دەکەین
گەر دیانەوێ دیاردەی تیرۆر کۆتایی پێ بێنن و سنوور دابنێنن بۆ دەستی
تیرۆر لە کوردستان با کۆی دۆسیە سیاسییەکانی کوردستان بژێینەوە.
کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی شەهید
رەئوف ئاکرەیی لە هەندەران و نیشتیمان
٢٦\٥\٢٠١٣
|