په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٧\٢٠١٣

داخستنی سێ تەلەفزیۆنی کوردی (رۆژ تیڤی، نوچە تیڤی، ئێم ئێم سی).

 


بەڕێزان
دەزگاکانی چاپەمەنی، راگەیاندنەکان، ڕۆشنبیران، رۆژنامەوانان.


ئەمرۆ لە ناوەندی دیموکراسی ئەوروپا لە وڵاتێکی وەک دانیمارک کە بە وڵاتی ئازادی رادەبرین و شەفافیەت ناسراوە لە جیهاندا..


بڕیاری داخستنی سێ تەلەفزیۆنی کوردی (رۆژتیڤی، نوچە تیڤی، ئێم ئێم سی) و مافی سەندنەوەی پەخشیان دراوە.. ئەو بڕیارە تەنانەت دەزگاکانی چاپەمەنی و راگەیاندنی دانیمارکیشی توشی شۆک کردووە. ئەم کەیسە لە دەزگایەکی تری نێونەتەوەیی زیاتر پەیوەندی بە ئێمەی دەزگای راگەیاندن و دەزگاکانی داکۆکیکاری کاری رۆژنامەوانیەوە هەیە لە کوردستان . بۆ قسەکردن لەسەر ئەم کەیسە و چۆنێتی هەلوێست نیشان دان کاروان ئەنوەر وەک سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لقی سلێمانی ، رەحمان غەریب وەک سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان ، شۆڕش مستەفا وەک کۆمپانیای چەتر بۆ کاری ڕاگەیاندن و بڵاوکراوە و ، نەجیبە قەرەداغی وەک نوێنەری کۆمپانیای میزۆپۆتامیا برد کاست و ، رۆژنامەوانی نوچە تیڤی و رۆژتیڤی..


سیمنارێک و لێدوانێکی رۆژنامەوانی رێک دەخەن:
لە ڕۆژی چوارشەممە ١٠\٧\٢٠١٣، کاتی ٥ی ئێوارە .
لە هۆلی محمەدی مەلا کەریم لە ناو کتێبخانەی گشتی سلێمانی
داوا لە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن رۆشنبیران و رۆژنامەوانان دەکەین بەشداری بکەن.

 


- سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان-لقی سلێمانی
- سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان
- کۆمپانیای چەتر بۆ کاری ڕاگەیاندن و بڵاوکراوە
- کۆمپانیای میزۆپۆتامیا برد کاست - نوچەتیڤی و رۆژتیڤی

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک