٢٦\١١\٢٠١١
داوای
لێبووردنەکەی ئیردۆگان بەس نییه،
پێویستە دان بە
حەقیقەتی تاوانەکە وەک جینۆساید بنێ.
رەجەب
تەیب ئەردۆغان لەبەردەم کۆبوونەوەی ئەندامانی پارتەکەی لە وەڵامی کەمال
کلیلکدار وغلو سەرۆکی ئێستای جەھەپە کە خەڵکی دەرسیمە و ١٠ کەس لە
خێزانەکەی لەو تاوانە لەناو چوونە وتی : ئەگەر پێویست بکات ئەوا بە
ناوی دەوڵەتی تورکیاوە داوای لێبوردن لە کوردە عەلەوییەکان دەکەم
لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەریان کراوە لە رابردوو . ھەروەھا وتی
پێویستە جەھەپە کە لەو سەردەمە دەسەڵاتدار بووە بەرپرسیارێتی بگرێتە
ئەستۆ .
ئێمە پێمان وایە ئەوەی تورکیا بیکات ئەم ھەنگاوانەی خوارەوەیە:
١- دان بە حەقیقەتی تاوانەکە بنرێت کە ئەوەی لە دەرسیمدا ئەنجامدرا
تاوانی جینۆسایدە .
٢- دان بە قەبارەی قوربانییەکان و گەورەیی تاوانەکان وەک راستی مێژوویی
ھەیە بنرێت , نەک ژمارەی قوربانیان لە نزیک ٧٠٠٠٠ ە وە کەمبکرێتەوە بۆ
١٣٠٠٠-١٤٠٠٠ قوربانی .
٣- گۆڕی شێخ رەزاو ھاوڕێکانی ئاشکرا بکرێن .
٤- وەک قەرەبووی مەعنەوەی پێویستە بە ناوی دەوڵەتی تورکیاوە داوای
لێبوردن لە یەک بە یەکی قوربانیانی ئەم تاوانە بکرێت بە مەرسومی سەرۆک
کۆماری و ئیمزای سەرۆک کۆمار.
٥- قەرەبوی دارایی بنەماڵەی قوربانیان و ناوچەکە بکرێتەوە بە پێی
قەبارەی زیانە مادی و مرۆییەکانی تاوانەکە .
٦- ھەموو ئەو شوێنانەی وەک دەرسیم ناویان گۆڕدراوە بۆ تورکی, ناوە
کوردییەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەکانی ئەو تاوانە .
٧- مۆنمێنتی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی دەرسیم لە شوێنی ئیعدامی سەید
رەزا و ھاورشێکانی درووست بکرێت و تەواوی بەڵگەنامەکانی ئەو تاوانە بە
دۆکۆمێنت بکرێن و بۆ لێکۆڵەرەوان ئازاد بکرێت .
٨- رۆژی ئیعدامی سەید رەاو کوڕو ھاوڕێکانی کە ٧٤ ساڵ لەمەوپێش ئیعدام
کران لە شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی مانگ بە رۆژی جینۆساید لە باکووری کوردستان
بێتە ناسین پاش ساغ بونەوە لەسەر بەروارەکە .
٩- ئەم مێژووە رەشەی تاوانی دەرسیم بچێتە بواری خوێندنەوە لە تورکیا بۆ
ئەوەی دوبارە نەبێتەوە .
١٠- پێویستە تورکیا پەیمان بدات چەکی قەدەغە کراوی کیمیاوی و ھێشویی (عنقودی)
و ناپاڵم و لوغمی تاکە کەسی و ....... بەکار نەھێنێت و لێکۆڵینەوە لە
گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە باکووری کوردستان بکات و کۆتایی بە تیرۆری بکەری
نادیار بھێنرێت .
١١- بۆ ئەوەی گەلی کورد دڵنیا بێتەوە کە تورکیا ئەو جۆرە تاوانانە
دوبارە ناکاتەوە ئەوا پێویستە کێشەی کورد بە ئاشتیانە چارەسەر بکات و
کۆتایی بە جینۆسایدی کەلتوری و مێژویی کورد بھێنێت و پەیماننامەی رۆما
ئیمزا بکات و ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی .
چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
٢٣\١١\٢٠١١
|