١٨\١\٢٠١١
دایکانی من
بەشداریی لە فیستیڤاڵی فیلمی بۆستۆن لە ئەمەریکا دەکا.
مهنسوور جیهانی
فیلمی
دیکۆمێنتی بڵندی "دایکانی من" لە دەرھێنانی سینەماکارانی کورد "ئیبراھیم
سەعیدی" و "زەھاوی سنجاوی" لە فێستیڤاڵی فیلمی "بۆستۆن" لە ئەمەریکا
نمایش دەکرێت.
بە پێی راپۆأتی راگەیاندنی گشتی فیلمی "دایکانی من" لە تاران، فیلمی
دیکۆمێنتی بڵندی "دایکانی من" لە دەرھێنانی سینەماکارانی کورد "ئیبراھیم
سەعیدی" و "زەھاوی سنجاوی" و لە بەرھەمھێنانی "عەباس غەزالی" رۆژی ٢٦
ژانوییە لە فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەکانی "بۆستۆن" لە مۆزەخانەی ھونەرە
جوانەکانی شاری بۆستۆن لە ئەمەریکا نمایش دەکرێت.
ئەم فێستیڤاڵە بە نمایشی ١٢ فیلمی سینەمایی و دیکۆمێنتی لە
سینەماکارانی کورد و ئێرانی لە رۆژانی ١٤ تا ٢٩ی ژانوییەی ٢٠١١ لە
مۆزەخانەی "فینە ئارت"ی شاری بۆستۆن پێتەختی ویلایەتی ماساچۆسێت لە
وڵاتی ئەمەریکا بەێوەدەچێت.
فیلمی دیکۆمێنتی "دایکانی من" لە چەند مانگی أابردوودا لە چەندین
فیستیڤاڵی جۆراوجۆری نێونەتەوەیی فیلم لە سەرتاسەری جیھان نمایش کراوە،
لەوانە:
ـ لە بەشی تایبەت بە ناساندن و تەرکیز لە سەر سینەمای کوردستان بە
ناونیشانی "سینەمای کوردستان ـ رۆحی دەستەمۆ نەکراو" لە میانەی ١٥مین
خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پووسان" لە وڵاتی کۆریای باشوو لە
رۆژانی ٧ تا ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٠.
ـ لە بەشی "موسترا کورتا میدیا" لە ٣٤مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی "موسترا" لە وڵاتی برازیل لە رۆژانی ٢٢ی ئۆکتۆبر تا ٤ی نوامبری
٢٠١٠.
ـ لە بەشی "واقیعی واقیعی" لە ١٢مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
"مومبای " لە وڵاتی ھێندستان لە رۆژانی ٢١ تا ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٠.
ـ لە بەشی "فوکوسی تایبەت" لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دیکۆمێنتی
DMZ DOCS لە وڵاتی کۆریای باشوور لە رۆژانی ٢١تا ٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٠.
ـ لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ال کسابە" لە وڵاتی فەڵستین لە
رۆژانی ٧ تا ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٠.
فیلمی دیکۆمێنتی "دایکانی من" لە رۆژانی ١٠ تا ١٧ی جوولای ٢٠١٠ لە
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "قەیسی ئاڵتوون" لە شاری ئەیرەڤان لە
وڵاتی ئەرمەنیستان نمایشکرا و ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ٢٢مین خولی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دیکۆمێنتی "ئیدفا" IDFA لە شاری ئەمستردام
لە وڵاتی ھۆڵەندا نمایشکرا، ئەم فیستیڤاڵە لە نێوان سینەماکارانی فیلمی
دیکۆمێنتی دنیادا بە فێستیڤاڵی کانی فیلمی دیکۆمێنتی بە ناوبانگە.
بەێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی
"دایکانی من".
|