په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٥\٢٠١١

دایکانی من لە فیستیڤاڵی فیلمی میدیاوەیڤ لە هەنگاریا نمایش دەکرێ.


مه‌نسوور جیهانی


فیلمی "دایکانی من" لە دەرهێنانی سینەماکارانی کورد "ئیبراهیم سەعیدی" و "زەهاوی سنجاوی" لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "میدیاوەیڤ" لە هەنگاریا نمایش دەکرێ.


بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی فیلمی "دایکانی من"، فیلمی بەڵگەنامەیی بڵندی "دایکانی من" لە دەرهێنانی سینەماکارانی کورد "ئیبراهیم سەعیدی" و "زەهاوی سنجاوی"، بە ئاوازدانەری موزیکزانی ناوداری ئێرانی "حوسێن عەلیزادە" و لە بەرهەمهێنانی "عەباس غەزالی" لە بەشی سەرەکی کێبڕکێی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "میدیاوەیڤ" MEDIAWAVI لە وڵاتی هەنگاریا دەچێتە سەر پەردەی سینەما.


فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "میدیاوەیڤ" کە بە یەکێک لە پڕبایەخترین فیستیڤاڵەکانی بەڵگەفیلم لە ئەوروپا دێتە ئەژماردن لە رۆژانی 2 تا 12ی جوونی 2011 رێکەوتی 12 تا 22ی جۆزەردانی 1390ی هەتاوی لە وڵاتی هەنگاریا بەڕێوەدەچێ.


فیلمی بەڵگەنامەیی بڵندی "دایکانی من" کە بەرهەمی هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستانە سەبارەت بە جینایەتەکانی رژێمی بەعس و کوشتنی بەکۆمەڵی کوردەکانە لە کوردستانی عێراق، ئەم فیلمە بە وردبوونەوە لەسەر بابەتی ئەنفال دەچێتە نێو چەندین بنەماڵەی بەجێماوی ئەو جینایەتە سامناکە و ژیانی سەخت و تاقەت پروکێنی دایکان، کچان و هاوسەرانی قوربانییەکانی ئەم جینایەتە بەکۆمەڵە نیشانی بینەر دەدا.


فیلمی بەڵگەنامەیی بڵندی "دایکانی من" تا ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵی جۆراوجۆری نێونەتەوەیی فیلم لە وڵاتی ئێران و سەرتاسەری جیهان نمایش کراوە و لە دوایین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆیدا لە فێستیڤاڵی فیلم گەلی ئێرانی "بۆستۆن" لە شوێنی مۆزەخانەی هونەرە جوانەکانی شاری بۆستۆن لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.

بۆ زانیاری زیاتر:

http://mediawavefestival.hu/index.php?modul=filmek&kod=6053&kategoria=300&nyelv=eng


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی فیلمی دیکۆمێنتی "دایکانی من"

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک