په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٧\٢٠١١

داوای رووخاندنی رژێم و ئه‌گه‌ری شه‌ڕێکی نێوخۆ له‌ ئێران.


محه‌مه‌د حه‌کیمی  


لە تونس و میسر ئێرادەی کۆمەڵگە بریاریاندا کە کۆتایی بە دەسەڵاتی بن عەلی و حوسنی موبارەک بێنن و هێنایان، هەر ئێستاش لە سوریە، بەحرەین، یەمەن و ئێران و زۆر جێگەی دێکە ئێرادەی کۆمەڵگە داوای نەمانی دەسەڵاتدرە دیکتاتۆرەکانی ئەو وڵاتانە دەکات. ئەمڕۆکە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەم وەرچەرخانێکی مێژوویی هەستیاردایە، لەم ناوچە کۆڕپەێک لە دایک بوە وسێبەری ئەم کۆڕپە هەموو ناوچەکەی تەنیوەتەوە.


کەشتی نارزایەتی وگۆڕانی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا دەستی پێکردوە و کۆمەڵێک لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان وەخۆ هاتن و لە بەرانبەر ئێرادەی گەڵدا چۆکیان دادا، بەڵام هەندێکی‌تر لەو دەسەڵاتانە بە پێچەوانەوە دەستیان دایە کوشتن و ڕاوەدوونانی هاووڵاتیانی خۆیان وەکوو کۆماری ئیسلامی دەستیان دایە ئەشکەنجە و کوشتن و ڕاوەدوونانی جەماوەری نارازی ئەو وڵاتە. بەڵام دەبێ دیکتاتۆرەکان ئەوە بزانن کە ئازادی تەنیا ئاڵای سەرزەویە و ئەگەر دەسەڵاتێک ئازادی بداتە بەر گوللە، بە دڵنیاییەوە لە ژێر خوێنی ئازادییدا دەرناچێت و هەرەس دێنێت.


لەم ناوەدا ئێران تایبەتمەندی جیاوازی لە گەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەیە، خەڵکی ئێران لە سارد و سڕی دەسەڵات بێزارە و بۆ هەلێک دەگەرێت تا شەقام بخرۆشێنێت وئەو دەسەڵاتە بگۆڕێت. لە دوای کۆشتارەکانی 1388ی ئێران کە تا ئەو ساتە لە مێژووی ئەم حکومەتەدا دەگمەن و بێ وێنە بوو و ئەوەی لە ساڵی 88 و لە دوای هەڵبژاردنە ساختەکەی ئێران روویاندا، شوناس و سەرهەڵدانێکی نوێ بوو لە خەباتی ئەو وڵاتە و خەڵکی ئێران بە فکریەتێکی نوێوە هاتە سەر شەقامەکان و داوای نەمانی دیکتاتۆریەتیان کرد.


بەڵام ولایەتی فەقێ ئێستاش دەستی لە کوشتن و ڕاوە دوونانی هەلسووراوانی سیای بەرنەداوە و مرۆڤ کوژ دروست دەکات و بە دوای مرۆڤ کۆژدا وێڵە. ئەو رژێمە سڵ لە هیچ شت و کەسێک ناکاتەوە و بە بروای خۆی حەسێب بۆ کەس ناکاتەوە.


ئەمڕۆکە هاووڵاتیانی ئێرانی بە فکریەتێکی نوێوە هاتوونەتە مەیدانی خەبات و دەبێ لەوە زیاتر ئیزن بە ولایەتی فەقێ نەدەن تا پەڕوپۆ دابکوتێت. لەم ناوەدا زانکۆ و راگەیاندنەکان ئەرکیان لە هەموو کەسی‌تر زۆرترە و دەبێ زیندوو بن و ڕووداوەکان بە وردی بخەنە بەردەم خوێنەر و هەم خۆیان لە بەردەم خەمۆکی و سستی رزگار بکەن و هەم ئێرادەی گەڵ بگۆڕن، تا ئەو گەڵەی زیاتر لە سێ دەیەیە چاوی لە هەموو دڕندەیی و وەحشیگەریەی کۆماری ئیسلامی داپۆشیوە بێنە سەر شەقامەکان.


تا ئێرادەی گەڵ نەبێتە هەوێنی یەکگرتووی و داواکان نەبێت بە یەک، کۆتایی بە دەسەڵاتی ره‌ها و دیکتاتۆریەت کە بۆەتە مزگەوتێک بە دەستی ولایەتی فەقێوە ناێیت. ولایەتی فەقێ لە ئێران وا دەزانێت ئەو نەمرە و نامڕێت، بەڵام بە بروای من ئەو ولایەتەش بە دڵنیاییەوە تیا دەچێت و هەرەس دێنێت.


لێرەدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کە لە دوای شۆرشی گەڵانی ئێران لە ساڵی 1357 خومینی زۆر زیرەکانە توانی کڵاو لە سەر خەڵکی ئێران نێت و تەنانەت زۆرینەی چەپەکانی ئەو سەردەمەی ئێرانیش کەوتنە ئەو داوەوە و چوونە ریزی ئەو رژێمی، تا لە دواییدا کە ماهیەتی ئەو دەسەڵاتەیان بۆ دەرکەوت و ناسیان، بەڵام بەداخەوە زۆر درەنگ هەستیان بەوە کرد و جلەوی ئەسپە شیان وا وێل کردبوو کە هەتا ئەمڕۆکەش خەڵکی ئێران بە دەست ولایەتی فەقێوە دەناڵێنن.


ئەم دەسەڵاتە کۆمەڵێک خەڵکی بە ناو سپا و بەسیج بەوە گۆچکردوە کە بە درۆشمی نە شەرقی و نە غەربی و مەرگ بۆ ئیسراییل و بەربەرەکانێ لە گەڵ شەیتانی گەورە و .... هتد شاڕۆمەندانی ئێرانی تووشی توورەیی و نیگەرانی کردوە و هەر ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە ئەو خەڵکە بە دژی ئەم دەسەڵاتە ڕاپەن و داوای نەمانی بکەن . ئەگەرچی ئێستاکە لە نێو باڵەکانی بە ناو سپا و بەسیج و رەوتی خامنەیی کێشەی زۆر پەیدا بوەو ئەگەری ئەوە هەیە لەم هەڵبژاردنی پارلەمانەدا کێشەکان قووڵتر ببێتەوە وببێت بە شەڕێکی نێوخۆ دەسەڵات لە ئێران.

 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک