په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١١\٢٠١٤

دەبێ هەموو جیهان بزانێ.

بەنگین بيرؤت نورى  

 

"دەبێ هەموو جیهان بزانێ"کۆتای قسەی "زهرا"ئەکتەری فیلمی "the stoning" بوو کە سەیرم کرد.


کۆتای چیرۆک و ڕوداوی فیلمەکە ئەوەندە دەرون هەژێن بوو تەزاندمی، ویژدانم گریانێک گریا، موچڕک وەک تەزوی کارەبا هەموو گیانمی سمی.


لە دوای سەیرکردنی فیلمەکە، پرسیارێک لام دروست بوو ئایا بەردباران کردنی ژن کەلتورە یان بنەمایەکی ئاینی هەیە؟


ئەگەر کەلتورە، عەرەبی بەدەوی کۆچەری بیابان نشینی بێ کەلتور و بێ دەوڵەت چۆن توانی فارسی خاوەن سێ هەزار ساڵ کەلتور و دەوڵەت وا بە ئاسانی داگیر بکات؟


خەڵکی گوندێک لە وڵاتی ئێران ژنێک بەناوی "سورەیا" لەژێر ناوی اڵلەاکبر، ڕجم دەکەن لاشەکەشی نانێژن، لەدەم ڕوبارێک فڕێی دەدەن سەگێکی ڕەش لاشەکەی دەخوات.


ئەم چیرۆکە واقعی ڕوداوێکە هاوڕێی ژنە ڕەجم کراوەکە، زهرا، ڕوداوەکە بۆ ڕۆژنامەنوسێکی فەڕەنسی دەگێڕێتەوە. هۆکاری ڕەجمکردنی ژنەکە، گریمانەی گومانێکە مێردی ژنەکە پێی وایە گوایە سورەیای دایکی چوار منداڵ پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی تردا هەیە.


ئەوەی حوکمی بەرد باران کردنی سورەیا دەردەکات ئاخوندێکە کە پێش شۆڕشی ئاخوندەکان پیاوێکی داوێن پیس و مێردی سورەیاش دەڵاڵی بەدڕەوشتی ئاخوندەکە بووە.


دیمەنی فیلمێک هێندە دڵتەزێن بێت ئاخۆ بینینی ڕوداوە ڕاستەقینەکانی بەرد بارانکردن ژنان، بەچاوی سەر چەند ویژدان ئازار بدات!


بەڵێ هەموو جیهان بە چیرۆکی ڕوداوەکەی زانی، هەمووشمان ئەو ڕاستیە دەزانین ئێستاش لە سعودیە و یەمەن و ئێران و پاکستان و ئەفغانستان و "کوردستان بەردباران کردنی دوعا"کان ڕوداوێکە ڕۆژانە دوبارە دەبێتەوە.


هەتا بەرد بە ڕەقی بمێنێ ژنیش نامرێ،سورەیا و دوعاکان موتەکەی خەو زڕاندنی ئاخوندەکان دەبن،لە هەرکوێیەکی جیهان،بڕواشم وایە ڕۆژگاری پیاوسالاری لەناوچونی نزیکە.

 

ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک