١١\٧\٢٠١٣
ده‌بێ لێژنە‌ى
لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ى کوێرکردنى ٣٠ هاوڵاتییە‌که‌ى هه‌رێم
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
له
ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا وه‌ک که‌مپینه‌که‌مان چه‌ندین زانیارى
ورد‌و پشت په‌رده‌مان له‌سه‌ر پرسى چاوکوێرکردنى ٣٠ هاوڵاتى هه‌رێمى
کوردستان و بازرگانى ده‌رمان بڵاوکرده‌وه‌و داواشمان له‌رێکخراوه‌کانى
کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ئازادیخوازان و ئه‌وانه‌ى ژیان و ته‌ندروستى
مرۆڤیان بۆ گرنگه کرد که هه‌وڵى خۆیان بده‌ن و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن،
هاوکات داواشمان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لێژنە‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانى
کوردستان کرد که ئه‌رکى خۆیان له‌لێکۆلینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه له‌به‌رپرسانى
ئه‌و دۆسیه‌یه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
وه‌لێ ئه‌فسوس که تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێک له‌لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له‌و
دۆسیه‌یه بۆ ڕاى گشتى و کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان ئاشکرا نه‌کراوه،
لێژنە‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانیش بێده‌نگه‌و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى
مه‌ده‌نیش قسه‌یه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌کردووه، وا ده‌رده‌که‌وێت
که ئه‌م پرسه‌ش دیزه به‌ده‌رخۆنه بکرێت.
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى که‌مپینى (چاو هه‌ر چاوه) رایده‌گه‌یه‌نین
که له‌ئێستادا دوو داواکارى ده‌خه‌ینه ڕوو، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و دۆسیه‌یه
به‌ده‌ردى دۆسیه ونکراوه‌کانى تر نه‌چێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو
داواکاریه‌مان له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا جێبه‌جێ نه‌کرێت، ناچارین
ناوى سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ى حیزب و حکومه‌ت بڵاوبکه‌ینه‌وه
که له‌پشت بازرگانى ده‌رمانه‌وه‌ن له‌کوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
ئاماده‌کارى ته‌واومان کردووه، هاوکات جگه له‌وه‌ش هه‌ڵوێستى
توندترمان ده‌بێت.
یه‌که‌م: ده‌ستبه‌جێ ئه‌و لێژنە‌ى لێکۆڵینه‌وه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و
لێژنە‌یه‌کى سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى بێلایه‌نانه‌و
ئاشکرا دروستبکرێت و سه‌رۆکى لێژنە‌که‌ش که‌سێکى یاسایى بێت نه‌ک
پسپۆڕى ته‌ندروستى.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوسراوێک وه‌ک به‌ڵگه هاوپێچى ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ى
که‌مپینه‌که‌مان ده‌که‌ین که ئاماژه به‌وه ده‌کات که (د. دارا ره‌شید
- به‌رێوه‌به‌رى گشتى کاروبارى ته‌ندروستى - دیوانى وه‌زاره‌ت) که سه‌رۆکى
لێژنە‌ى لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌دۆسیه‌ى چاوکوێرکردنى ٣٠ هاوڵاتى هه‌رێمى
کوردستان له‌لایه‌ن کۆمپانیاى (هۆز) که ده‌رمانى ئه‌ڤاستینى به‌قاچاخ
هێناوه‌ته کوردستان و تۆمه‌تبارن له‌و دۆسیه، نێردراوه بۆ دوبه‌ى بۆ
به‌شداریکردن له پێشانگایه‌ک، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که ئه‌و به‌رێزه
نه‌توانێت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى بێلایه‌نانه له‌و دۆسیه بکات به‌رامبه‌ر
به‌و کۆمپانیایه و تا ئێستاش که زیاد له سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا
تێپه‌ڕده‌بێت، ته‌نها یه‌ک راگه‌یاندنیشیان نیه بۆ ڕاى گشتى که
لێژنە‌که‌یان به‌کوێى ئه‌و پرسه گه‌یشتووه!
دووه‌م: داواکارین که نوێنه‌رێکى که‌مپینه‌که‌مان به‌شدارى ئه‌و
لێژنە‌ى لێکۆڵینه‌وه‌یه بێت که دروستده‌کرێت، بۆئه‌وه‌ى وه‌ک که‌مپین
ئاگادارى چۆنێتى لێکۆڵینه‌وه‌کان بین.
بۆ په‌یوه‌ندیی:
نوێنه‌رایه‌تى ئه‌وروپا:
د.گۆران عه‌بدوڵا - 0447584867623
goranbr@yahoo.com
فه‌رمان چیمه‌ن - 0032488055929
fxelany@yahoo.com
نوێنه‌رایه‌تى کوردستان:
د.پشتیوان عه‌بدوڵا -
pishtewan@yahoo.com
07700858530
شه‌رمین که‌ریم - 07504832106
sharmenali@yahoo.com
٨\٧\٢٠١٣
که‌مپینى چاو هه‌ر چاوه
|