Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 
الاتحاد العام اللاجئین العراقیین
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQI REFUGEES-IFIR

داخستنی بارەگاکانی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان بە تووندی ئیدانە دەکەین !



بەپێ ی هەواڵەکانی دەزگانی ڕاگەیاندن لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا ، لە بەرنامەیەکی هاوبەشی نیوان پارتی و یەکیەتی لە شارەکانی هەولێر ،سلێمانی ، دهۆک بارەگاکانی پارتی  چارەسەرەی  دیموکراتی  کوردستان داخران .
بەهانەیەک کە لە پشت ئەم کردەوە ناشایستەدا دژی ئازادیەدا خۆ دەنووێنێت ، نەبوونی مۆڵەتی ڕەسمی ، حزبێکە کە تائێستە لە دوو هەڵبژاردنی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستاندا بەشداری کردوە کە ئەگەر تەنانەت بەپێ یاساکانی خۆشیان بێت بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی هەرحزب و ڕێکخراوێک پاش تێپەڕبوونی40 ڕۆژ بەسەر داوای مۆلەت وەرگرتندا، لەحاڵەتی وەڵام وەرنەگرتنەوەدا ئیتر ئەو حزبە بەکردەوە لە مۆڵەتی ڕەسمی بەهرەمەند دەبێت . هەربۆیە داخستنی بارەگاکانی پارتی چارەسەر وەک پارتێکی هاوسۆزو هاوشانی PKK ، هیچ شتێک نیە جیاواز لە زنجیرەی ئەو هەنگاوانەی کە دژ بە PKK ئەنجام دەدرێت .
هەقیقەت ئەوەیە ئەم هەنگاوەش وەک هەنگاوەکانی تری چەند ڕۆژی ڕابردو لەپەیوەند بەقەدەغەکردنی خۆپێشاندانی خەڵکی کوردستان دژ بەحکومەتی تورکیا بەڵگەنەویستێکی تری ڕۆشنن بۆ خۆگونجاندنی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی حکومەتی هەرێم لەگەل نەخشەو پیلانەکانی حکومەتی مالکی دا دژ بە PKK کە دواترینیان دانانی گەمارۆی ئابورییە لەسەر سنووری نیشتەجی بوونی PKK لە قەندیل و ناوچەکانی تردا .
هەر بۆیە فیدراسیونی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی داخستنی بارەگانی پارتی چارەسەری دیمکراتی کوردستان و ڕێگرتن لە خۆپیشاندان و هەموو هەنگاوەکانی تری دژ بە PKK وەک کۆمەڵێک هەنگاوی دژ بە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی و ئازادی بەیان و ڕێکخراوبوون دەزانیت و بەتووندی ئیدانەیان دەکەین و پێمان وایە کە ئەم ڕێگەو ڕەوشتانە هاوکات لەگەڵ ئەوەدا کە دژ بە مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستانە هەروەها بەکردەوە ڕاونان وناچارکردنی ئەو خەڵکی کوردستانە بە ڕووکردنە هەندەران. بۆیە داوا لە هەموو حزب و ڕێکخراوە ئینسان دۆست و ئازادیخوازەکان دەکەین کە ئەم کردەوە سەرکوتگەرانەی حکومەتی هەرێم بە تووندی ئیدانە بکەن !

 


سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی

6-11-2007
_______________________________________________
POBOX1575،ILFORD IG1 3BZ ،LONDON،UK Tel:0044 7856032991  00447895636633،0041787557786،004799387599،
ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com