٣\١\٢٠١٤ داوای لێپێچینەوە له دهزگا ئاسایشییەکانی سهید سادق دهكهین.
ئەمە چەندەمین جاره دەزگا ئاسیشییەکانی کوردستان بە شیوازێکی ناشارستانیی بەرەوڕووی جەماوەر دەبنەوە و نیشانی دەدەن کە ئاسانترین ڕێگا بۆیان تەقەکردن و کوشتاری خەڵکی مەدەنییە و هەر کات هەلیان بۆ خوێنڕشتنی خەڵک بۆ هەڵکەوێت، هیج بەهایەکی مرۆڤانە و ڕیزگرتن لە مافی ژیانی هاوڵاتیان بەربەستیان نابێ.
ئێمە لە گرووپی ١٧ی شوبات لە کاتێکدا کە خۆمان لە خەم و پرسەی خێزان و کەس و کار و هاوڕێیانی بڕیار حەسەن بە هاوبەش دەزانین و ئومێدی چاکبوونەوەی خێرا بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازین، پشتیوانی لە خواستە ڕەواکانی خەڵکی سەیدسادق بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان دەکەین، و لە هەمان کاتدا بە توندیی سەرکۆنەی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران. هەروا داوای لێپێچینەوەی ورد لە هۆکارەکانی ئەم تاوانە و بکەرانی و بە سزا گەیاندنیان دەکەین. دەسەڵاتدارانی ههرێم و دەزگا ئاسایشییەکان دەبێ فێربکرێن کە خوێن و ژیانی مرۆڤەکان پڕ بەها و رێزە و هیچ شێوازێک لە ناڕەزایی تەنانەت پەلاماردانی دەزگا حکومیەکانیش، نابێتە پاساوی ڕەفتاری توندوتیژیی به دەستڕیژی کویرانەی گوللە بەناو خەڵکدا بكرێ.
٢\١\٢٠١٤
|