په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١٠\٢٠١٥

    دایە بە یارمەتییت.

ئەسکەنده‌ری بچووک                        و: هاوڕێ نەهرۆ

 

دایە ناوی کچەکە لەولاو بنێ
خەونبینین بە ژیان و ئامێزەوە
دایە ناوی کوڕەکە ماڵئاوا بنێ
دەستبەرداری خەون و ژیان بە تۆ دەڕۆی
دایە ناوی جەفا بنێ
لە راستییدا زۆرێک ئەخاتە سەر خەون و ژیانی
ناوی من بنێ، زەحمەت لە بیر بکە دایە

ژیان و خەونی شەرمەزاریی و بۆگەنە!


   
روحی دابڕاو!
شکاندنی جوانیی
مرواری شوێنی پیس
پێشنیاری بۆ تەیف کراوە
ژیان بۆ چاڵ: زەرف ئەقڵی نابێ.


ئەنجامدانی کوشتن بە هۆشیاریی روون
یەکەم سەرنج لە فەرهەنگی زماندا چاومان بە یەک کەوت
ئەم گواستنەوەیە دەرکەوتنی حیکمەتی مانەوەیە
ژیانی بیری ئاو: جەستە لاواز نابێ.

 

مایسی ٢٠٠٣


   
مێش هەنگ.
ئەم ساڵ هیچ مێش هەنگێک لە روومەتم بوونی نییە
ئەڵبەتە لە پایزێکدا پارەی مۆڵ داوە
وەک داهات، داوای لێبووردن ئەکا، دەست ماچ ئەکا، دەستەکانم رەمز و راز ئەکا
خەو لە ئامێزی گرتم
کاتێ شەو تارمایی هەستی ئینساف دەمرەتێنێ.

دەرگای شانەکان هەمیشە کراوەیە
تامی هەنگوین لە هەموو جۆرەکان، بەڵام
ئەم ساڵ هیچ مێش هەنگێک لە روومەتم بوونی نییە
تەماشای هەلی لە وەسف نەهاتووی خۆم ئەکەم.

____________________________
* لە دیوانی (دیجلە و فورات).

هاوینی ٢٠٠٣
 

نەرویج

ماڵپەڕی نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک