٢٠\٧\٢٠١٣
دەبێ
بکوژەکانی سۆران و ئەوانەی لە پشتەوەی تیرۆری رۆژنامەنوسانن، ئاشکرا و
دادگایی بکرێن!
- راگەیەنراوی رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ
داکۆکی لە ئازادی، لە پێنجەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سۆران مامەحەمە -
٢١-٧-٢٠١٣،پێنج
ساڵ به‌سه‌ر تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس سۆرانی مامه حه‌مه تێپه‌ر ده‌بێت.
له ساڵیادی تیرۆرکردنی ئه‌و گه‌نجه رۆژنامه‌نووسه‌دا وێڕای
دووپاتکردنەوەی هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده و هاورێیان و رۆژنامه‌وانان
و ئازادیخوازانی کوردستان، داوای ئاشکراکردنی بکوژانی سۆرانی مامه حه‌مه
و سه‌رده‌شت عوسمان ده‌که‌ین ،کە لەبەرامبەر رەخنە و نوسینەکانیان
لەدەسەڵاتدارانی کوردستان و گەندەڵی و ناعەدالەتیەکانیان لەماوەی پێنج
ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی بەرنامە بۆدارێژراو یەک لەدوایی یەک تیرۆرکران
و تائێستاش بکوژانیان ئاشکرا نەکراون لەکاتێکدا ئەنجامدەرانیان بۆ
زۆرێک لەخەڵکی کوردستان ئاشکرا و روونن، له‌ده‌ستدانی ئه‌و رۆژنامه‌وانانە
که‌لێنێکی گه‌وره بوو له بزاڤی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و دەنگی
ئازادیخوازانی کوردستان.
سۆرانی مامه حه‌مه، وه‌کو گه‌نجێکی بوێر، خه‌ون و خولیاکانی
کۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وی و بنه‌ماڵه‌یی و هێنانە کایه‌ی
سیسته‌میکی بێ زوڵم و چه‌وسانه‌وه بوو له کوردستان، بۆیه زۆرێک له
نووسین و کاره رۆژنامه‌وانییه‌کانی ته‌رخان کردبوو بۆ ره‌خنه‌گرتن له‌و
بێمافی و نایه‌کسانییه‌ی که‌ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
له‌پیناوی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و تاکه‌که‌سیدا
رۆژانه ده‌یان کاره‌سات و روودای جه‌رگبڕ ده‌که‌نه نسیبی خه‌ڵک.
دوای پێنج ساڵ له‌تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و تێپه‌ڕبونی سێ سال
بەسەر تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانی جەماوەری
١٧ شوبات بەهێزی سەربازی و چەک. ده‌سه‌لاتی سیاسی هێشتا به‌رده‌وامه
له ده‌مکوتکردنی خه‌ڵک و گرتن و ئازاردانی رۆژنامه‌وانان و رۆژانە
بەرپرسان داهێنانی تازە لە لێدان و سوکایەتی و ئازاردان بەرهەم دەهێنن!
هێرش و تیرۆری و تۆقاندن لە بەرامبەر رۆژنامه‌وانان و خه‌ڵکی نارازی
کوردستان ناتوانێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌به‌رده‌م ناره‌زایی خه‌ڵک ده‌ربهێنێت،
رێگای راست و دروست داننانه به ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک و به‌ره‌سمی
ناسینیان. په‌نادانی تاوانباران و بکوژانی رۆژنامه‌وانان و
خۆپیشاندەرانی حه‌ڤده‌ی شوباتی ساڵی رابردو گاڵته‌جارییە به‌ده‌سه‌لاتی
دادوه‌ری و دادگا و بانگەشەی ئازادی و دیموکراتی.
لە ساڵیادی تیرۆری سۆرانی مامەحەمەدا، وێرای پێداگری شێلگیرانەمان
لەسەر ئاشکراکردن و دادگایی کردنی تاوانباران. یادی سۆرانی مامەحەمە
بەرز ڕادەگرین. پشتیوانی و هاوکاری هەر کار‌و چالاکییەکی رۆژنامەوانان و
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانین بۆ بەرز
ڕاگرتنی یادی سۆران و داوای ئاشکراکردن و دادگایی تیرۆستان و ئەوانەی
لەپشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستانە وەستاون،دەکەین.
www.sardasht-osman.org
www.facebook.com/groups/sardasht2010
Serdasht.osman@gmail.com
رێکخراوی سه‌رده‌شت
عوسمان بۆ داکۆکی له ئازادی
١٩\٧\٢٠١٣
-
نەرویج
|